ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
10 : 10

دَعۡوَىٰهُمۡ فِيهَا سُبۡحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمۡ فِيهَا سَلَٰمٞۚ وَءَاخِرُ دَعۡوَىٰهُمۡ أَنِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

لەناو ئەو بەھەشتانەدا نزا و پاڕانەوە و بانگ کردنی ئەمانە ئەوەیە کە تەسبیحاتی خوا دەکەن و بەپاک و پوختە و مونەزەھـ ڕای دەگرن و دەڵێن: خوایە تۆ پاکوخاوێنی لە ھەموو کەم و کورتیەک، وە ھیچ ھاوەڵ و شەریکێکیت نییە، وە سڵاوی خوای گەورە بۆ ئەوان، وە سڵاوی فریشتەکان و سڵاوی خۆیشیان لەناو خۆیاندا ئەوەیە کە دەڵێن: سەلام و ئاشتی و ئارامیتان لەسەر بێت، وە کۆتا پاڕانەوەیشیان ئەوەیە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ، پەروەردگاری تەواوی دروستکراوەکان لە ھەموو جیھاندا لەسەر ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی کەپێی بەخشیوین. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• لطف الله عز وجل بعباده في عدم إجابة دعائهم على أنفسهم وأولادهم بالشر.
میھرەبانی و لوتفی خوای گەورە (جل جلالە) بۆ بەندەکانی لەوەی کە نزا و پاڕانەوەی شەڕ و خراپیان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان گیرا ناکات. info

• بيان حال الإنسان بالدعاء في الضراء والإعراض عند الرخاء والتحذير من الاتصاف بذلك.
ڕوونکردنەوەی حاڵی مرۆڤەکان کەچۆن لەکاتی تەنگ و چەڵەمە و ناڕەحەتیەکاندا ھانا و ھاوار بۆ لای خوا دەبەن، وە کاتێکیش خوای گەورە ئەو ناڕەحەتی و نەھامەتییەیان لەسەر لادەبات و جارێکی تر خۆشگوزەرانیان دەکات چۆن خێرا دەگەڕێنەوە سەر گوناهـ وتاوان کردن، وە خوای گەورە مرۆڤەکان ئاگادار دەکاتەوە بەو شێوەیە نەبن. info

• هلاك الأمم السابقة كان سببه ارتكابهم المعاصي والظلم.
نەمان و تیاچوونی گەلان و ئوممەتانی پێشوو ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ستەم و گوناھ و تاوان و سەرپێچیكردنی خوای گەورە. info