വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
133 : 6

وَرَبُّكَ ٱلۡغَنِيُّ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۚ إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفۡ مِنۢ بَعۡدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوۡمٍ ءَاخَرِينَ

-ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت بێ نیازە لە بەندەکانی وە ھیچ پێویستی بە ئەوان و بە پەرستن و عیبادەتەکانیان نییە، وە کوفر و بێباوەڕیشیان ھیچ زیان بە خوای گەورە ناگەیەنێت ، لەگەڵ ئەوەی بێ نیازە لە ھەموویان بەڵام زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان ، -ئەی بەندە گوناھبارەکان- ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لە ناوتان دەبات و بەسزای خۆی لەڕیشەوە دەرتان دەھێنێت، وە لەپاش لەناوبردنی ئێوەیش وویستی لەھەر کەسێکی تر ھەبێت لەجێگای ئێوە دایدەنێت کە باوەڕی پێ دەھێنن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبن، ھەروەک چۆن ئێوەی لەنەوە و پشتی گەلی پێش خۆتان دروستكردووە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• تفاوت مراتب الخلق في أعمال المعاصي والطاعات يوجب تفاوت مراتبهم في درجات العقاب والثواب.
جیاوازی لە نێوان پلەی دروستکراوەکان لە ئەنجامدانی سەرپێچی و گوێڕایەڵیاندا پێویست بەوە دەکات کە پلەی تۆڵە و سزا و پاداشتیشیان جیاواز بێت. info

• اتباع الشيطان موجب لانحراف الفطرة حتى تصل لاستحسان القبيح مثل قتل الأولاد ومساواة أصنامهم بالله سبحانه وتعالى.
شوێنکەوتنی شەیتانەکان لادان لە فیترەت بەدوای خۆیدا دەھێنێت ، ھەتا دەگاتە ئەو ئاستەی کە خراپە و تاوانیان لاجوان و ڕازاوە دەکەن، وەکو کوشتنی منداڵ و یەکسانکردنی بتەکانیان لەگەڵ خوای گەورەدا. info