വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
41 : 70

عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ

بەدەسەڵاتین بەسەر ئەوەی بیانگۆڕین ولەناویان ببەین و لەجێگای ئەوان کەسانی باوەڕدار بھێنین كه گوێرایەڵی اللە -سبحانه وتعالى- دەکەن، (بزانن) ئێمە بۆ ئەو کارە بێ توانا نین لە لەناوبردنیان وگۆڕینیان، ھەرکاتێک بمانەوێت دەیانگۆڕین بە کەسانی تر. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 70

فَذَرۡهُمۡ يَخُوضُواْ وَيَلۡعَبُواْ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ

-ئەی پێغەمبەر- وازیان لێبھێنە با لەبێباوەڕی وگاڵتەوگەپ وقسەی پڕوپوچ وگومڕاییدا ڕۆبچن، وە سەرگەرمی گاڵتە وگەپ بن لەژیانی دونیایاندا هەتا ئەو کاتەی لەڕۆژی قیامەتدا دەگەنەوە بەو ھەڕەشانەی لەو قورئاندا لێیان کراوە. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 70

يَوۡمَ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ سِرَاعٗا كَأَنَّهُمۡ إِلَىٰ نُصُبٖ يُوفِضُونَ

ئەو ڕۆژەی کە لە گۆڕەکانیان بەپەلە دێنەدەرەوە، ھەر دەڵێیت بۆلای بتەکانیان ڕادەکەن (ھەروەک چۆن لەدونیادا گورگە لۆقە وڕاکردنیان بوو بەدەوری بتەکانیاندا). info
التفاسير:

external-link copy
44 : 70

خَٰشِعَةً أَبۡصَٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٞۚ ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ

لە ڕۆژی دواییدا ئەو بێباوەڕانە چاویان شۆڕە وزەلیلی وسەرشۆڕی دایگرتوون، ئا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لە دونیادا بەڵێنیان پێدرابوو، کەچی ھیچ گوێیان پێنەدا. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• خطر الغفلة عن الآخرة.
مەترسی بێئاگابوون لەڕۆژی قیامەت. info

• عبادة الله وتقواه سبب لغفران الذنوب.
پەرستنی اللە -سبحانه وتعالى- وتەقواداری وترسان لێی ھۆکاری لێخۆشبوونە لە گوناھـ وتاوانەکان. info

• الاستمرار في الدعوة وتنويع أساليبها حق واجب على الدعاة.
بەردەوام بوون لەبانگەوازی وجۆراوجۆرکردنی شێواز وئامرازەکانى مافێکی واجبە لەسەر بانگخوازان ڕەچاوی بكەن لەكاری بانگخوازیاندا. info