വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
31 : 78

إِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ مَفَازًا

بەڕاستی بۆ پارێزکاران لە پەروەردگاریانەوە شوێنی سەرفرازیی ھەیە بەدەستی دێنن وداواکراوەکەیان کە بەھەشتە، لەپای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لەو شتانەی نەهی لێکردووە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 78

حَدَآئِقَ وَأَعۡنَٰبٗا

چەندەها باخ وکێڵگە وجۆری جیاواز لە ترێ info
التفاسير:

external-link copy
33 : 78

وَكَوَاعِبَ أَتۡرَابٗا

وە کچانی تازە مەمک کردووی ھاوتەمەن. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 78

وَكَأۡسٗا دِهَاقٗا

وە پەرداخی پڕ لە شەراب -مەی-. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 78

لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوٗا وَلَا كِذَّٰبٗا

قسەی پڕوپوچ ودرۆ لەبەھەشتدا نابیستن، وە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بە درۆ ناخەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 78

جَزَآءٗ مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابٗا

ھەموو ئەمانەی پەروەردگار پێی بەخشیوون منەت و بەخشین وپاداشتێکی تەواوە لەلایەن پەروەردگاریانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 78

رَّبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا ٱلرَّحۡمَٰنِۖ لَا يَمۡلِكُونَ مِنۡهُ خِطَابٗا

پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەى لەنێوانیاندایە، بەبەزەیی لە دونیا ولە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوەی لە زەوی وئاسمانەکاندایە ناتوانن پرسیاری لێبکەن مەگەر ڕێگەیان پێ بدات. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 78

يَوۡمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ صَفّٗاۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَقَالَ صَوَابٗا

لە ڕۆژێکدا کە جبریل و فریشتەکان ڕیزبوون و وەستاون، کەسیان تکا بۆ کەس ناکەن مەگەر پەرورەدگاری بەبەزەیی ڕێگەی بدات تکا بکات بە قسەی بەجێ وەکو وشەی تەوحید -یەک خوا پەرستی-. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 78

ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلۡحَقُّۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا

ئەو ڕۆژە کە باسکرا بۆتان ئەو ڕۆژەیە کەوا گومانی تێدا نییە ڕوودەدات، ھەرکەسێک دەربازبوونی دەوێت تیایدا لە سزای اللە -تەعاﻻ- با ڕێگەی گەڕانەوە بگرێتە بەر بەئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکانەی کە پەروەردگاری ڕازی دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 78

إِنَّآ أَنذَرۡنَٰكُمۡ عَذَابٗا قَرِيبٗا يَوۡمَ يَنظُرُ ٱلۡمَرۡءُ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلۡكَافِرُ يَٰلَيۡتَنِي كُنتُ تُرَٰبَۢا

بێگومان -ئەی خەڵکینە- ئێمە ئێوەمان ئاگادار کردەوە لە سزایەکی نزیک کە ڕوودەدات، لە ڕۆژێکی وادا کە مرۆڤ ئەو کردەوەی دەبینێت لە دونیادا ئەنجامی داوە، وە بێباوەڕ دەڵێت و ئاواتەخوازی دەربازبوونە لە سزا: خۆزگە ببومایە بە خۆڵ وەک ئاژەڵان کاتێک پێیان دەوترێت لە ڕۆژی قیامەتدا: ببن بە خۆڵ. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• التقوى سبب دخول الجنة.
پارێزكاری -تەقواداری- وخواناسی هۆكاری چوونە بەهەشتە. info

• تذكر أهوال القيامة دافع للعمل الصالح.
بیركەوتنەوەی ناڕەحەتییەكانی ڕۆژی قیامەت پاڵنەرە بۆ كردەوەی چاك. info

• قبض روح الكافر بشدّة وعنف، وقبض روح المؤمن برفق ولين.
گیان كێشانی بێباوەڕ بەتوندی وسەختی، وە گیان كێشانی باوەڕدار بەهێواشی ولەسەرخۆیی. info