ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
23 : 10

فَلَمَّآ أَنجَىٰهُمۡ إِذَا هُمۡ يَبۡغُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۗ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَا بَغۡيُكُمۡ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۖ مَّتَٰعَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ ثُمَّ إِلَيۡنَا مَرۡجِعُكُمۡ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

جا کاتێک خوای گەورە نزا و پاڕانەوەکەیانی گیرا کرد، وە لەو ناڕەحەتی و بەڵاو موصیبەتە ڕزگاری کردن، دیسان دەگەڕێنەوە سەر ئەنجامدانی خراپەکاری بە بێباوەڕی و گوناهـ و تاوانکردن لەسەر زەوی، - ئەی خەڵکینە - بەخەبەر بێنەوە سەرەنجام و ئۆباڵی زوڵم و ستەم و خراپەکاریتان سزاکەی تەنھا بۆ خۆتانە، خوای گەورە بە زوڵم و ستەم و خراپەکاری ئێوە ھیچ زیانی پێ ناگات، لە ژیانی دونیادا ماوەیەک لەزەتی لێ دەبینن کە کۆتایی دێت و دەڕوات، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەواڵتان پێ دەدەین کە چی گوناهـ و تاوانێکتان ئەنجامداوە، وە سزایشتان دەدەینەوە لەسەر ھەموو کردەوەکانتان. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الله أسرع مكرًا بمن مكر بعباده المؤمنين.
پیلانی خوای گەورە زۆر خێراترە لەبەرامبەر ئەوانەی پیلان و فڕوفێڵ دەکەن لە بەندە باوەڕدارەکانی. info

• بغي الإنسان عائد على نفسه ولا يضر إلا نفسه.
ستەم و خراپەکاری و تاوانی مرۆڤ سەرەنجام ھەر بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە ھیچ زیان بەکەسی تر جگە لە خۆی ناگەیەنێت. info

• بيان حقيقة الدنيا في سرعة انقضائها وزوالها، وما فيها من النعيم فهو فانٍ.
ڕوونکردنەوەی ھەقیقەت و ڕاستی دونیا لە خێرا کۆتایی پێھاتن و تیاچوونی، وە ھەرچی ناز و نیعمەتیشی ھەیە ھیچ نامێنن و ھەر ھەموویان لەناو دەچن. info

• الجنة هي مستقر المؤمن؛ لما فيها من النعيم والسلامة من المصائب والهموم.
بەھەشتی نەبڕاوە جێگای ڕاستەقینەی مانەوەی باوەڕدارانە، ھەرچی خۆشی و ناز و نیعمەت ھەیە تێیدایە، وە ھەرچی پێی بڵێیت ناخۆشی و بەڵا و موصیبەت و خەم و پەژارە تێیدا نییە. info