വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
52 : 7

وَلَقَدۡ جِئۡنَٰهُم بِكِتَٰبٖ فَصَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ عِلۡمٍ هُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ

بێگومان ئەم قورئانەمان ھێنا بۆیان کە پەرتوکێکە و دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، کە بەزانست و زانیاری لەلایەن ئێمەوە بۆیانی ڕوون دەکەینەوە، کە مایەی ڕێنوێنی و ھیدایەتی باوەڕدارانە بۆ ڕێگای ڕوشد و ھەق و ڕاستی، وە میھرەبانیشە بۆیان کە بەڵگەیە لەسەر خێر و بێری دونیا و دواڕۆژیان. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 7

هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأۡوِيلَهُۥۚ يَوۡمَ يَأۡتِي تَأۡوِيلُهُۥ يَقُولُ ٱلَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبۡلُ قَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلۡحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَآءَ فَيَشۡفَعُواْ لَنَآ أَوۡ نُرَدُّ فَنَعۡمَلَ غَيۡرَ ٱلَّذِي كُنَّا نَعۡمَلُۚ قَدۡ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ

بێباوەڕان تەنھا چاوەڕوانی ئەو پێشھاتانە دەکەن کە ھەواڵی ڕودانی سزای بەئازاریان پێ درابوو لە ڕۆژی دواییدا، ڕۆژێک کە ئاکام و ئەنجامیشی دێت و ڕوون دەبێتەوە، وە ئەو پاداشتەش کە بۆ باوەڕداران باسکرابوو دێتەدی، جا ئەوانەی کە لە دونیادا قورئانیان بیر كردبوو ، وە کاریان پێ نەکرد لەو ڕۆژەدا دەڵێن: بەڕاستی پێغەمبەرانی پەروەردگارمان بە شەریعەتی ڕاست و دروستەوە بۆ ھات کە ھیچ گومانێکی تێدا نەبوو، کە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتبوون، خۆزگە نێوەندگیرێک دەبوو لای خوا تکای بۆ دەکردین تاوەکو لە سزای دۆزەخ ڕزگارمان دەبوو، یان خۆزگە دەگەڕاینەوە بۆ ژیانی دونیا لە بری خراپە و تاوان کارو کردەوەی چاکمان بکردایە تاوەکو ڕۆژمان نەدەگەیشتە ئەم ڕۆژە، بێگومان ئەو بێباوەڕانە خۆیان دۆڕاند و زیانمەند بوون بە ھۆی بێباوەڕیانەوە خۆیان دووچاری تیاچوون و فەوتان کردەوە، ئەوەشی لە بری خوا دەیانپەرستن لەو ڕۆژەدا لێیان دیار نین، وە ھیچ سوود و کەڵکێکیشیان پێ نەگەیاندن. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 7

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ يُغۡشِي ٱلَّيۡلَ ٱلنَّهَارَ يَطۡلُبُهُۥ حَثِيثٗا وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ وَٱلنُّجُومَ مُسَخَّرَٰتِۭ بِأَمۡرِهِۦٓۗ أَلَا لَهُ ٱلۡخَلۡقُ وَٱلۡأَمۡرُۗ تَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

- ئەی خەڵکینە- پەروەردگارتان ئەوەیە کە ئاسمانەکان وزەوی کە وێنەی نەبوو لە پێشدا لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستی كردن ، پاشان بەو شێوەیەی شایستەی زاتی خۆیەتی بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش کە شێوازەکەی نازانین، تاریکی شەو بە ڕووناکی ڕۆژ لادەبات، وە ڕوناکی ڕۆژیش لە تاریکی شەو لادەبات، وە ھەر دانەیەکیشیان بە خێرای بە شوێن ئەوی تردا دەڕوات ولێی دواناکەوێت، جا کاتێک یەکێکیان دەڕوات ئەوی تریان دێت ، وە ھەر خوای گەورە خۆر ومانگ وگشت ئەستێرەکانی دروستکرد، ھەر ھەموویشیان لەژێر دەستی پەروەردگاردا زەلیل وملکەچ وئامادەن، جا باش بزانن ھەموو دروستکردن وفەرمانێکیش تەنھا ھەر بۆ خوایە، کێ ھەیە غەیری ئەو بتوانێت وەک ئەو شت دروست بکات؟ خێر وبێرەکانی زۆر گەورەن وچاکەکانی زۆر زۆرن، زۆر بەرەکەت وگەورەیە زاتی ئەو کە خاوەنی سیفاتی بەرز وپیرۆز وئەو پەڕی کەمال وتەواوییە، کە پەروەردگاری جیھانیانە. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 7

ٱدۡعُواْ رَبَّكُمۡ تَضَرُّعٗا وَخُفۡيَةًۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُعۡتَدِينَ

- ئەی باوەڕداران- بەو پەڕی زەلیلی وملکەچیەوە بە نھێنی وپەنامەکی لە پەروەردگارتان بپاڕێنەوە وداوای لێ بکەن، دڵسۆز بن لەنزاکانتان بێ ڕوپامایی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە لێی بپاڕێنەوە، بێگومان ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە لەنزا وپاڕانەوەکانیاندا سنوور شکێنی دەکەن، لە گەورەترین سنور شکێنیش لەنزا وپاڕانەوەدا ئەوەیە کە لەگەڵ خوادا ھاوار وبانگ لەغەیری ئەویش بکەیت، ھەروەک بتپەرست وموشریکەکان دەیانکرد. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 7

وَلَا تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ بَعۡدَ إِصۡلَٰحِهَا وَٱدۡعُوهُ خَوۡفٗا وَطَمَعًاۚ إِنَّ رَحۡمَتَ ٱللَّهِ قَرِيبٞ مِّنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

ئەی خەڵکینە بەگوناھ و تاوانەکانتان خراپەکاری لەزەویدا بڵاو مەکەنەوە، پاش ئەوەی خوای گەورە بە ناردنی پێغەمبەرەکانی بەتاعەت وگوێڕایەڵی تەنھا بۆ خۆی چاکی کرد وئاوەدانی کردەوە، وە ھەمیشە بەترس وئومێدەوە تەنھا لەو بپاڕێنەوە، ترسان لەسزا وتۆڵەکانی، ئومێدیش بە بەدەستھێنانی پاداشتەکانی، بێگومان ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە نزیکە لەکەسانی چاکەکارەوە، بۆیە ئێوەش بالەوانە بن کە میھرەبانی ئەو دەیانگرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 7

وَهُوَ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتۡ سَحَابٗا ثِقَالٗا سُقۡنَٰهُ لِبَلَدٖ مَّيِّتٖ فَأَنزَلۡنَا بِهِ ٱلۡمَآءَ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِۚ كَذَٰلِكَ نُخۡرِجُ ٱلۡمَوۡتَىٰ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ

خوای گەورە وپاکو بێگەرد باکان ھەڵدەکات کە موژدەی بارانیان پێوەیە، ھەتا کاتێک باکان ھەورە قورسە پر لە ئاوەکان ھەڵدەگرن، ئێمەیش ئەو ھەورانە دەخەینەڕێ بۆ ووڵاتێکی مردووی ووشکی بێ ئاو پێی پاراو دەکەینەوە، ھەر بەو ئاوی بارانە چەندین جۆر بەروبوومی پێ دەڕوێنین، ھەر بەو شێوەیە مردووەکانیش لە گۆڕەکانیان دەردەھێنین وزیندوویان دەکەینەوە، ئەوەمان ئەنجامدا بەڵکو ئێوە بیر بکەنەوە لەدەسەڵات وداھێنانی خوای گەورە، وە بێگومان ئەو بەدەسەڵاتە کە مردووەکان جارێکی تر زیندوو بکاتەوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• القرآن الكريم كتاب هداية فيه تفصيل ما تحتاج إليه البشرية، رحمة من الله وهداية لمن أقبل عليه بقلب صادق.
قورئانی پیرۆز پەرتووکی ھیدایەت وڕێنوێنیە ووردەکاری ئەوەی مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی تێیدا ھاتووە، وە مایەی ڕەحمەت ومیھرەبانی خوای گەورەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بە دڵێکی ڕاستگۆوە بەرەوە پیری دەڕۆن. info

• خلق الله السماوات والأرض في ستة أيام لحكمة أرادها سبحانه، ولو شاء لقال لها: كوني فكانت.
خوای گەورە ئاسمانەکان و زەوی لەماوەی شەش ڕۆژدا دروستکرد لەبەر حیکمەتێک کە خۆی ویستویەتی، خۆ ئەگەر بیویستایە دەیتوانی لەماوەی (کن فیکون) ێکدا، کە فەرمانی بکردایە ببە دەبوو، دروستی بکردایە. info

• يتعين على المؤمنين دعاء الله تعالى بكل خشوع وتضرع حتى يستجيب لهم بفضله.
پێویستە لەسەر باوەڕداران بەوپەڕی خشوع وملکەچییەوە لە خوای گەورە بپاڕێنەوە تاوەکو خوای گەورە بە فەزڵی خۆی نزا وپاڕانەوەکانیان وەربگرێت. info

• الفساد في الأرض بكل صوره وأشكاله منهيٌّ عنه.
ھەموو خراپەکاریەک بە ھەموو شێوەکانیەوە لەسەر ڕووی زەوی ڕێگری لێکراوە وخوای گەورە قەدەغەی کردووە. info