വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

الحاقة

സൂറത്തിൻ്റെ ഉദ്ദേശ്യങ്ങളിൽ പെട്ടതാണ്:
إثبات أن وقوع القيامة والجزاء فيها حقٌّ لا ريب فيه.
جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى ڕوودانى قیامەت و پاداشتدانەوە لەو ڕۆژەدا هەق و ڕاستییە و هیچ گومانێکی تێدا نیە. info

external-link copy
1 : 69

ٱلۡحَآقَّةُ

الله -سبحانه وتعالى- باسی ساتی زیندووبوونەوە دەكات، كە بەسەر هەموو خەڵكیدا دێت، (الحاقة) یەکێکە لەناوەکانی ڕۆژی دوایی، بەو مانایەی ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی ڕاستە، چونکە ھەموو ڕاستیەکانی تێدا دەردەکەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 69

مَا ٱلۡحَآقَّةُ

پاشان ئەو ڕۆژە بەم پرسیارە بە گەورەتر دەردەخات، کاتێک دەڵێت: ئاخۆ دەبێت ئەو ڕۆژە (ئەلحاقە:الحاقة) چی بێت؟ info
التفاسير:

external-link copy
3 : 69

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡحَآقَّةُ

تۆ چوزانیت ئەم ڕۆژە ڕاستە (الحاقة) چیە؟ info
التفاسير:

external-link copy
4 : 69

كَذَّبَتۡ ثَمُودُ وَعَادُۢ بِٱلۡقَارِعَةِ

سەمود (گەلی ساڵح) و عادی (گەلی ھوود) بەدرۆیان زانی وباوەڕیان پێنەهێنا ئەو ڕۆژە ڕاستەی (کە دڵ دادەخروپێنێ بەهۆی سەختی ناڕەحەتیەکانى). info
التفاسير:

external-link copy
5 : 69

فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهۡلِكُواْ بِٱلطَّاغِيَةِ

ئەمجا گەلی سەمود خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە دەنگێکی نەعرەتەی زۆر گەورە لەناویانی برد گەیشتە ئەوپەڕی لە توندی وترساندن وسەختیدا. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 69

وَأَمَّا عَادٞ فَأُهۡلِكُواْ بِرِيحٖ صَرۡصَرٍ عَاتِيَةٖ

گەلی عادیش خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە ڕەشەبایەکی ساردی بەھێزی سەخت لەناویانی برد گەیشتە ئەوپەڕی لە توندی وسەختیدا. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 69

سَخَّرَهَا عَلَيۡهِمۡ سَبۡعَ لَيَالٖ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومٗاۖ فَتَرَى ٱلۡقَوۡمَ فِيهَا صَرۡعَىٰ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٍ خَاوِيَةٖ

حەوت شەو وھەشت ڕۆژ اللە -سبحانه وتعالى- ئەو ڕەشەبایەی بەردەوام بەسەردا زاڵ کردن لەڕەگ وڕیشاڵەوە لەناویانی برد، ئەگەر لەوێ بویتایە ئەو گەلەت دەدی بەمردوویی کەوتوون لەسەر زەوی، وەک قەدی دار خورمای پوواوی ناو زڕاو (یان لێھاتووە). info
التفاسير:

external-link copy
8 : 69

فَهَلۡ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٖ

ئایا دوای ئەوەی دووچاری ئەو سزا سەختە بوون کەسیان دەبینی کە مابێتەوە؟! info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الصبر خلق محمود لازم للدعاة وغيرهم.
ئارام گرتن ڕەوشت وئاکارێکی زۆر جوانە، زۆر پێویشتە بۆ بانگخواز وکەسانی تریش. info

• التوبة تَجُبُّ ما قبلها وهي من أسباب اصطفاء الله للعبد وجعله من عباده الصالحين.
تەوبە کردن ھەرچی گوناھـ و تاوانی پێشووە ھەر ھەمووی دەسڕێتەوە، وە ھۆکارێکە بۆ ئەوەی اللە -سبحانه وتعالى- بەندەکەی پاک بکاتەوە و ھەڵیبژێرێت و بیکات بە یەکێک لە بەندە ساڵح و چاکەکارەکان. info

• تنوّع ما يرسله الله على الكفار والعصاة من عذاب دلالة على كمال قدرته وكمال عدله.
ھەمە چەشنەیی ئەو سزایانەى اللە -سبحانه وتعالى- دەینێرێت بۆ سەر بێباوەڕان وسەرپێچیکاران، بەڵگەیە لەسەر کەماڵی قودرەت ودەسەڵات ودادگەری اللە -سبحانه وتعالى-. info