ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
37 : 10

وَمَا كَانَ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ أَن يُفۡتَرَىٰ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن تَصۡدِيقَ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَتَفۡصِيلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا رَيۡبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ناگونجێت ئەم قورئانە بە درۆ و دەلەسە ھەڵبەستراو بێت و لە لایەن خواوە نەبێت، وە بدرێتە پاڵ غەیری خوا، چونکە خەڵکی ناتوانن ھاوشێوەی قورئان بھێنن، بەڵکو ھی خوایە و بەڕاستدانەری پەرتووک و نامە ئاسمانییەکانی پێش خۆیەتی، وە ڕوونکەرەوەی ئەو ئەحکامانەیە کە بە گشتگیری ھاتوون، وە ھیچ گومانێکی تیا نییە کە ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوەیە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الهادي إلى الحق هداية التوفيق هو الله وحده دون ما سواه.
ئەو کەسەی کە تەوفیقی خەڵکی دەدات ھیدایەت وەربگرن تەنھا خوای گەورەیە، وە ھیچ کەسێکی تر ناتوانێت تەوفیقی کەس بدات. info

• الحث على تطلب الأدلة والبراهين والهدايات للوصول للعلم والحق وترك الوهم والظن.
ئەم ئایەتانە خەڵکی ھاندەدەن بۆ گەڕان بە شوێن بەڵگەی ڕاست و دروست و ھیدایەت و ڕێنوێنی کردنی خەڵکی بۆ گەیشتن بە زانست و زانیاری و ھەق و شوێنکەوتنی، وە وازھێنان لە گومان و دوودڵی و ھەر شتێکی تر کە بەرەو بێباوەڕی خەڵکی ببات. info

• ليس في مقدور أحد أن يأتي ولو بآية مثل القرآن الكريم إلى يوم القيامة.
ھیچ کەسێک ناتوانێت تا ڕۆژی قیامەت تەنانەت تاکە ئایەتێکیش ھاوشێوەی قورئانی پیرۆز بھێنێت. info

• سفه المشركين وتكذيبهم بما لم يفهموه ويتدبروه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گێلی و گەمژەیی و بێ عەقڵی ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە باوەڕیان بە قورئان نەکرد و بە درۆیان زانی، وە بیریان لە مانا و مەبەستەکانی نەکرد. info