ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
78 : 11

وَجَآءَهُۥ قَوۡمُهُۥ يُهۡرَعُونَ إِلَيۡهِ وَمِن قَبۡلُ كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِي هُنَّ أَطۡهَرُ لَكُمۡۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ فِي ضَيۡفِيٓۖ أَلَيۡسَ مِنكُمۡ رَجُلٞ رَّشِيدٞ

گەل و ھۆزەکەی لوط کە زانیان لوط میوانی ھاتووە بە خێرایی خۆیان کوتا بۆ ماڵی لوط بەمەبەستی دەست درێژی کردن و داوێن پیسی لەگەڵیاندا، چونکە گەلەکەی لوط کەسانێکی نێرباز بوون و حەز و ئارەزوویان نەبوو بۆ ئافرەتان، لوط ئەو دیمەنە بێشەرمانەی بینی بەرگری کرد لە میوانەکانی و بڕو بیانووی بۆ ھێنانەوە و پێی وتن: ئەی گەل و ھۆزەکەم، ئەوە کچەکانی منن کە بەشێکن لە ئافرەتانی ئێوە، ئەوان پاکوخاوێنترن بۆتان لە ئەنجامدانی داوێن پیسی، بۆیە لەخوا بترسن و کاری وامەکەن، وە لای میوانەکانم شەرمەزارم مەکەن، ئایا - ئەی گەلەکەم - پیاوێکی ژیر و خاوەن ھۆشتان تێدا نییە، کە ڕێگری بکات لە ئەنجامدانی ئەم کارە نەگریس و خراپەیە؟ info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• بيان فضل ومنزلة خليل الله إبراهيم عليه السلام، وأهل بيته.
ڕوونکردنەوەی فەزڵ و پلەوپایەی خۆشەویستی خوا ئیبراھیم (سەلامی خوا لێ بێت) و ئەھلو بەیتەکەی. info

• مشروعية الجدال عمن يُرجى له الإيمان قبل الرفع إلى الحاكم.
دروستی و مەشروعیەتی جیدال و گفتوگۆ کردن بۆ کەسێک کە ئومێدی باوەڕھێنانی لێ بکرێت، پێش ئەوەی مەسئەلەکە بەرز بکرێتەوە بۆ لای حاکم. info

• بيان فظاعة وقبح عمل قوم لوط.
ڕوونکردنەوەی قێزەونی ئەو کار و کردەوەیەی کە گەلی لوط لەسەری بوون، کە بریتی بوو لە نێربازی و وازھێنان لە ئافرەتان. info