വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
11 : 8

إِذۡ يُغَشِّيكُمُ ٱلنُّعَاسَ أَمَنَةٗ مِّنۡهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ لِّيُطَهِّرَكُم بِهِۦ وَيُذۡهِبَ عَنكُمۡ رِجۡزَ ٱلشَّيۡطَٰنِ وَلِيَرۡبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمۡ وَيُثَبِّتَ بِهِ ٱلۡأَقۡدَامَ

- ئەی باوەڕداران - ئەو کاتە وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک خوای گەورە بە وەنەوز و خەوەنوچکە لەو کاتی ناڕەحەتی و ترسدا لەدوژمنەکانتان بەھێمنی و ئاسودەیی دایگرتن، وە بارانیشی لەئاسمانەوە بۆ باراندن ، تاوەکو لەچڵک و پیسی و بێ دەست نوێژی پاکتان بکاتەوە، وە بۆ ئەوەش وەسوەسە و ھەموو نیازێکی خراپی شەیتانتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵتان دامەزراو بکات تاوەکو و جەستەتان لەمەیدانی جەنگدا مەحکەم و سەقامگیر بکات، وە پێیەکانتان لەگۆڕەپانی جیھاددا دامەزراو بکات بەوەی ئەو زەویە لماویەی بەو بارانە تەڕ و پاراو کرد لەبەر ئەوەی پێیەکان جێگیر بن لەسەری و نەخلسکێن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• في الآيات اعتناء الله العظيم بحال عباده المؤمنين، وتيسير الأسباب التي بها ثبت إيمانهم، وثبتت أقدامهم، وزال عنهم المكروه والوساوس الشيطانية.
لەم ئایەتانەدا بایەخ و گرنگی پێدانی گەورەی خوا بۆ بەندەکانی دەردەکەوێت، وە ئاسانکردنی ئەو ھۆکارانەیش کە دەبێتە دامەزراندنی باوەڕەکەیان، وە مەحکەم کردن و سەقامگیر کردنی قاچەکانیان، وە دوور خستنەوەی ناخۆشی و ناڕەحەتی و وەسوەسە شەیتانیەکان لێیان. info

• أن النصر بيد الله، ومن عنده سبحانه، وهو ليس بكثرة عَدَدٍ ولا عُدَدٍ مع أهمية هذا الإعداد.
سەرکەوتن بەدەست خوای گەورەیە، وە لەلایەن ئەویشەوەیە، ئەوەش بزانین کە سەرکەوتن بەزۆری ژمارە و چەک و چۆڵ نیە، بەڵکو بەپشت بەستن بەخوایە، لەگەڵ ئەوەش دەبێت بزانین ژمارە و چەک و چۆڵیش گرنگی خۆی ھەیە. info

• الفرار من الزحف من غير عذر من أكبر الكبائر.
ھەڵھاتن و پشتکردنە دوژمن لە ڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەدا بەبێ بوونی ھیچ عوزرێک یەکێکە لە گەورەترین گوناھە گەورەکان. info

• في الآيات تعليم المؤمنين قواعد القتال الحربية، ومنها: طاعة الله والرسول، والثبات أمام الأعداء، والصبر عند اللقاء، وذِكْر الله كثيرًا.
ئەم ئایەتانە بنەماکانی جەنگ و شەڕکردن فێری باوەڕداران دەکات، لەوانەیش: گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر، وە دامەزراوی لەڕووی دوژمناندا، وە ئارامگرتن لەکاتی ڕوو بەڕوبونەوەدا، وە زۆر یادی خوا کردن. info