ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
51 : 16

۞ وَقَالَ ٱللَّهُ لَا تَتَّخِذُوٓاْ إِلَٰهَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِۖ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَإِيَّٰيَ فَٱرۡهَبُونِ

خوای گەورە بە سەرجەم بەندەکانی فەرمووە: ھەرگیز دوو پەرستراو (دوو خوا) دامەنێن بۆ خۆتان، بەڵکو تەنھا تاکە پەرستراو و خوایەکی بەھەق ھەیە، وە ھەرگیز نابێتە دوان و ھیچ شەریک و ھاوەڵیشی نییە، کەوابوو ھەر لەمن بترسن و جگە لەمن لەکەسی تر مەترسن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• على المجرم أن يستحي من ربه أن تكون نعم الله عليه نازلة في جميع اللحظات ومعاصيه صاعدة إلى ربه في كل الأوقات.
گوناھبار و تاوانبار دەبێت شەرم لە پەروەردگاری بکات، کە ھەمیشە نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورەی بۆ دادەبەزن، کەچی گوناھ و تاوانەکانی ئەو سات بەسات بۆ لای پەروەردگار بەرز دەبنەوە. info

• ينبغي لأهل الكفر والتكذيب وأنواع المعاصي الخوف من الله تعالى أن يأخذهم بالعذاب على غِرَّة وهم لا يشعرون.
دەبێت خەڵکانی بێباوەڕ و دوور لە خوا و ئەھلی گوناھ وتاوان بیر بکەنەوە و لەخوا بترسن و بگەڕێنەوە بۆ لای، وە بترسن لەوەی خوا لەپڕ لەکاتی بێ ئاگاییان بیانگرێت و عەزابی خۆی بەسەریاندا بڕێژێت. info

• جميع النعم من الله تعالى، سواء المادية كالرّزق والسّلامة والصّحة، أو المعنوية كالأمان والجاه والمنصب ونحوها.
ھەرچی نیعمەت و بەخششە ھەر ھەمووی ھی خوایە، سەرجەم نیعمەتە ماددی و واتاییەکان ھی ئەون، نیعمەتە مادیەکانی وەک ڕزق و ڕۆزی و سەلامەتی و تەندروست باشی، یان نیعمەتە واتاییەکانى وەک ئەمن و ئەمان و ئاسایش و پلەوپایە و کورسی دەسەڵات و نمونەی ئەوانە. info

• لا يجد الإنسان ملجأً لكشف الضُّرِّ عنه في وقت الشدائد إلا الله تعالى فيضجّ بالدّعاء إليه؛ لعلمه أنه لا يقدر أحد على إزالة الكرب سواه.
لەکاتی تەنگانە و ناڕەحەتیەکاندا مرۆڤ ھیچ پەناگایەک جگە پەناگای خوای گەورە شک نابات، بۆیە دەبینین لەو کاتانەدا زۆر بە کوڵ ھاواری لێ دەکات و ھانای بۆ دەبات، چونکە دەزانێت جگە ئەو کەسی تر ناتوانێت ئەو ناڕەحەتیانەی لەسەر لاببات. info