ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
13 : 10

وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَمَا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُواْۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - بێگومان ئوممەت و گەلانی پێش ئێوەمان لەناو برد و تیاچوون، ئەویش بەھۆی ئەوەی پێغەمبەرانی خوایان بەدرۆزانی و باوەڕیان پێ نەکردن و گوناهـ و تاوانیان ئەنجامدا، وە پێغەمبەرانی خوای گەورە بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لایان کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی کە لە لایەن خوای گەورەوە بۆیان ھێنابوون، کەچی باوەڕیان پێ نەھێنان و لەسەر باوەڕ بە خوا دانەمەزران، چونکە ئەوان ئامادە نەبوون باوەڕیان پێ بھێنن، ئەوە بوو خوای گەورەش سوک و ڕسوای کردن و سەرکەوتووی نەکردن، ئێمە ھەر بەو شێوەیەی کە سزای ئوممەتانی ستەمکارمان دا، سزای ھاوشێوەکانیشان دەدەین لەھەموو کات و شوێنێکدا. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• لطف الله عز وجل بعباده في عدم إجابة دعائهم على أنفسهم وأولادهم بالشر.
میھرەبانی و لوتفی خوای گەورە (جل جلالە) بۆ بەندەکانی لەوەی کە نزا و پاڕانەوەی شەڕ و خراپیان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان گیرا ناکات. info

• بيان حال الإنسان بالدعاء في الضراء والإعراض عند الرخاء والتحذير من الاتصاف بذلك.
ڕوونکردنەوەی حاڵی مرۆڤەکان کەچۆن لەکاتی تەنگ و چەڵەمە و ناڕەحەتیەکاندا ھانا و ھاوار بۆ لای خوا دەبەن، وە کاتێکیش خوای گەورە ئەو ناڕەحەتی و نەھامەتییەیان لەسەر لادەبات و جارێکی تر خۆشگوزەرانیان دەکات چۆن خێرا دەگەڕێنەوە سەر گوناهـ وتاوان کردن، وە خوای گەورە مرۆڤەکان ئاگادار دەکاتەوە بەو شێوەیە نەبن. info

• هلاك الأمم السابقة كان سببه ارتكابهم المعاصي والظلم.
نەمان و تیاچوونی گەلان و ئوممەتانی پێشوو ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ستەم و گوناھ و تاوان و سەرپێچیكردنی خوای گەورە. info