വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
23 : 89

وَجِاْيٓءَ يَوۡمَئِذِۭ بِجَهَنَّمَۚ يَوۡمَئِذٖ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكۡرَىٰ

لەو ڕۆژەدا ئاگری دۆزەخ دەھێنرێت کە حەفتا ھەزار گوریسی ھەیە، لەگەڵ ھەر گوریسێکدا حەفتا ھەزار فریشتە ڕای دەکێشێت، لەو ڕۆژەدا مرۆڤ بیری دەکەوێتەوە ودەزانێت چەندێک لەھەقی اللە -تەعالا-دا کەمتەرخەم بووە، بەڵام ئەو بیر کردنەوەیە چ سودێکی ھەیە لەو ڕۆژەدا، چونکە ئەو ڕۆژە ڕۆژی پاداشت دانەوەیە نەک ڕۆژی کردەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
24 : 89

يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي قَدَّمۡتُ لِحَيَاتِي

لەتاو پەشیمانی بێباوەڕ دەڵێت: خۆزگە بۆ ئەم ژیانی دواڕۆژەم شتێکم لەکردەوەی چاکە پێش خۆم بخستایە، چونکە ژیانی ڕاستەقینە ئەم ژیانەیە. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 89

فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُۥٓ أَحَدٞ

لەو ڕۆژەدا کەس ناتوانێت ھاوشێوەی اللە -تەعاﻻ- سزای کەس بدات، چونکە سزای اللە -تەعاﻻ- سەخت ونەبڕاوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 89

وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُۥٓ أَحَدٞ

وە ھیچ کەسیش ناتوانێت ھاوشێوەی اللە -تەعاﻻ- کەلەپچە وکۆت وزنجیری کەس بکات، وەک ئەو کەلەبچە وکۆتکردنەى بێباوەڕان. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 89

يَٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفۡسُ ٱلۡمُطۡمَئِنَّةُ

بەڵام نەفس ودەروونی باوەڕداران لەکاتی سەرەمەرگ وڕۆژی قیامەتدا پێی دەوترێت: ئەی دەروون ونەفسی ئارام بە باوەڕ وکردەوە چاکەکان. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 89

ٱرۡجِعِيٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةٗ مَّرۡضِيَّةٗ

بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگارت بەشێوەیەک ڕازیت لەو پاداشتە تەواوەی وەری دەگریت، وە جێگای ڕەزامەندی پەروەردگاریشە بەوەی کردەوەی چاکت ھەبوو لەدونیادا. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 89

فَٱدۡخُلِي فِي عِبَٰدِي

بچۆ بۆ نێو ڕیزی بەندە چاک وساڵح خواناسەکانم. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 89

وَٱدۡخُلِي جَنَّتِي

لەگەڵیاندا بچۆ بۆ نێو بەھەشتەکەم، کە ئامادەم کردووە بۆیان. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• عتق الرقاب، وإطعام المحتاجين في وقت الشدة، والإيمان بالله، والتواصي بالصبر والرحمة: من أسباب دخول الجنة.
ئازادکردنی کۆیلە، وخواردن دان بە ھەژاران ونەداران لەکاتی قات وقڕیدا، وە باوەڕبوون بە اللە -تەعاﻻ-، و ئامۆژگاری یەکتر کردن بەئارامگرتن وڕەحم وبەزەیی بەیەكدا هاتنەوە: ھەموو ئەمانە ھۆکاری چوونە بەھەشتن. info

• من دلائل النبوة إخباره أن مكة ستكون حلالًا له ساعة من نهار.
یەکێک لەبەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی ئەوەیە ھەواڵیداوە وڕایگەیاندووە بەخەڵکی کە سات وکاتێک ھەیە لەڕۆژدا شاری مەککە بۆ پێغەمبەر حەڵاڵکراوە ئەنجامدانى ئەو شتانەى تێیدا حەرامکراوە. info

• لما ضيق الله طرق الرق وسع طرق العتق، فجعل الإعتاق من القربات والكفارات.
کاتێک اللە -تەعاﻻ- ڕێگاکانی بەکۆیلەکردنی تەسک کردەوە، لەبەرامبەریشدا ڕێگاکانی ئازادکردنی کۆیلەی فراوان کرد، وە ئازادکردنی کۆیلە وکەنیزەکەکانی کرد بە ھۆکاری نزیک بوونەوە لە پەروەردگار وکەفارەتی گوناھـ وتاوانەکانیان. info