ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
86 : 16

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ شُرَكَآءَهُمۡ قَالُواْ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ شُرَكَآؤُنَا ٱلَّذِينَ كُنَّا نَدۡعُواْ مِن دُونِكَۖ فَأَلۡقَوۡاْ إِلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلَ إِنَّكُمۡ لَكَٰذِبُونَ

کاتێک بتپەرست و موشریکەکان لە ڕۆژی دواییدا بە چاوی خۆیان ئەو پەرستراوانە دەبینن کە لە بری خوا دەیانپەرستن، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوە ئەو پەرستراوانانەن کە لەبری تۆ دەمانپەرستن، ئەمە بۆیە دەڵێن تاوەکو گوناھ و تاوانەکانی خۆیان بدەن بەسەریاندا، خوای گەورەش ئەو بت و پەرستراوانە دەھێنێتە گۆ بەرپەرچیان دەدەنەوە و دەڵێن: ئەی بتپەرست و موشریکینە بێگومان ئێوە درۆزنن لە عیبادەت و پەرستندا چونکە ھاوبەشتان بۆ خوا دانابوو، لە کاتێکدا خوای گەورە ھاوەڵ و شەریکی نەبووە و نییە تاوەکو بپەرسترێت. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• دلت الآيات على جواز الانتفاع بالأصواف والأوبار والأشعار على كل حال، ومنها استخدامها في البيوت والأثاث.
ئەم ئایەتە پیرۆزانە بەڵگەن لەسەر دروست بوون و ڕێگا پێدانی سوود وەرگرتن لە خوری و کورک و مووی ئاژەڵان لە ھەموو کاتێکدا، وەک سوود لێوەرگرتنی بۆ خانوو کردن و کەلوپەلی ناو ماڵ لێ دروستکردن. info

• كثرة النعم من الأسباب الجالبة من العباد مزيد الشكر، والثناء بها على الله تعالى.
زۆری نیعمەت و بەخششەکان کە دەڕژێن بەسەر بەندەکاندا داواکراوە شوکر و سوپاسی خوای لەسەر بکەن. info

• الشهيد الذي يشهد على كل أمة هو أزكى الشهداء وأعدلهم، وهم الرسل الذين إذا شهدوا تمّ الحكم على أقوامهم.
ئەو شاھیدەی کە شایەتی دەدات لەسەر ھەموو ئوممەتێک پاکترین و دادگەرترین شاھیدە، ئەوانیش بریتین لە پێغەمبەران، ئەگەر ھاتوو شاھیدیان لەسەر ھەر کەسێک دا، ئەوا حوکم و بڕیارەکەیان بەسەردا جێ بەجێ دەکرێت. info

• في قوله تعالى: ﴿وَسَرَابِيلَ تَقِيكُم بِأْسَكُمْ﴾ دليل على اتخاذ العباد عدّة الجهاد؛ ليستعينوا بها على قتال الأعداء.
لە بڕگەی ئەو ئایەتەی كە خوای گەورە دەفەرموێت : (وَسَرَابِيلَ تَقِيكُم بِأْسَكُمْ) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بەندەکانی خوا دەبێت چەک وکەرەستەى جەنگ ئامادە بکەن بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوادا، تاوەکو پێی بجەنگن دژ بە دوژمنەکانیان. info