पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - पवित्र कुर्आनको संक्षिप्त व्याख्याको कुर्दी भाषामा अनुवाद ।

external-link copy
62 : 37

أَذَٰلِكَ خَيۡرٞ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ

ئایا ئەو ناز و نیعمەت و بەخششەی بەھەشت کە باسکرا، وە اللە تەعالا ئامادەی کردووە بۆ بەندە دڵسۆز و یەکلایی بووەکانی بۆ پەرستن و گوێڕایەڵی خۆی، باشتر و چاکترین شوێن و پلە و پایەیە، یان خواردنی درەختی ژەقنەمووتە، کە لە قورئاندا نەفرینی لێکراوە و خواردنی بێباوەڕانە، خواردنی ئەم ژەقنەمووتە مرۆڤ قەڵەو ناکات و برسێتیشی لانابات؟! info
التفاسير:
यस पृष्ठको अायतहरूका लाभहरूमध्येबाट:
• الظفر بنعيم الجنان هو الفوز الأعظم، ولمثل هذا العطاء والفضل ينبغي أن يعمل العاملون.
دەسکەوتنی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی بەھەشت سەرکەوتنی گەورە و مەزنە، بۆ ئەم بەخشش و فەزڵە گەورەیەش پێویستە ھەموو باوەڕدارێک ھەموو ھەوڵێکی خۆی بدات تاوەکو ڕەزامەندی پەروەردگاری بەدەست دەھێنێت و دەیخاتە ناو ئەو ناز و نیعمەتەوە. info

• إن طعام أهل النار هو الزقّوم ذو الثمر المرّ الكريه الطعم والرائحة، العسير البلع، المؤلم الأكل.
بێگومان خواردنی دۆزەخییەکان ژەقنەمووتە، کە بەروبومێکی تاڵی نابووتی تام و بۆن ناخۆشی ھەیە، بەناڕەحەت قوت دەدرێت و خواردنیشی بە ئازارە. info

• أجاب الله تعالى دعاء نوح عليه السلام بإهلاك قومه، والله نعم المقصود المجيب.
اللە تەعالا وەڵامی نزاکەی نوح (علیە السلام) ی دایەوە و گەلەکەی لەناوبرد، وە پەروەردگاریش باشترین زاتێکە وەڵامی بەندە خواناسەکانی ئەداتەوە. info