ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
25 : 14

تُؤۡتِيٓ أُكُلَهَا كُلَّ حِينِۭ بِإِذۡنِ رَبِّهَاۗ وَيَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡأَمۡثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ

ئەم درەختە بە فەرمانی خوای گەورە ھەموو کات بەروبومی پاکوخاوێنی خۆی دەدات، خوای گەورە ئەم نمونانە بۆ خەڵکی دەھێنێتەوە تاوەکو خەڵکی وە ھۆش خۆ بێنەوە و بیرێک لە پاشەڕۆژی خۆیان و کاروکردەوەیان بکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 14

وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٖ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ٱجۡتُثَّتۡ مِن فَوۡقِ ٱلۡأَرۡضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٖ

وە نمونەی وشەی شیرک و ھاوبەشدانانی پیس و نەگریس وەک درەختێکی پیس و بۆگەن وایە (وەک گوژاڵکە) لەڕیشکەوە ھەڵکێشرابێت، کە ھیچ جێگیر نییە لەسەر زەوی چونکە ڕەگی دانەکوتاوە بەناخی زەویدا و بەرزیش نەبووەتەوە بەرەو ئاسمان، خێرا دەفەوتێت و لەناودەچێت و بای بەھێز لەگەڵ خۆی دەیبات، وشەی کوفر و بێباوەڕیش وەک ئەم درەختە لاوازە سەرەنجامەکەی نەمان و تیاچوونە، وە ھیچ کارێکی جوان چاکیش بۆ خاوەنەکەی بەرز ناکاتەوە بۆ لای خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 14

يُثَبِّتُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱلۡقَوۡلِ ٱلثَّابِتِ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِۖ وَيُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلظَّٰلِمِينَۚ وَيَفۡعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ

خوای گەورە دڵ و دەرونی باوەڕداران لە ژیانی دونیادا بە وشەی یەکخواپەرستی (لا الە الا اللە) لەسەر باوەڕ و ئیمان چاک دامەزراویان دەکات تا ئەو رۆژەی دەمرن لەسەر باوەڕ و ئیمانی خۆیان بەردەوام دەبن، وە دامەزراویشیان دەکات لە کاتی پرسیار لێکردنیان لەناو گۆڕ، وە لەکاتی زیندوو بوونەوەشیان ڕۆژی قیامەت، وە ستەمکارانیش گومڕا و سەرلێشێواو دەکات (ئەوانەی بەھاوبەش بڕیاردان و بێباوەڕی کردن لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستی لایاندا و گومڕا بوون)، وە خوای گەورە ھەرچیەکی بوێت ئەنجامی دەدات لە گومڕاکردنی ئەوانەی بە عەدل و دادگەری خۆی ویستی لەسەرە، وە ھیدایەت و ڕێنمونی کردنی ئەوانەشی بە فەزڵی خۆی ویستی لەسەرە، ھیچ کەس ناتوانێت خوای گەورە ناچار بەھیچ شتێک بکات. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 14

۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ بَدَّلُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ كُفۡرٗا وَأَحَلُّواْ قَوۡمَهُمۡ دَارَ ٱلۡبَوَارِ

- ئەی پێغەمبەر - بێگومان حاڵی ئەو کەسانەت بینی لەبێباوەڕانی قوریش کە بێباوەڕ بون بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی چۆن ناز و نیعمەتەکەی خوا (کەھێمنی و ئاسایشی حەرەم و ڕەوانە کردنی پێغەمبەر بوو بۆیان) گۆڕییانەوە بە کوفڕ و بێباوەڕی، وازیان لەو نیعمەتانە ھێنا و گوڕییانەوە، نیعمەتەکانی خوایان گۆڕیەوە بەکوفر و بێباوەڕی کاتێک پەیامەکەی پەروەردگاریان بە درۆزانی و باوەڕیان پێنەکرد، ئەوانە شوێنکەوتوانی خۆیان لەبێباوەڕانی گەل و ھۆزیان بەرەو خانەی فەوتان و تیاچوون برد. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 14

جَهَنَّمَ يَصۡلَوۡنَهَاۖ وَبِئۡسَ ٱلۡقَرَارُ

خانەی فەوتان و تیاچوون ئاگری دۆزەخە دەچنە ناویەوە و گەرمیەکەی دەچێژن، ئای چەند جێگایەکی خراپە بۆ دۆزەخیان. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 14

وَجَعَلُواْ لِلَّهِ أَندَادٗا لِّيُضِلُّواْ عَن سَبِيلِهِۦۗ قُلۡ تَمَتَّعُواْ فَإِنَّ مَصِيرَكُمۡ إِلَى ٱلنَّارِ

موشریکین و ھاوبەشدانەران چەندین ھاوبەشیان بۆ خوای گەورە بڕیاردا، تاوەکو شوێنکەوتوانیان لە ڕێگای ڕاست لابدەن و گومڕایان بکەن، ئەمەش دوای ئەوە خۆشیان گومڕا و سەرلێشێواو بوون، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: دەسا چەند ڕۆژێک لە دونیا ڕابوێرن، وە گومان و شوبوھاتیش لە دونیا لەناو خەڵکیدا بڵاو بکەنەوە، (ئەی دوای بۆ کوێ ئەڕۆن؟) خۆ سەرەنجام و عاقیبەتتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر چوونە ناو ئاگرە، چونکە جگە لە ئەو سەرەنجامە ھیچ سەرەنجامێکی ترتان نییە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 14

قُل لِّعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُنفِقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا بَيۡعٞ فِيهِ وَلَا خِلَٰلٌ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەبەندە باوەڕدارەکانم بڵێ: ئەی باوەڕدارینە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە لەو ماڵ و سەروەت و سامانەی کە خوای گەورە ڕۆزی داون بەخشینە واجب و سوننەتەکانی لێ ببەخشن بە نھێنی و ئاشکرا، بە نھێنی ببەخشن ئەگەر ترسان تووشی ڕیا ببن، یان بە ئاشکرا تاوەکو خەڵکی چاوتان لێ بکەن و ئەوانیش لە پێناو خوا ببەخشن، پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت کە نە فرۆشتن و نە دۆستایەتی تێدا نییە، ئەگەر ھەوڵی ئەوە بدەن و بیانەوێت بریتی و فدیە بدەن بۆ ئەوەی لە سزای دۆزەخ ڕزگاریان ببێت، یان بە ھۆی دۆستایەتی و ھاوڕێیەتیەوە بیانەوێت ھاوڕێیەکیان تکایان بۆ بکات. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 14

ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزۡقٗا لَّكُمۡۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلۡفُلۡكَ لِتَجۡرِيَ فِي ٱلۡبَحۡرِ بِأَمۡرِهِۦۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلۡأَنۡهَٰرَ

خوای گەورە (اللە) ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی لە نەبوونەوە بەدیھێناوە، وە لە ئاسمانەکانیشەوە بارانی باراندووە، ھەر بە ئاوی ئەو بارانە گەلێک میوەی جیاجیا و ھەمە چەشنەی بۆ ڕواندوون تاوەکو ببێتە ڕزق و ڕۆزی بۆتان، - ئەی خەڵکینە - وە کەشتیەکانیشی بۆ ڕام و ملکەچ و ژێربار کردوون تا بە فەرمانی ئەو لە دەریادا بە پێی ئەو ئەندازەگیریەی خۆی دیاری کردووە بێن و بڕۆن، وە ڕووبارەکانیشی بۆ ڕام و ملکەچ کردووە بۆ ئەوەی لە ئاوی زوڵاڵی بخۆنەوە، وە ئاوی مەڕ و ماڵات و ئاژەڵ و کشتوکاڵیشتانی پێ بدەن. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 14

وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ دَآئِبَيۡنِۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ

وە ڕۆژ و مانگیشی بۆ ڕام و ملکەچ کردوون کە بەردەوام دێن و دەڕۆن، وە شەو ڕۆژیشی بۆ ڕام و ملکەچ کردوون کە بە دوای یەکدا دێن و دەڕۆن، شەوی کردووە بە مایەی پشوودان و حەسانەوەتان، وە ڕۆژیشی کردووە بە مایەی ژیان و چالاکیتان. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• تشبيه كلمة الكفر بشجرة الحَنْظل الزاحفة، فهي لا ترتفع، ولا تنتج طيبًا، ولا تدوم.
لێکچواندنی وشەی کوفر و بێباوەڕی بە داری پیس و پۆخڵی گوژاڵکە، کە ھیچ لە جێگای خۆی بەرز نابێتەوە، وە بەروبومێکی جوان و خاوێنی نییە، وە تەمەنی کەمە و بەردەوام نابێت. info

• الرابط بين الأمر بالصلاة والزكاة مع ذكر الآخرة هو الإشعار بأنهما مما تكون به النجاة يومئذ.
بوونی پەیوەندییەکی بە ھێز لە نێوان نوێژ و زەکات و ڕۆژی دوایی، ئەمەش ئاماژەیەکە بەوەی کە مرۆڤی باوەڕدار بە ئەوانە و جێبەجێکاریان (بۆ نوێژ و زەکات) لە دواڕۆژدا ڕزگاری دەبێت. info

• تعداد بعض النعم العظيمة إشارة لعظم كفر بعض بني آدم وجحدهم نعمه سبحانه وتعالى .
ژماردنی ھەندێک لە نیعمەتە گەورەکانی خوای گەورە، ئاماژەیە بە گەورەی کوفر و بێباوەڕی ھەندێک لە مرۆڤەکان کاتێک لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەدا شوکری خوا ناکەن و نکۆڵی لەوە دەکەن خوای گەورە پێی بەخشی بن. info