ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
38 : 10

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ فَأۡتُواْ بِسُورَةٖ مِّثۡلِهِۦ وَٱدۡعُواْ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

یان ئەو بتپەرست و موشریکانە دەڵێن: موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە و داویەتییە پاڵ خوا، تۆیش - ئەی پێغەمبەر - لە وەڵامیاندا پێیان بڵێ: ئەگەر من خۆم ئەم قورئانەم داناوە و بە ناو خواوە ھەڵیدەبەستم، خۆ منیش وەک ئێوە مرۆڤم دەی ئەگەر ڕاست دەکەن تەنھا سورەتێک ھاوشێوەی قورئان بھێنن، وە ھەر کەسێکیش جگە لە خوا دەتوانن بانگی بکەن لە خەڵکی و خواکانتان تاوەکو پتشگیر و پشتیوانتان بن ئەگەر ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی دەکەن گوایە قورئان بە ناو خواوە ھەڵبەستراوە و درۆو دەلەسەیە، بێگومان بن کە ناتوانن و دەسەڵاتی ئەوەتان نییە، لەکاتێکدا ئێوە خاوەنی زمان و ڕەوانبێژین، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە و دابەزێنراوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الهادي إلى الحق هداية التوفيق هو الله وحده دون ما سواه.
ئەو کەسەی کە تەوفیقی خەڵکی دەدات ھیدایەت وەربگرن تەنھا خوای گەورەیە، وە ھیچ کەسێکی تر ناتوانێت تەوفیقی کەس بدات. info

• الحث على تطلب الأدلة والبراهين والهدايات للوصول للعلم والحق وترك الوهم والظن.
ئەم ئایەتانە خەڵکی ھاندەدەن بۆ گەڕان بە شوێن بەڵگەی ڕاست و دروست و ھیدایەت و ڕێنوێنی کردنی خەڵکی بۆ گەیشتن بە زانست و زانیاری و ھەق و شوێنکەوتنی، وە وازھێنان لە گومان و دوودڵی و ھەر شتێکی تر کە بەرەو بێباوەڕی خەڵکی ببات. info

• ليس في مقدور أحد أن يأتي ولو بآية مثل القرآن الكريم إلى يوم القيامة.
ھیچ کەسێک ناتوانێت تا ڕۆژی قیامەت تەنانەت تاکە ئایەتێکیش ھاوشێوەی قورئانی پیرۆز بھێنێت. info

• سفه المشركين وتكذيبهم بما لم يفهموه ويتدبروه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گێلی و گەمژەیی و بێ عەقڵی ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە باوەڕیان بە قورئان نەکرد و بە درۆیان زانی، وە بیریان لە مانا و مەبەستەکانی نەکرد. info