ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
18 : 17

مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡعَاجِلَةَ عَجَّلۡنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلۡنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصۡلَىٰهَا مَذۡمُومٗا مَّدۡحُورٗا

ھەرکەسێک مەبەستی لە ئەنجامدانی کاری خێر و چاکە بەدەستھێنانی ژیانی دونیا بێت، وە باوەڕی بە پاداشتی ڕۆژی دوایی نەبێت، وە ھیچ گوێی پێ نەدات، ئەوا ئەوەی ئێمە خۆمان دەمانەوێت نەک ئەوەی ئەو کەسە خۆی دەیەوێت، بە زوویی ھەندێک لە خۆشی و نیعمەتەکانی دونیای دەدەینێ و ئاواتەکەی دەھێنینە دی، لە پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بەسەرزەنشتکراوی، وە بەدەست گەرماکەیەوە ئاھ و بێدادیەتی و دەتلێتەوە، لەبەر ئەوەی بەڕەزامەندی خۆی دونیای ویست و باوەڕی بە ڕۆژی دوایی نەکرد، وە لەڕەحم و میھرەبانی خوایش بەدوورە. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 17

وَمَنۡ أَرَادَ ٱلۡأٓخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعۡيَهَا وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ كَانَ سَعۡيُهُم مَّشۡكُورٗا

وە ھەر کەسێکیش مەبەستی لە ئەنجامدانی کاری خێر و چاکە ڕەزامەندی خوای گەورە و خۆشبەختی ھەتا ھەتایی دواڕۆژ بێت، وە ھەوڵ و کۆششی بۆ بکات، ھەوڵ و کۆششێک دوور لەڕیا و ڕوپامایی و سومعە و ناوبانگ، وە باوەڕیشی ھەبێت بەوەی خوای گەورە ئیمان و باوەڕی لەسەر واجب و پێویست کردووە، ئەو کەسانەی ئابەو شێوەیەن ھەوڵ و کۆششەکانیان لای خوای گەورە جێگای سوپاسە و گیرای دەکات و چەند بەرامبەریش پاداشتی لەسەر وەردەگرن. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 17

كُلّٗا نُّمِدُّ هَٰٓؤُلَآءِ وَهَٰٓؤُلَآءِ مِنۡ عَطَآءِ رَبِّكَۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحۡظُورًا

- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەریەکێک لەم دوو دەستەیە خراپەکار و دونیا ویستەکان لەگەڵ چاکەکار و دواڕۆژ ویستەکان، بێ بڕانەوە بەھرەمەند دەبن لەبەخششی پەروەردگارت، بەخششی پەروەردگارت لە دونیادا لەکەس ناگیرێتەوە، جا چاکەکار بێت یان خراپەکار (مەبەست لەوەیە خوای گەورە لە دونیادا ڕزق و ڕۆزی ھەردوولایان دەدات). info
التفاسير:

external-link copy
21 : 17

ٱنظُرۡ كَيۡفَ فَضَّلۡنَا بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ وَلَلۡأٓخِرَةُ أَكۡبَرُ دَرَجَٰتٖ وَأَكۡبَرُ تَفۡضِيلٗا

- ئەی پێغەمبەر - بیربکەرەوە و تێڕامێنە بزانە چۆن لە دونیا لە ڕزق و ڕۆزی و پلەوپایەکاندا فەزڵی ھەندێکمان داوە بەسەر ھەندێکی تردا، بێگومان پلەوپایە و نیعمەت و بەخششەکانی دواڕۆژ بۆ باوەڕداران گەورەتر و باشترە لەوانەی دونیا، جا کەوابوو باوەڕدار دەبێت زیاتر ھەوڵی بۆ دواۆژ بێت. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 17

لَّا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَقۡعُدَ مَذۡمُومٗا مَّخۡذُولٗا

- ئەی بەندەی خوا - ھەرگیز نەکەیت لەگەڵ خوای گەورە کەسێکی تر بکەیت بە ھاوبەشی ئەو و بیپەرستیت، ئەو کاتە سەرزەنشتکراو دەبیت لای خوای گەورە ، وە لای بەندە چاکەکانی تری خوای گەورەش سوپاسکراو نابیت، وە سەرشۆڕ دەبیت و کەسیش نییە ببێت بە پشتیوان و کۆمەکت. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 17

۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنًاۚ إِمَّا يَبۡلُغَنَّ عِندَكَ ٱلۡكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوۡ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفّٖ وَلَا تَنۡهَرۡهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوۡلٗا كَرِيمٗا

- ئەی بەندەی خوا - پەروەردگارت بڕیاری داوە کە جگە لە ئەو ھیچ کەسێکی تر نەپەرسترێت، وە فەرمانی بەچاکە کردن کردووە لەگەڵ دایک و باوکدا، بەتایبەتی لەکاتی پیر بوون و چوون بەساڵیاندا، ئەگەر یەکێکیان یان ھەردووکیان لای تۆ پیر و لاواز بوون، ھەرگیز نەکەیت وشەیەکیان لە ڕوودا بەکار بھێنیت مانای بێزاری و بێتاقەت بوون لەدەستیان بگەیەنێت، وە نەکەیت پێیاندا ھەڵشاخێیت، وە وشەی نەشیاو بەکار نەھێنیت، وە ھەمیشە وشەی جوان و نەرم و نیانیان لەبەرامبەردا بەکار بھێنە. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 17

وَٱخۡفِضۡ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحۡمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرۡحَمۡهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرٗا

متەوازع و خۆبەکەم زان وزەلیلی بنوێنە بۆیان، وە زۆریش میھرەبان بە لەگەڵیاندا، وە لە خوای گەورە بپاڕێرەوە و بڵێ: ئەی پەروەردگارم لەبەر ئەوەی ئەوان بەجوانترین شێوە منیان گەورەکرد و پەروەردەیان کردم ڕەحمیان پێ بکە و میھرەبان بە لەگەڵیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 17

رَّبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمۡۚ إِن تَكُونُواْ صَٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلۡأَوَّٰبِينَ غَفُورٗا

- ئەی خەڵکینە - پەروەردگارتان زانایە و شارەزایە دەزانێت چی لە دەروونتاندایە لە دڵسۆزی و ئیخلاص بۆ خوای گەورە لە پەرستن و ئەنجامدانی کارە چاکەکانتان، وە لەچاکە کردن لەگەڵ دایک و باوک، ئەگەر ھاتوو نیەت و مەبەستتان لەمامەڵە کردن لەگەڵ دایک وباوک و جگە ئەوانیش باش و چاک بێت، ئەوە بێگومان خوای گەورە بۆ تۆبەکاران و ئەوانەی دەگەڕێنەوە بۆ لای زۆر لێبوردەیە، جا ھەرکەسێک تەوبە بکات لەو کەم و کورتیانەی پێشتر ھەیبوون لە گوێرایەڵی نەکردنی فەرمانەکانی خوا و دایک و باوکی ئەوا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 17

وَءَاتِ ذَا ٱلۡقُرۡبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلۡمِسۡكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرۡ تَبۡذِيرًا

- ئەی باوەڕدار - مافی خزمەکانت بدە لە بەجێھێنانی سیلەی ڕەحم لەگەڵیاندا و بەسەریان بکەرەوە، وە ھەژاران و ڕێبوارانیش بێ بەش مەکە لەوەی خوای گەورە پێی بەخشیویت، وە نەکەیت ماڵ و سەروەت و سامانت بە فێڕۆ بدەیت و لەگوناھ و تاواندا خەرجی بکەیت. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 17

إِنَّ ٱلۡمُبَذِّرِينَ كَانُوٓاْ إِخۡوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِۖ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورٗا

بێگومان ئەوانەی ماڵ و سامانیان لە گوناھ و تاواندا خەرج دەکەن، وە زیادە ڕۆیی دەکەن لە خەرج کردنی، ئەوانە برا و ھاوکاری شەیتانەکانن، گوێڕایەڵیانن لەوەی فەرمانیان پێ دەکەن لە بەھەدەردان و بەفێڕۆدانی ماڵ و سامانیان، وە شەیتانیش بۆ پەروەردگاری خۆی سپڵە و ناسوپاسگوزار بوو، جگە سەرپێچی خوای گەورە ھیچ کارێکی تر ئەنجام نادات، وە فەرمانیش بەھیچ شتێک ناکات جگە ئەو کارە نەبێت دەبێتە مایەی خەشم و توڕەیی خوای گەورە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• ينبغي للإنسان أن يفعل ما يقدر عليه من الخير وينوي فعل ما لم يقدر عليه؛ ليُثاب على ذلك.
پێوستە مرۆڤ ئەوەی لە توانایدایە لە کاری خێر و چاکە ئەنجامی بدات و نیەتیشی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت، وە نیەتی ئەنجامدانی ئەو کارە خێر وچاکانەیشی ھەبێت کە لە توانایدا نییە بیانکات، بۆ ئەوەی لەسەر نیەتی چاکی خۆی پاداشتی خێری بدرێتەوە. info

• أن النعم في الدنيا لا ينبغي أن يُسْتَدل بها على رضا الله تعالى؛ لأنها قد تحصل لغير المؤمن، وتكون عاقبته المصير إلى عذاب الله.
بێگومان نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورە لە دونیادا بەھەر کەسێک بەخشرا بەڵگە نییە لەسەر ئەوەی ئەو کەسە خوای گەورەی لێ ڕازییە، چونکە رەنگە دونیا جگە لە ئیمانداریش دەستی بكەوێت و سەرەنجامەکەی سزای سەختی خوای گەورەیە. info

• الإحسان إلى الوالدين فرض لازم واجب، وقد قرن الله شكرهما بشكره لعظيم فضلهما.
چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک خوای گەورە فەرز و پێویستی کردووە لەسەر مرۆڤی باوەڕدار، نەک ھەر ھێندە بەڵکو لەبەر گەورەیی فەزڵی دایک و باوک بەسەر مناڵەکانیانەوە شوکر و سوپاس کردنی ئەوانی لەگەڵ شوکر و سوپاس کردنی خوای گەورەی پێکەوە باسکراوە. info

• يحرّم الإسلام التبذير، والتبذير إنفاق المال في غير حقه.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام زیادە ڕۆیی و بەفێرۆدانی حەرام کردووە، زیادەڕۆیش بریتییە لەوەی کەسێک ماڵ و سامانی خۆی لەشتی بێھودە و ناشەرعیدا خەرج بکات. info