ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
95 : 11

كَأَن لَّمۡ يَغۡنَوۡاْ فِيهَآۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّمَدۡيَنَ كَمَا بَعِدَتۡ ثَمُودُ

ھەر وەک ئەوەی لەو شوێن و جێگایە نەبووبن و نەژیابن، ھۆشیاربن خوای گەورە خەڵکی مەدیەنی لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی وەدەرنا، بەوەی دووچاری سزای سەختی کردن، ھەروەک چۆن خوای گەورە گەلی سەموودی لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی دەرکرد، بەوەی خەشم و قین و سزای خۆی باراندە سەریان. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• ذمّ الجهلة الذين لا يفقهون عن الأنبياء ما جاؤوا به من الآيات.
بە خراپ باسکردنی کەسانی نەزان و نەفام، ئەوانەی لە پێغەمبەران تێناگەن و نازانن پێغەمبەران چیان ھێناوە بۆیان. info

• ذمّ وتسفيه من اشتغل بأوامر الناس، وأعرض عن أوامر الله.
بە خراپ باسکردن و گێلێتی ئەو کەسانەی کە بە فەرمانی خەڵکیەوە سەرقاڵن، کەچی فەرمانەکانی خوایان پشتگوێ خستووە. info

• بيان دور العشيرة في نصرة الدعوة والدعاة.
ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی عەشیرەت و ھۆز لە سەرخستن و پاڵپشتی کردنی بانگەواز و بانگخوازان. info

• طرد المشركين من رحمة الله تعالى.
وەدەرنانی بتپەرستن و موشریکەکان لە ڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە. info