വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

النازعات

സൂറത്തിൻ്റെ ഉദ്ദേശ്യങ്ങളിൽ പെട്ടതാണ്:
التذكير بالله واليوم الآخر.
بە بیرهێنانەوەى خواى گەورە و ڕۆژی دوایی. info

external-link copy
1 : 79

وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرۡقٗا

الله -تەعاﻻ- سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بێباوەڕان بەتوندی و بەسەختی دەكێشن. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 79

وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشۡطٗا

وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بڕواداران بەئاسانی و بەسووکی دەكێشن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 79

وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبۡحٗا

وە هەروەها سوێند بەو فریشتانە دەخوات كه بەفەرمانی الله -تەعاﻻ- مەلە دەكەن لەئاسمانەوە بەرەو زەوی. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 79

فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبۡقٗا

وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە پێش هەندێكی تریان دەكەون لەجێبەجێ كردنی فەرمانی الله -تەعاﻻ-. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 79

فَٱلۡمُدَبِّرَٰتِ أَمۡرٗا

وە سوێند دەخوات بەو فریشتانەی كە فەرمانەكانی الله -تەعاﻻ- جێبەجێ دەكەن كە فەرمانی پێكردوون، وەك ئەو فریشتانەی كردەوەی بەندەكانیان پێ سپێردراوە، سوێند بە هەموو ئەوانە دەخوات كە زیندوویان دەكاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 79

يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ

ئەو ڕۆژەی زەوی دێتە لەرزین لە فووی یەكەمدا. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 79

تَتۡبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ

بەدوای فووی یەکەمدا؛ فووی دووەم دێت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 79

قُلُوبٞ يَوۡمَئِذٖ وَاجِفَةٌ

دڵی کافر و فاسیقەکان لەو ڕۆژەدا لە ترسدایە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 79

أَبۡصَٰرُهَا خَٰشِعَةٞ

بەچاویاندا شوێنەواری ڕیسوایی دەردەكەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 79

يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرۡدُودُونَ فِي ٱلۡحَافِرَةِ

ئەوان دەیانووت: ئایا دوای ئەوەی مردن دەگەڕێینەوە بۆ ژیانێكی تر، زیندوو دەكرێینەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
11 : 79

أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا نَّخِرَةٗ

ئایا دوای ئەوەی بووینە ئێسكێكی ڕزیو و بۆش، دەگەڕێینەوە وزیندوو دەكرێینەوه؟! info
التفاسير:

external-link copy
12 : 79

قَالُواْ تِلۡكَ إِذٗا كَرَّةٌ خَاسِرَةٞ

ووتیان: ئەگەر بگەڕێنەوە گەڕانەوەیەكی خەسارەتمەندە، وهيوابڕاوە خاوەنەكەی. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 79

فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ

فەرمانی زیندووبوونەوە ئاسانە، بێگومان ئەو زیندووبوونەوە هەر یەك نەعرەتەیە لەلایەن مەلائیكەی ڕاسپێردراو بە فووكردن. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 79

فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ

كتوپڕ هەمووان زیندوون لەسەر ڕووی زەوی پاش ئەوەى مردوو بوون لەناو سکیدا -لەژێریدا-. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 79

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ

ئایا ئەی -پێغەمبەر- هەواڵ وسەرگوزەشتەی موسا لەگەڵ پەروەردگاری، وموسا لەگەڵ فیرعەونی دوژمنیت پێگەیشووە؟! info
التفاسير:

external-link copy
16 : 79

إِذۡ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوًى

ئەو دەمەی پەروەردگاری -پاك و بێگەردی بۆ زاتی ئەو- بانگی كرد لە دۆڵی پاكی (توا:طوی)دا. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• التقوى سبب دخول الجنة.
پارێزكاری -تەقواداری- وخواناسی هۆكاری چوونە بەهەشتە. info

• تذكر أهوال القيامة دافع للعمل الصالح.
بیركەوتنەوەی ناڕەحەتییەكانی ڕۆژی قیامەت پاڵنەرە بۆ كردەوەی چاك. info

• قبض روح الكافر بشدّة وعنف، وقبض روح المؤمن برفق ولين.
گیان كێشانی بێباوەڕ بەتوندی وسەختی، وە گیان كێشانی باوەڕدار بەهێواشی ولەسەرخۆیی. info