पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - पवित्र कुर्आनको संक्षिप्त व्याख्याको कुर्दी भाषामा अनुवाद ।

رقم الصفحة: 79:77 close

external-link copy
15 : 4

وَٱلَّٰتِي يَأۡتِينَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمۡ فَٱسۡتَشۡهِدُواْ عَلَيۡهِنَّ أَرۡبَعَةٗ مِّنكُمۡۖ فَإِن شَهِدُواْ فَأَمۡسِكُوهُنَّ فِي ٱلۡبُيُوتِ حَتَّىٰ يَتَوَفَّىٰهُنَّ ٱلۡمَوۡتُ أَوۡ يَجۡعَلَ ٱللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلٗا

ئەو ئافرەتە موسڵمانانەی داوێن پیسی (زینا) دەکەن، شوویان کردبێت یان نەیانکردبێت، وە چوار شاھیدی پیاوی موسڵمانی دادگەر شاھیدی لەسەردان، جا ئەگەر ھاتوو شاھیدیان دا کە زینایان کردووە ئەوا لەسزای ئەو کارەیاندا لە ماڵەوە زیندانیان بکەن، تاوەکو دەمرن. یان خوای گەورە ڕێگایەکی تریان بۆ دادەنێت جگە لە زیندانی کردن، ئەوە بوو خوای گەورە پاشتر ئەو ڕێگایەی ڕوون کردەوە بۆیان، ئەو کچ وکوڕەی کە ژنیان نەھێناوە و شویان نەکردووە یەکی سەد داریان لێ بدەن، لەگەڵ دوور خستنەوەیان بۆ ماوەی ساڵێک، وە ئەگەر ھاتوو ژنیان ھێنا بوو یان شوویان کردبوو بەرد باران دەکرێن تا دەمرن. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 4

وَٱلَّذَانِ يَأۡتِيَٰنِهَا مِنكُمۡ فَـَٔاذُوهُمَاۖ فَإِن تَابَا وَأَصۡلَحَا فَأَعۡرِضُواْ عَنۡهُمَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ تَوَّابٗا رَّحِيمًا

ئەو دوو کەسەی کە زینا دەکەن جا ژن ھاوەر وشوو کردوو بوون یان ژنیان نەبوو وە شوشیان نەکردبوو، ئەوا بە سەرزەنشت ولۆمە کردن و لێدان سزایان بدەن، جا ئەگەر ھاتوو وازیان ھێنا لەو کارەیان، وە خوو ڕەوشتیان چاک بوو، ئەوا واز بھێنن لە ئازار و سزادانیان، چونکە ئەو کەسەی تەوبە دەکات ولەگوناھو تاوان واز دەھێنێت وەک ئەوە وایە گوناھی نەبێت، بێگومان خوای گەورە تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وەزۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان، وازھێنان وبەس بوونی ئەم سزایە بۆ ئەو گوناھە لەسەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان ئەو حوکمە سڕایەوە و بوو بە لێدانی سەد دار بۆ ئەو کوڕ وکچانەی کە ژنیان نەھێناوە و شویان نەکردووە، لەگەڵ دوور خستنەوەیان بۆ ماوەی ساڵێک، وە بەرد بەران کردنی ئەوانەی کە ژنیان ھێناوە و شوویان کردووە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 4

إِنَّمَا ٱلتَّوۡبَةُ عَلَى ٱللَّهِ لِلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٖ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا

بێگومان خوا تەنھا تەوبە لەو کەسانە وەردەگرێت کە بە نەزانی ونەفامی تاوان وگوناھیان ئەنجامداوە، نەیان زانیوە سەرەنجام و خراپەکەی چۆنە، - ئەمە حاڵی ھەموو ئەو کەسانەیە کە بە دەست ئەنقەست یان بە ھەڵە گوناە دەکەن- پاشان پێش ئەوەی مردن یەخەیان بگرێت بە کۆڵێک پەشیمانیەوە دەگەرێنەوە بۆلای خوا و تەوبە دەکەن لە گوناھو تاوانەکانیان، ئا ئەوانە خوای گەورە تەوبەکانیان لێ وەردەگرێت، وە لە گوناھەکانیان چاوپۆشی دەکات، وە خوای گەورە زۆر زانایە بەحاڵی دروستکراوەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە ئەندازەگیری و شەریعەت ویاساکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 4

وَلَيۡسَتِ ٱلتَّوۡبَةُ لِلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ حَتَّىٰٓ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ ٱلۡمَوۡتُ قَالَ إِنِّي تُبۡتُ ٱلۡـَٰٔنَ وَلَا ٱلَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمۡ كُفَّارٌۚ أُوْلَٰٓئِكَ أَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا

خوای گەورە تەوبە لەوانە وەرناگرێت کە لەسەر تاوان و گوناھـ و سەرپێچی کردن سوورن و ناگەڕێنەوە لێی و تەوبەی لێ ناکەن، تا ئەو کاتەی مردن یەخەیان پێدەگرێت و دەگەنە غەرغەرەی گیان کێشان، ئیتر لەو کاتەدا یەکێکیان دەڵێت: ئێستا ئیتر من لە ھەموو ئەو گوناھانەی کردومن پەشیمانم و تەوبەیان لێدەکەم، - ھەروەھا خوای گەورە تەوبەی ئەوانەش وەرناگرێت - دەمرن وتا ئەو کاتەیش سوورن لە سەر گوناھـ وتاوان، ئەو گوناھبار و سەرپێچی کەرانەی کە سوورن لەسەر سەرپێچیەکانیان وە تا دەیشمرن ھەر لەسەر بێباوەڕی خۆیانن، ئەوا بێگومان سزای زۆر بە ئێش و ئازارمان بۆ ئامادە کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 4

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَحِلُّ لَكُمۡ أَن تَرِثُواْ ٱلنِّسَآءَ كَرۡهٗاۖ وَلَا تَعۡضُلُوهُنَّ لِتَذۡهَبُواْ بِبَعۡضِ مَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ إِلَّآ أَن يَأۡتِينَ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ فَإِن كَرِهۡتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـٔٗا وَيَجۡعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيۡرٗا كَثِيرٗا

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، دروست نیە ژنی باوکەکانتان -باوەژنەکانتان- وەک کاڵا بە میراتی وەربگرن، وە بە ئارەزووی خۆتان مامەڵەیان پێوە بکەن و بیانخوازن، یان بیاندەن بەشوو بەھەر کەسێک خۆتان دەتانەوێت، یان ڕێگریان لێ بکەن لەشوو کردن، وە دروست نیە ژنەکانتان تەنگەتاو بکەن و ئازاریان بدەن لەبەر ئەوەی کە ھەندێک لەو مارەیەی کە پێتانداون دەستی لێ ھەڵبگرن، مەگەر کاتێک نەبێت کە بە ئاشکرا زینا و فاحیشە بکەن، جا ئەگەر ھاتوو کارێکی وایان کرد ئەوا دروستە بۆتان لای خۆتان بیانھێڵنەوە و تەنگەتاویان بکەن تاوەکو دەست ھەڵدەگرن لەو مارەییەی کە پێتان داون، ئەی باوەڕداران بە مامەڵەیەکی جوان و شیرین لەگەڵ ھاوسەرەکانتاندا مامەڵە بکەن، بەوەی ئازاریان نەدەن وچاک بن لەگەڵیاندا، وە ئەگەر ھاتوو لەبەر ھەر کارێکی دونیایی ناڕەحەتیان کردن ئەوا ئارام بگرن لەسەریان، تاوەکو ئەوەی ئێوە پێتان ناخۆشە خوای گەورە بیگۆڕێت بەخێرێکی گەورە بۆتان لەدونیا و دواڕۆژدا. info
التفاسير:
यस पृष्ठको अायतहरूका लाभहरूमध्येबाट:
• ارتكاب فاحشة الزنى من أكثر المعاصي خطرًا على الفرد والمجتمع؛ ولهذا جاءت العقوبات عليها شديدة.
ئەنجامدانی زینا یەکێکە لەو گوناھانەی کە مەترسی گەورەی ھەیە لەسەر تاک وکۆمەڵگە، لەبەر ئەوە دەبینین کە سزاکانی ئەم گوناه زۆر توندە. info

• لطف الله ورحمته بعباده حيث فتح باب التوبة لكل مذنب، ويسر له أسبابها، وأعانه على سلوك سبيلها.
نەرم ونیانی ومیھرەبانی خوای گەورە لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی دەرگای تەوبە و پەشیمانی کردووەتەوە بۆ ھەموو گوناھبارێک، وە ھۆکارەکانیشی بۆ ئاسان کردووە، وە یارمەتیشیان دەدات کە رێگاکانی تەوبە بگرنە بەر. info

• كل من عصى الله تعالى بعمد أو بغير عمد فهو جاهل بقدر من عصاه جل وعلا، وجاهل بآثار المعاصي وشؤمها عليه.
ھەرکەسێک بە ئەنقەست یان بە ھەڵە سەرپێچی خوای گەورەی کرد، ئەوا بە ئەندازەی ئەوەی سەرپێچی خوای کردووە بەنەزان دادەنرێت، وە بە نەزان دادەنرێت لەبەرامبەر شوینەواری تاوانەکان و کاریگەری خراپی لەسەری. info

• من أسباب استمرار الحياة الزوجية أن يكون نظر الزوج متوازنًا، فلا يحصر نظره فيما يكره، بل ينظر أيضا إلى ما فيه من خير، وقد يجعل الله فيه خيرًا كثيرًا.
یەکێک لە ھۆکارەکانی بەردەوامی ژیانی ھاوسەرێتی ئەوەیە، دەبێت تێڕوانینی مێرد بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بێت، نابێت ھەمیشە چاوی لەو شتانە بێت کە پێی ناخۆشە ھاوسەرەکەی ئەنجامیان بدات، بەڵکو دەبێت سەیری ئەو چاک وخووە باشانەیش بکات کە لە ھاوسەرەکەیدا ھەیە، لەوە دەچێت خوای گەورە ئەم کارەی بۆ بکات بە خێر وخۆشیەکی زۆر زۆر. info