വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
6 : 60

لَقَدۡ كَانَ لَكُمۡ فِيهِمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ لِّمَن كَانَ يَرۡجُواْ ٱللَّهَ وَٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَۚ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ

بێگومان لەبەسەرھات وچیرۆکی ئیبراھیم (سەلامی لێ بێت) وشوێنکەوتوانیدا سەرمەشق وپێشەنگیەکی جوان وچاک ھەیە (بۆ شوێن کەوتن وچاولێکردنیان) بۆ ئەو کەسەی کە ئاوات وئومێدی ڕەزامەندی اللە تەعالا سەرفرازی پاشەڕۆژ بێت، وە ھەرکەسێکیش پشت ھەڵدەکات لە ئاین وڕێبازی ئەوان (زەرەرۆمەندە) وھەر پەروەردگاریشە دەوڵمەند وبێنیازە (پێویستی بە مرۆڤەکان نیە) وشایستەی ھەموو سوپاسێکیشە (واتە ئەو کەسەی شوێن ڕێبازی پیرۆزی ئیسلام ناکەوێت، ئەو تەنھا خۆی زیان لێکەوتووی دونیا وقیامەتە) info
التفاسير:

external-link copy
7 : 60

۞ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجۡعَلَ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ عَادَيۡتُم مِّنۡهُم مَّوَدَّةٗۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٞۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

نزیکە و (دڵنیا بن) لە نێوان ئێوە و ئەو کەسانەی کە دوژمنایەتییان کردون اللە تەعالا خۆشەویستی و میھرەبانیەک دروست بکات، بە ئیمان ھێنان و واز لە سەرکەشی پەرورەدگاریان بھێنن و ببنە براتان لە دیندا، خوای گەورەیش بە توانایە دەتوانێت دڵەكان بگۆڕێت بۆ ئیمان، بەڕاستی ھەر پەروەردگار بەدەسەڵات و ھەر ئەویشە لێخۆشبوو و میھرەبان. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 60

لَّا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَلَمۡ يُخۡرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ أَن تَبَرُّوهُمۡ وَتُقۡسِطُوٓاْ إِلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ

خواى گەورە نەهیتان لێناکات سەبارەت بە ئەوەى کەسانەى دژتان نەجەنگاون بەهۆی ئیسلامەوە و لە خاکەکەتان دەریان نەکردن بەوەى چاکەکار و دادپەروەر بن بەرامبەریان ئەویش بە پێدانى ئەو مافانەى ئەوان کە لەسەر ئێوەیە، خواى گەورە دادپەروەرانى خۆشدەوێت ئەوانەى دادپەروەرن دەرهەق بە نەفس و خێزانى خۆیان و ئەوەى لەسەری سەرپەرشتیارن. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 60

إِنَّمَا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ قَٰتَلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَأَخۡرَجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ وَظَٰهَرُواْ عَلَىٰٓ إِخۡرَاجِكُمۡ أَن تَوَلَّوۡهُمۡۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

بەڵکو اللە تەعالا قەدەغەی ئەوەتان لێ دەکات کە پشتیوان و پاڵپشت و دۆستایەتی ئەوانە بکەن کە جەنگیان لەگەڵ کردن و لەشوێن و ماڵی خۆتان دەریان کردن و یارمەتی ئەوانەشیان دا کە دەستیان ھەبوو لەدەرکردنتان (واتە نابێت پشتیوانی بێباوەڕ و بت پەرستەکانی مەککە و ھاوشێوەکانیان بن) جا ھەرکەس پشتیوانیان بێت و دۆستایەتیان بکات، ئەوە ستەمکار ھەر ئەوانەن . info
التفاسير:

external-link copy
10 : 60

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٖ فَٱمۡتَحِنُوهُنَّۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّۖ فَإِنۡ عَلِمۡتُمُوهُنَّ مُؤۡمِنَٰتٖ فَلَا تَرۡجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلۡكُفَّارِۖ لَا هُنَّ حِلّٞ لَّهُمۡ وَلَا هُمۡ يَحِلُّونَ لَهُنَّۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُواْۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّۚ وَلَا تُمۡسِكُواْ بِعِصَمِ ٱلۡكَوَافِرِ وَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقۡتُمۡ وَلۡيَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقُواْۚ ذَٰلِكُمۡ حُكۡمُ ٱللَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡۖ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە و كارتان بە شەرعەكەی كردووە، کاتێک ئەو ئافرەتە ئیماندارانەی کە کۆچ دەکەن (لە مەککەوە) و دێن بۆ لاتان، تاقیان بکەنەوە (بەوەی کە ئایا تەنھا لەبەر ڕەزامەندی الله تەعالا ھاتوون، بێگومان پەروەردگار ئاگادارە بە ئیمانەکەیان، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە لەوەی لە دڵ و دەروونیانداهەیە، جا کە زانیتان کە باوەڕدارن ئەوە نەیانگێڕنەوە بۆ لای مێردە بێباوەڕەکانیان، نە ئەو ئافرەتانە بۆ ئەو مێردە بێباوەڕەکانیان حەڵاڵن، نە ئەو بێباوەڕانەش حەڵاڵن بۆ ئەو ئافرەتە باوەڕدارانە، ئەو مارەییانەی کە مێردەکانیان بۆ ئەم ئافرەتە باوەڕدارانەیان سەرف کردوە بۆیان بگێڕنەوە، پاشان دوای ئەوەی کە (عیددەیان بەسەر چوو) ھیچ تاوان و گوناھێک نییە لەسەر ئێوە کە مارەیان بکەن بەمەرجێک کە مارەییان بدەنێ، ھیچ کەسێکیش لە ئێوە با ئافرەتانی بێباوەڕ لای خۆی نەھێڵێتەوە ومارەیان نەکەن، جا ئەگەر ئێوی موسڵمانیش مارەییەکتان داوە بەو ئافرەتە بێباوەڕانە لێیان وەربگرنەوە، ئەوانیش با داوای ئەو مارەییە بکەن کە داویانە بەو ئافرەتە باوەڕدارانەی کە بەجێیان ھێشتوون، ئا ئەمەیە فەرمان وحوکمی الله تەعالا کە خۆی حوکمی پێ دەکات لە نێوانتاندا، وە ھەر الله زانا و کار بەجێ ودانایە و هیچ شتێكی لا شاراوە نییە . info
التفاسير:

external-link copy
11 : 60

وَإِن فَاتَكُمۡ شَيۡءٞ مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ إِلَى ٱلۡكُفَّارِ فَعَاقَبۡتُمۡ فَـَٔاتُواْ ٱلَّذِينَ ذَهَبَتۡ أَزۡوَٰجُهُم مِّثۡلَ مَآ أَنفَقُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤۡمِنُونَ

جا ئەگەر ھەندێک لە ھاوسەر و خێزانەکانتان لەدەست چوو بە گەڕانەوەیان بۆ ناو بێباوەڕان و (ئەوانیش مارەیان کردنەوە و مارەییەکەیان بۆ ئێوە نەگەڕاندەوە) ئێوەش کە جەنگتان لەگەڵدا کردن و غەنیمەت و ماڵ و سامانتان لێ گرتن بە ئەندازەی ئەو مارەییەی کە خەرجیان کردووە زیانی ئەو ئیماندارانە بگێڕنەوە لەو غەنیمەت و ماڵ و سامانەی لێتان گرتون، (دەی کەواتە) لەو پەروەردگارە بترسن کە ئێوە باوەڕدارن پێی ، بە جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی و دووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• في تصريف الله القلب من العداوة إلى المودة، ومن الكفر إلى الإيمان إشارة إلى أن قلوب العباد بين إصبعين من أصابعه سبحانه، فليطلب العبد منه الثبات على الإيمان.
گۆڕینی دڵ لە دوژمنایەیەتییەوە بۆ خۆشەویستی، لە بێباوەڕییەوە بۆ باوەڕ لەلایەن الله تەعالاوە، ئاماژەیە بۆ ئەوە دڵی باوەڕداران لە نێو دوو پەنجە لە پەنجەكانی الله تەعالادایە، بۆیە پێویستە بەندە هەمیشه لە پەروەردگار بپاڕێتەوە كە دامەزراوی بكات لەسەر ئیمان و باوەڕ. info

• التفريق في الحكم بين الكفار المحاربين والمسالمين.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر جیاوازی حوكمی نێوان بێباوەڕی شەڕكەر لەگەڵ موسڵمانان، لەگەڵ بێباوەڕی ئاشتیخواز و بێوەی. info

• حرمة الزواج بالكافرة غير الكتابية ابتداءً ودوامًا، وحرمة زواج المسلمة من كافر ابتداءً ودوامًا.
حەرامه پیاوی موسڵمان هاوسەرگیری بكات لەگەڵ ئافرەتێكی بێباوەڕ ئەگەر ئەهلی كیتاب نەبێت، جا لەسەرەتاوه بێت یان بۆ هەمیشه هەر دەبێت ئەهلی كیتاب بێت، وە دیسان حەرامیشه ئافرەتێكی باوەڕدار شوو بكات به پیاوێكی بێباوەڕ ئەگەر لەسەرەتاوە بێباوەڕ بێت یان دواتر پاشگەز بێتەوە. info