ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
34 : 11

وَلَا يَنفَعُكُمۡ نُصۡحِيٓ إِنۡ أَرَدتُّ أَنۡ أَنصَحَ لَكُمۡ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغۡوِيَكُمۡۚ هُوَ رَبُّكُمۡ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ

ئامۆژگاری و بیر خستنەوەی من ھیچ سودێکتان پێ ناگەیەنێت، ئەگەر خوای گەورە ویستی وابێت کە گومڕاتان بکات و ڕێگای ڕاست نەگرنە بەر، وە لەسەر ھیدایەت و ڕێنمونی بە ھۆی سەرکەشی و عینادی خۆتانەوە لاتان بدات، ھەر ئەو پەروەردگارتانە و فەرمانی ئێوە بەدەستی ئەوە، ئەگەر بیەوێت گۆمڕاتان دەکات، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، وە تۆڵەی کاروکردەوە خراپەکانیشتان لێ دەسێنێتەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عفة الداعية إلى الله وأنه يرجو منه الثواب وحده.
پاکێتی بانگخوازانی ڕێگای خوا، کە ئەوان ئومێد و رەجای پاداشت ھەر لە خوای خۆیان دەکەن. info

• حرمة طرد فقراء المؤمنين، ووجوب إكرامهم واحترامهم.
حەرامی و نادروستی دەرکردنی ھەژارانی باوەڕدار، وە پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت و پاداشت بدرێنەوە نەک سوکایەتیان پێ بکرێت. info

• استئثار الله تعالى وحده بعلم الغيب.
تەنھا خوای گەورە ئاگادار و شارەزای زانستی غەیب و شتە نادیارەکانە. info

• مشروعية جدال الكفار ومناظرتهم.
دروستی و مەشروعیەتی دەمەقاڵی و گفتۆگۆکردن و ڕووبەڕوبونەوەی بێباوەڕان. info