पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - पवित्र कुर्आनको संक्षिप्त व्याख्याको कुर्दी भाषामा अनुवाद ।

external-link copy
23 : 22

إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَلُؤۡلُؤٗاۖ وَلِبَاسُهُمۡ فِيهَا حَرِيرٞ

دەستە و تاقمی باوەڕداران ئەوانەن کە باوەڕیان بە خوای گەورە ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێکەوە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلار و درەختەکانیدا دەڕۆن، وە بازنی ئاڵتون و مرواریان ئەکرێتە دەست و پێی دەڕازێنرێنەوە، وە جلوبەرگ و پۆشاکی بەریان لە ئاوریشمە. info
التفاسير:
यस पृष्ठको अायतहरूका लाभहरूमध्येबाट:
• الهداية بيد الله يمنحها من يشاء من عباده.
ھیدایەت و ڕێنوێنی بە دەستی خوای گەورەیە، بە ویستی خۆی دەیبەخشێت بەھەر بەندەیەک لە بەندەکانی خۆی کە بیەوێت. info

• رقابة الله على كل شيء من أعمال عباده وأحوالهم.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر چاودێری خوای گەورە بەسەر کار و کردەوەو گوفتار و ئەحواڵی بەندەکانییەوە. info

• خضوع جميع المخلوقات لله قدرًا، وخضوع المؤمنين له طاعة.
ھەرچی بەدیھێنراوی خوای گەورە ھەیە بە قەدەری خۆی ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەوە، وە باوەڕدارانیش بەتاعەت و گوێڕایەڵی خۆیان ملکەچی ئەون. info

• العذاب نازل بأهل الكفر والعصيان، والرحمة ثابتة لأهل الإيمان والطاعة.
سزای خوای گەورە دابەزیووە و چەسپاوە بۆ بێباوەڕان و سەرپێچیکەران، وە ڕەحمەت و میھرەبانیشی جێگیر و چەسپاوە بۆ باوەڕداران و گوێڕایەڵانی ئەو. info