ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
63 : 11

قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَءَاتَىٰنِي مِنۡهُ رَحۡمَةٗ فَمَن يَنصُرُنِي مِنَ ٱللَّهِ إِنۡ عَصَيۡتُهُۥۖ فَمَا تَزِيدُونَنِي غَيۡرَ تَخۡسِيرٖ

صالح وەڵامی گەلەکەی دایەوە و پێی وتن: ئەی گەلەکەم پێم بڵێن ئایا ئەگەر من لەسەر بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای پەروەردگارم بووم، وە لە ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی کە پێغەمبەرایەتییە پێی بەخشیبم، ئیتر کێ ھەیە بتوانێت لەسزا و تۆڵەی ئەو بمپارێزێت ئەگەر ھاتوو سەرپێچیم کرد و ئەو ئاینەی فەرمانی پێکردووم بەگەیاندنی بە ئێوە وازم لێھێنا؟ من دڵنیام بەم ھەڵویستانەشەوە ھیچ شتێک بۆم زیاد ناکەن جگە لەزەرەر و زیان و گومڕایی و دووری نەبێت لە ڕەزامەندی ئەو. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عناد واستكبار المشركين حيث لم يؤمنوا بآية صالح عليه السلام وهي من أعظم الآيات.
سەرکەشی و ملھوڕی بتپەرستان، بینیمان کە گەلی سەموود باوەڕیان نەھێنا بەو موعجیزە و بەڵگە ڕوونەی کە صاڵح بۆی ھێنان، کە گەورەترین بەڵگە و نیشانە بوو لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە. info

• استحباب تبشير المؤمن بما هو خير له.
سوننەتە بەشتێک موژدە بدرێت بەو باوەڕدارەی کە دڵی پێی خۆشە و خێری تێدایە بۆی. info

• مشروعية السلام لمن دخل على غيره، ووجوب الرد.
مەشروعیەت و دروستی سەلام کردن بۆ ئەو کەسەی کە دەچێتە لای کەسێکی تر، وە ئەو کەسەش سەلامەکەی لێ دەکرێت واجبە لەسەری وەڵامی بداتەوە. info

• وجوب إكرام الضيف.
ڕێزگرتن لە میوان واجب و پێویستە. info