വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
9 : 69

وَجَآءَ فِرۡعَوۡنُ وَمَن قَبۡلَهُۥ وَٱلۡمُؤۡتَفِكَٰتُ بِٱلۡخَاطِئَةِ

[ وَجَاءَ فِرْعَوْنُ وَمَنْ قَبْلَهُ وَالْمُؤْتَفِكَاتُ بِالْخَاطِئَةِ (٩) ] فیرعه‌ون و ئوممه‌ته‌ كافره‌كانی پێش خۆیشی وه‌ دێیه‌كانی قه‌ومی (لوط) هه‌ر هه‌موویان كرده‌وه‌ خراپه‌كه‌یان كرد كه‌ شه‌ریك دانان بوو بۆ خوا، وه‌ تاوان و سه‌رپێچی كردن بوو، وه‌ به‌ (قِبَلِهِ) ده‌خوێنرێته‌وه‌ واته‌: ئه‌وانه‌ى لاى فیرعه‌ون بوون له‌سه‌رده‌مى خۆى له‌ شوێنكه‌وتوانى وه‌كو كافرانى (قیبتى). info
التفاسير:

external-link copy
10 : 69

فَعَصَوۡاْ رَسُولَ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَهُمۡ أَخۡذَةٗ رَّابِيَةً

[ فَعَصَوْا رَسُولَ رَبِّهِمْ ] وه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌یان كرد [ فَأَخَذَهُمْ أَخْذَةً رَابِيَةً (١٠) ] خوای گه‌وره‌ش بردیانییه‌وه‌ بردنه‌وه‌یه‌كی زیاد له‌ بردنه‌وه‌ی ئوممه‌ته‌كانی تر، یاخود به‌هیلاكده‌ر، یان زۆر سه‌خت و گه‌وره‌، یان زۆر به‌ئێش و ئازار. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 69

إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلۡمَآءُ حَمَلۡنَٰكُمۡ فِي ٱلۡجَارِيَةِ

[ إِنَّا لَمَّا طَغَى الْمَاءُ حَمَلْنَاكُمْ فِي الْجَارِيَةِ (١١) ] كاتێك كه‌ زریان و ئاوی قه‌ومی نوح به‌رز بووه‌وه‌و سنووری به‌زاند ئه‌ی موسڵمانان ئێمه‌ ئێوه‌مان خسته‌ ناو كه‌شتییه‌كه‌وه‌، واته‌: له‌ پشتی باوكتاندا بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كاتی نوحدا بوون كه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی دووباره‌ له‌وان ده‌ستی پێ كرده‌وه‌ ئه‌وانمان هه‌ڵگرت و خستیانمانه‌ ناو كه‌شتییه‌كه‌وه‌، فه‌رمانمان پێ كردن و كه‌شتیان دروست كردو چوونه‌ ناوی. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 69

لِنَجۡعَلَهَا لَكُمۡ تَذۡكِرَةٗ وَتَعِيَهَآ أُذُنٞ وَٰعِيَةٞ

[ لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةً ] تا ئه‌و ڕووداوه‌ ببێته‌ په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئێوه‌ ئه‌ی ئوممه‌تی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌، یان كه‌شتیمان هێشته‌وه‌ تا له‌ ده‌ریا پێى بڕۆن و ببێته‌ په‌ندو عیبره‌ت [ وَتَعِيَهَا أُذُنٌ وَاعِيَةٌ (١٢) ] وه‌ گوێیه‌كیش كه‌ شت ببیستێت و بپارێزێت ئه‌و گوێیه‌ له‌م به‌خششه‌ تێ ئه‌گات و وه‌ری ئه‌گرێت و ئه‌یپارێزێت و له‌ یادی ناكات و سودى لێده‌بینێت. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 69

فَإِذَا نُفِخَ فِي ٱلصُّورِ نَفۡخَةٞ وَٰحِدَةٞ

{هاتنى قیامه‌ت } [ فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ نَفْخَةٌ وَاحِدَةٌ (١٣) ] كاتێك كه‌ ئیسرافیل فووی یه‌كه‌م ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌ناو شه‌یپووردا دونیا تێكئه‌چێت. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 69

وَحُمِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ وَٱلۡجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةٗ وَٰحِدَةٗ

[ وَحُمِلَتِ الْأَرْضُ وَالْجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةً وَاحِدَةً (١٤) ] وه‌ زه‌وی و شاخه‌كان له‌ شوێنی خۆیان ئه‌جوولێندرێن و هه‌ڵئه‌كه‌ندرێن به‌ فه‌رمان و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كاته‌ به‌ یه‌كجار هه‌مووی تێكئه‌شكێ و وردو خاش ئه‌بێ و ڕائه‌خرێ و نامێنێ. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 69

فَيَوۡمَئِذٖ وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ

[ فَيَوْمَئِذٍ وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ (١٥) ] (واقیعه‌)ش ناوێكی تری قیامه‌ته‌ ئه‌له‌و ڕۆژه‌دا قیامه‌ت هه‌ڵئه‌سێ و ڕوو ئه‌دات. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 69

وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِيَ يَوۡمَئِذٖ وَاهِيَةٞ

[ وَانْشَقَّتِ السَّمَاءُ فَهِيَ يَوْمَئِذٍ وَاهِيَةٌ (١٦) ] وه‌ ئاسمانه‌كانیش له‌ت و كون ئه‌بن بۆ دابه‌زینی فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌ فه‌رمانى خوای گه‌وره‌، وه‌ ئاسمانه‌كان له‌و ڕۆژه‌دا لاوازو نه‌رمن. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 69

وَٱلۡمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرۡجَآئِهَاۚ وَيَحۡمِلُ عَرۡشَ رَبِّكَ فَوۡقَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ ثَمَٰنِيَةٞ

[ وَالْمَلَكُ عَلَى أَرْجَائِهَا ] وه‌ فریشته‌كانیش له‌ملاو له‌ولای ئاسمانه‌وه‌ ڕاوه‌ستاون، یاخود لای ده‌رگاكانی ئاسمانه‌وه‌ ڕاوه‌ستاون و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن كه‌ فه‌رمانیان پێ بكات دابه‌زنه‌ سه‌ر زه‌وی و ده‌وری زه‌وی بگرن [ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَانِيَةٌ (١٧) ] له‌سه‌رووی ئه‌مانیشه‌وه‌ له‌سه‌رووی ئاسمانیشه‌وه‌ هه‌شت مه‌لائیكه‌ت، یان هه‌شت پۆل و كۆمه‌ڵ مه‌لائیكه‌ت عه‌رشی خوای گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ له‌وپه‌ڕی گه‌وره‌ییدان وه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ ژماره‌یان چه‌نده‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره‌ رێگاى دام باسى فریشته‌یه‌ك له‌ فریشته‌كانى هه‌ڵگرى عه‌رشى خواى گه‌وره‌ بكه‌م كه‌ نێوان نه‌رمى گوێى تا بان شانى ماوه‌ى حه‌وت سه‌د ساڵه‌). info
التفاسير:

external-link copy
18 : 69

يَوۡمَئِذٖ تُعۡرَضُونَ لَا تَخۡفَىٰ مِنكُمۡ خَافِيَةٞ

[ يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لَا تَخْفَى مِنْكُمْ خَافِيَةٌ (١٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا كرده‌وه‌كانتان هه‌مووی نیشان ئه‌درێ و ئه‌خرێته‌ ڕوو وه‌ هیچ شتێك له‌ وته‌و كرده‌وه‌كانی ئێوه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌و هه‌مووی ئاماده‌یه‌، له‌ نهێنی و ئاشكرا، له‌ باش و خراپ. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 69

فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقۡرَءُواْ كِتَٰبِيَهۡ

{ئه‌وانه‌ى كتاب و په‌ڕاو و نامه‌ى كرده‌وه‌كانیان به‌ ده‌ستی ڕاست پێ ده‌درێ} [ فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ ] له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك كتاب و په‌ڕاو و نامه‌ى كرده‌وه‌كانی به‌ ده‌ستی ڕاستی پێ بدرێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌هه‌شتییه‌ [ فَيَقُولُ هَاؤُمُ اقْرَءُوا كِتَابِيَهْ (١٩) ] ئه‌میش له‌ خۆشیدا هاوار ئه‌كات و ئه‌ڵێ: وه‌رن كتابه‌كه‌ی من وه‌ربگرن و بیخوێننه‌وه‌، چونكه‌ ده‌زانێت پڕه‌ له‌ چاكه‌. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 69

إِنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلَٰقٍ حِسَابِيَهۡ

[ إِنِّي ظَنَنْتُ أَنِّي مُلَاقٍ حِسَابِيَهْ (٢٠) ] من دڵنیابووم وه‌ یه‌قینم هه‌بوو كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌، یان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م حسابه‌ ئه‌بمه‌وه‌، واته‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانم خۆش ئه‌بێ وه‌ لێم ئه‌بوورێ وه‌ موحاسه‌به‌م ناكات و ئه‌مخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 69

فَهُوَ فِي عِيشَةٖ رَّاضِيَةٖ

[ فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ (٢١) ] ئه‌م له‌ ژیانی به‌هه‌شتدایه‌ كه‌ زۆر له‌و ژیانه‌ ڕازییه‌و هیچ شتێكی خراپی تیادا نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 69

فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٖ

[ فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ (٢٢) ] له‌ باخ و به‌هه‌شته‌ به‌رزه‌كاندایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌شت به‌رزه‌و پله‌كانی بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 69

قُطُوفُهَا دَانِيَةٞ

[ قُطُوفُهَا دَانِيَةٌ (٢٣) ] به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌م و دارانه‌ی له‌ به‌هه‌شتدا هه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی به‌ره‌كانیان نزم ئه‌بێته‌وه‌ كه‌سێك به‌ دانیشتنه‌وه‌ بێ به‌ ڕاكشانه‌وه‌ بێ به‌ پێوه‌ بێ هه‌ر چۆنێك بێ ده‌ستی پێ ئه‌گات و بۆی نزم ئه‌بێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 69

كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَآ أَسۡلَفۡتُمۡ فِي ٱلۡأَيَّامِ ٱلۡخَالِيَةِ

[ كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئًا بِمَا أَسْلَفْتُمْ فِي الْأَيَّامِ الْخَالِيَةِ (٢٤) ] له‌ناو به‌هه‌شتدا پێیان ده‌وترێت: بخۆن و بخۆنه‌وه‌و نۆشی گیانتان بێ خواردنه‌وه‌یه‌كی پاك و چاك به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا كردووتانه. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 69

وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُوتَ كِتَٰبِيَهۡ

{ئه‌وانه‌ى كتاب و په‌ڕاو و نامه‌ى كرده‌وه‌كانیان به‌ ده‌ستی چه‌پ پێ ده‌درێ} [ وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِشِمَالِهِ ] به‌ڵام كه‌سێك ئه‌گه‌ر نامه‌و په‌ڕاوی كرده‌وه‌كانی به‌ده‌ستی چه‌پی پێ بدرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ڕاستی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ پشتییه‌وه‌ [ فَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُوتَ كِتَابِيَهْ (٢٥) ] ئه‌ڵێ: خۆزگایا ئه‌م كتابه‌م هه‌ر وه‌رنه‌گرتایه‌ كاتێك كه‌ ئه‌یبینێ پڕه‌ له‌ تاوان و خراپه‌كاری. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 69

وَلَمۡ أَدۡرِ مَا حِسَابِيَهۡ

[ وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيَهْ (٢٦) ] خۆزگه‌ هه‌ر نه‌مزانیایه‌ حساب و لێپرسینه‌وه‌م چۆنه‌. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 69

يَٰلَيۡتَهَا كَانَتِ ٱلۡقَاضِيَةَ

[ يَا لَيْتَهَا كَانَتِ الْقَاضِيَةَ (٢٧) ] خۆزگه‌ ئه‌و مردنه‌ی كه‌ مردم دووباره‌ زیندوو نه‌بوومایه‌ته‌وه‌، چه‌ندێك مردن له‌لای خه‌ڵكى ناخۆشه‌ له‌وێ مرۆڤی كافرو بێباوه‌ڕو خراپه‌كار ئاواته‌خوازه‌ به‌ مردن، چونكه‌ ئه‌زانێ دواتر به‌ره‌و سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌ڕوات. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 69

مَآ أَغۡنَىٰ عَنِّي مَالِيَهۡۜ

[ مَا أَغْنَى عَنِّي مَالِيَهْ (٢٨) ] ئه‌ڵێ: ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و ماڵه‌ی كه‌ هه‌مبوو هیچی سوودی پێ نه‌گه‌یاندم و سزای خوای گه‌وره‌ی لێ نه‌گه‌ڕاندمه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 69

هَلَكَ عَنِّي سُلۡطَٰنِيَهۡ

[ هَلَكَ عَنِّي سُلْطَانِيَهْ (٢٩) ] هه‌ر حوجه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ له‌ دونیا به‌ده‌ستمه‌وه‌ بوو ئێستا هه‌مووی ڕۆیشت و نه‌ما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستیدا به‌ڵگه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو شوبهه‌و گومان بووه‌، یاخود (سُلْطَان) واته‌: هه‌موو پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ هه‌مبووه‌ له‌ دونیا هه‌ر هه‌مووی ڕۆیشت و هیچی فریام نه‌كه‌وت و له‌گه‌ڵمدا نه‌هات. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 69

خُذُوهُ فَغُلُّوهُ

[ خُذُوهُ فَغُلُّوهُ (٣٠) ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رمووێ: بیبه‌ن و كۆت و زنجیری بكه‌ن و ده‌ست و پێی به‌ زنجیر ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ گه‌ردنیه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 69

ثُمَّ ٱلۡجَحِيمَ صَلُّوهُ

[ ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ (٣١) ] پاشان بیخه‌نه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ تا گه‌رمی و سزای ئاگری دۆزه‌خ بچێژێ. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 69

ثُمَّ فِي سِلۡسِلَةٖ ذَرۡعُهَا سَبۡعُونَ ذِرَاعٗا فَٱسۡلُكُوهُ

[ ثُمَّ فِي سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًا فَاسْلُكُوهُ (٣٢) ] پاشان به‌ زنجیرێكى ئاسنى هۆنراوه‌ بیبه‌ستنه‌وه‌ كه‌ حه‌فتا گه‌ز گه‌وره‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بواری ڕاكردنی نه‌بێت. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 69

إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ ٱلۡعَظِيمِ

[ إِنَّهُ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ الْعَظِيمِ (٣٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ له‌ دونیادا باوه‌ڕی به‌ خوای گه‌وره‌ نه‌بووه‌و به‌ تاك و ته‌نها نه‌یپه‌رستووه‌ بۆیه‌ ئێستا ئاوای لێ ئه‌كرێ. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 69

وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ

{سزاى خواردن نه‌دان به‌ فه‌قیرو هه‌ژار } [ وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ (٣٤) ] وه‌ نه‌ خۆی خواردنی فه‌قیرو هه‌ژاری ئه‌داو نه‌ هانی خه‌ڵكی ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خواردنی فه‌قیرو هه‌ژار بده‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 69

فَلَيۡسَ لَهُ ٱلۡيَوۡمَ هَٰهُنَا حَمِيمٞ

[ فَلَيْسَ لَهُ الْيَوْمَ هَاهُنَا حَمِيمٌ (٣٥) ] بۆیه‌ لێره‌دا له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ دۆست و خۆشه‌ویست و خزمێكی نیه‌ كه‌ فریای بكه‌وێ و له‌ سزاى خواى گه‌وره‌ بیپارێزێت، وه‌ هه‌موو كه‌س له‌ یه‌كتری ڕائه‌كات. info
التفاسير: