വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
19 : 73

إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٞۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا

ئەم پەند وئامۆژگاریانەی باسکران -لەدیمەن وناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەت بیرخستنەوە وپەند وئامۆژگارین- وسوودی دەبێت باوەڕداران، بۆیە ھەرکەسێک بیەوێت ڕێگا گەیشتن بۆ لای پەروەردگاری خۆی دەگرێتە بەر. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• أهمية قيام الليل وتلاوة القرآن وذكر الله والصبر للداعية إلى الله.
گرنگی شەو نوێژ وقورئان خوێندن وزیکر ویادی اللە -تەعالا- وئارام گرتن بۆ کەسانێک بانگەواز دەکەن بۆلای اللە -تەعالا-. info

• فراغ القلب في الليل له أثر في الحفظ والفهم.
یەکلایی بوونەوەی دڵ لەشەودا بۆ پەرستن ویادی اللە -تەعالا- کاریگەری گرنگی ھەیە لەسەر لەبەرکردنی قورئان وخۆپاراستن لەگوناھـ و تاوان وتێگەیشتن لەمانا ومەبەستەکانی قورئان. info

• تحمّل التكاليف يقتضي تربية صارمة.
بەرگەگرتن وجێبەجێکردنی ئەو داواکاریانەی اللە -تەعاﻻ- لەبەندەکانی داوای کردووە پەروەردەیەکی توند وتۆڵی دەوێت. info

• الترف والتوسع في التنعم يصدّ عن سبيل الله.
خۆشگوزەرانی وزیادەڕۆیی کردن ونغرۆ بوون لەناز ونیعمەتەکانی دونیا ھۆکاری بەرھەڵستی کردنە لە ڕێگا وڕێبازی اللە -تەعالا-. info