ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
52 : 15

إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمٗا قَالَ إِنَّا مِنكُمۡ وَجِلُونَ

کاتێک چوونە ژوورەوە بۆ لای پێیان وت: سەلامت لێ بێت، ئیبراھیمیش بە باشتر لەوە وەڵامی دانەوە و گوێرەکەیەکی بۆ سەربڕین و بۆی برژاندن و پێشکەشی کردن تاوەکو بیخۆن، چونکە وایزانی مرۆڤن، جا کاتێک بینی لە گۆشتی گوێرەکەکە ناخۆن، پێی فەرموون: بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 15

قَالُواْ لَا تَوۡجَلۡ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٖ

فریشتە نێردراوەکان بە ئیبراھیمان ووت: مەترسە، ئێمە موژدەیەکی خۆشت پێ دەدەین، موژدەی کوڕێکی زانا بە تۆ دەدەین. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 15

قَالَ أَبَشَّرۡتُمُونِي عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِيَ ٱلۡكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ

ئیبراھیم سەری سوڕما لە پێدانی ئەو موژدەیە پێی، بۆیە بەفریشتەکانی فەرموو: ئێوە موژدەی بەخشینی کوڕێک بە من دەدەن لەکاتێکدا من تەمەنم ھەڵکشاوە و پیر بووم، ئیتر چۆن موژدەی وام پێ دەدەن؟ info
التفاسير:

external-link copy
55 : 15

قَالُواْ بَشَّرۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡقَٰنِطِينَ

فریشتە نێردراوەکان بە ئیبراھیمیان وت: ئێمە موژدەیەکی ھەق و ڕاستمان بە تۆ داوە کە ھیچ گومانی تێدا نییە، بۆیە نابێت بێ ھیوا بیت لەو موژدەیەی پێمان داویت. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 15

قَالَ وَمَن يَقۡنَطُ مِن رَّحۡمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ

ئیبراھیم فەرمووی: دەبێت کێ لە ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە بێ ھیوا بێت جگە لەو کەسانە نەبێت کە لە ڕێگای ھەق لایانداوە و گومڕا بوون؟! info
التفاسير:

external-link copy
57 : 15

قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ

ئیبراھیم پێی فەرموو: ئەی نێردراوەکان دەبێت کاری گرنگتان لە ھاتنتان چی بێت لە لایەن خوای گەورەوە ؟ info
التفاسير:

external-link copy
58 : 15

قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٖ مُّجۡرِمِينَ

فریشتە نێردراوەکان ووتیان: بێگومان ئێمە خوای گەورە ناردووینی بۆ لەناوبردنی گەلێکی تاوانباری پڕ لەشەڕ وزۆر خراپەکار، کە گەلی لوطە. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 15

إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمۡ أَجۡمَعِينَ

جگە لە لوط وشوێنکەوتووانی نەبێت لەباوەڕداران، کە ئەوان تیا ناچن، بێگومان ئێمە ئەوانە ھەموو ڕزگار دەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 15

إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ قَدَّرۡنَآ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ

ژنەکەی لوط نەبێت، کە بڕیارمان داوە دەبێت ئەویش لەگەڵ ئەو بێباوەڕانە بێت دەمێننەوە و تیادەچن. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 15

فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلُونَ

جا کاتێک فریشتە نێردراوەکان لە شێوەی پیاوانێکی سەروسیما جوان گەیشتنە لای بنەماڵە و گەلەکەی لوط. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 15

قَالَ إِنَّكُمۡ قَوۡمٞ مُّنكَرُونَ

لوط (سەلامی خوای لێبێت) پێی فەرموون: بێگومان ئێوە کەسانێکن من ناتانناسم. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 15

قَالُواْ بَلۡ جِئۡنَٰكَ بِمَا كَانُواْ فِيهِ يَمۡتَرُونَ

فریشتە نێردراوەکان بە لوطیان ووت: - ئەی لوط - مەترسە بەڵکو ئێمە ھاتووین بۆ سزادانی گەلەکەت، ئەو سزا لەناوبەرەى کە ئەوان گومانیان ھەیە لە بوونی و باوەڕیان پێی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 15

وَأَتَيۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ

ھاتووین بۆ لات ھەواڵێکی ھەق و ڕاستت پێ بدەین کە گاڵتە نییە، بێگومان بەڕاستمانە و کەسانێکی ڕاستگۆین لەوەی ھەواڵمان پێت داوە. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 15

فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٖ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَٱتَّبِعۡ أَدۡبَٰرَهُمۡ وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٞ وَٱمۡضُواْ حَيۡثُ تُؤۡمَرُونَ

دوای تێپەڕ بوونی بەشێک لە شەو لەگەڵ ئەوانەی لە کەسوکار و گەلەکەت باوەڕیان ھێناوە لە شار دەرچن، وە تۆیش لە دوایانەوە بڕۆ، وە ھیچ کەس لە ئێوە ئاوڕ نەداتەوە بۆ دواوە تاوەکو تەماشای ئەوان بکات کە چیان بەسەردێت، وە بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی کە فەرمانتان پێکراوە بۆی بڕۆن. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 15

وَقَضَيۡنَآ إِلَيۡهِ ذَٰلِكَ ٱلۡأَمۡرَ أَنَّ دَابِرَ هَٰٓؤُلَآءِ مَقۡطُوعٞ مُّصۡبِحِينَ

وەحیمان بۆ لوط نارد و ئاگادارمان کردەوە کە گەلەکەت دووچاری ئەو قەدەرە دەبن کە دیاریمان کردووە بۆیان، ئەویش ئەوەیە ھەموو گەلەکەت لە سپێدەی بەیانیدا ڕیشەکێش دەکەین و لەناویان دەبەین. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 15

وَجَآءَ أَهۡلُ ٱلۡمَدِينَةِ يَسۡتَبۡشِرُونَ

ھەر کە دانیشتوانی شارەکەی (سەدوم) بیستیان کە لوط میوانە سەروسیما جوانەکانی ھاتوون، موژدەی ھاتنی ئەو میوانانەیان بە یەکتری دەدا، تاوەکو دەست درێژیان بکەنە سەر و داوێن پیسیان لەگەڵ بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 15

قَالَ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ ضَيۡفِي فَلَا تَفۡضَحُونِ

لوط (سەلامی خوای لێبێت) پێی فەرموون: ئەو خەڵکەی ھاتوونەتە ماڵەکەم میوانی منن، تکاتان لێدەکەم ڕوو زەردم مەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 15

وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ

لە خوای گەورە بترسن و وازبھێنن لە داوێن پیسی، ئازاری میوانەکانم مەدەن و شەرمەزارم مەکەن لایان. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 15

قَالُوٓاْ أَوَلَمۡ نَنۡهَكَ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ

گەلەکەی پێیان ووت: ئایا ئێمە پێمان نەوتیت کە میوانداری ھیچ کەسێک نەکەیت و کەس نەیەتە ماڵت؟! info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• تعليم أدب الضيف بالتحية والسلام حين القدوم على الآخرين.
فێرکردنی داب و نەریتی بۆ میوانی ڕۆشتن، بەوەی کە چوویتە لای خاوەن ماڵ و کەسانی تر سڵاویان لێ بکەیت. info

• من أنعم الله عليه بالهداية والعلم العظيم لا سبيل له إلى القنوط من رحمة الله.
ھەرکەسێک خوای گەورە ناز و نیعمەتێکی پێ بەخشی بەوەی ھیدایەتی داوە و فێری زانستێکی گەورەی کردووە، نابێت بێ ھیوا بێت لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوای گەورە. info

• نهى الله تعالى لوطًا وأتباعه عن الالتفات أثناء نزول العذاب بقوم لوط حتى لا تأخذهم الشفقة عليهم.
خوای گەورە ڕێگری کرد لە لوط و شوێنکەوتووەکانی لەکاتی دابەزینی سزا بۆ سەر گەلی لوط ئاوڕ بدەنەوە بۆ دواوە، نەوەک بەزەییان پێدا بێتەوە . info

• تصميم قوم لوط على ارتكاب الفاحشة مع هؤلاء الضيوف دليل على طمس فطرتهم، وشدة فحشهم.
بەرنامە داڕشتنی گەلی لوط بۆ ئەنجامدانی داوێن پیسی لەگەڵ ئەو میوانانەدا، بەڵگەیە لەسەر نەمانى فیترەتی پاکیان، وپیسی وقێزەونی کاروکردەوەیان. info