വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
12 : 58

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نَٰجَيۡتُمُ ٱلرَّسُولَ فَقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيۡ نَجۡوَىٰكُمۡ صَدَقَةٗۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ لَّكُمۡ وَأَطۡهَرُۚ فَإِن لَّمۡ تَجِدُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ

كاتێك هاوەڵانی پێغەمبەر چپەكردنیان لەگەڵ پێغەمبەر (صلّى الله عليه وسلّم) زیاتر كرد، الله تەعالا پێی فەرموون: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە کاتێ ویستتان کە قسەیەک بە نھێنی و چپە بکەن لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوا با پێش چپەکردنەکەتان خێرێک بکەن ((کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی ئیتر پاش ئەوە ئەھلی باتڵ لە جولەکە و دوو ڕووەکان وازیان ھێنا لە چپەکردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) چونکە خێریان نەدەکرد)، دواتریش ئەم حوکمە گران و قورس بوو لەسەر ئیمانداران، ھەر بۆیە ئەوانیش وازیان ھێنا لە قسەکردن و چپەکردن لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەبەر ئەوەی کە زۆربەیان ھەژار و نەدار بوون، بەڵام اللە تەعالا بە ئایەتی دواتر ئەم حوکمەی ئاسان کرد لەسەر موسڵمان،)) جا ئەی ئیمانداران بزانن ئەم خێر کردنە چاکتر و خاوێنترە بۆتان، وە ئەوانەشتان نیتانە کە ئەم خێرە بکەن ئەوە اللە تەعالا لێبووردە و میھرەبانە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 58

ءَأَشۡفَقۡتُمۡ أَن تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيۡ نَجۡوَىٰكُمۡ صَدَقَٰتٖۚ فَإِذۡ لَمۡ تَفۡعَلُواْ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ

ئایا ترسان لە ھەژاری کە خێرێک پێشکەش بکەن لە پێش چپەکردنەکەتان؟ (عەبدوڵڵای کوڕی عەباس –خوایان لێ ڕازی بێت- دەفەرموێت: ئەم حوکمە تەنھا رۆژێک بوو، بەڵام زانای موفەسیر و تابعی (مقاتل) ئەڵێت: ئەم حوکمە تەنھا دە ڕۆژ بوو پاشان حوکمەکەی نەسخ بوویەوە و سڕایەوە) جا کاتێکیش ئەم خێرەتان ئەنجام نەدا لە بەر گرانی و قورسی لەسەرتان ئەوا پەروەردگار لێتان خۆش بوو، ئەوسا ئێوەش لە بەرامبەر ئەمەدا نوێژەکانتان بە باشی ئەنجام بدەن و زەکاتی سەروەت و سامانی ماڵتان دەربکەن و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکەن، چونکە ئەو زۆر بە ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن, وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه، وە پاداشتی كاروكردەكانتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 58

۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ تَوَلَّوۡاْ قَوۡمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مَّا هُم مِّنكُمۡ وَلَا مِنۡهُمۡ وَيَحۡلِفُونَ عَلَى ٱلۡكَذِبِ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ

(ئەی موحەمەد) ئایا سەیری ئەوانەت نەکرد لە (دوو ڕووەکان) کە دۆستایەتی و پشتگیرییان لە نەتەوە و ھۆزێک دەکرد کە اللە تەعالا خەشم و قینی خۆی لێ گرتبوون (کە جوولەکەکان) بوون، ئەوەش بزانە ئەو دووڕووانە نە لە ئێوەن و نە لە ئەوانیشن بەڵکو کەسانێکی بێ ھەڵوێستن، وە سوێندیش بە درۆ دەخۆن لە کاتێکدا خۆشیان دەزانن کە درۆ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 58

أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدًاۖ إِنَّهُمۡ سَآءَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

(لە تۆڵەی ئەم کارە ناپەسەند و خووە خراپانەیاندا) پەروەردگار سزایەکی سەخت و بەتینی بۆ ئامادەکردن، بەڕاستی ئەوەی (ئەم دوو ڕووانە) دەیانکرد کارێکی خراپ و ڕەفتارێکی ناشیرین بوو. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 58

ٱتَّخَذُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُمۡ جُنَّةٗ فَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ

(ئەم دوو ڕووانە لەترسی تۆڵەی ئەم ھەموو کارە خراپانەیاندا کە دەیانکرد بەرامبەر بە ئیمانداران) سوێندیان دەخوارد و ئەم سوێندانەشیان کردبوو بە قەڵغان و پارێزەرێک لە ترسی شمشێری موسڵمانان، تاوەکو خۆیان و ماڵ و سامانیانی پێ بپارێزن، بەمەش ڕێگریان دەکرد لە ڕێبازی اللە تەعالا بەساردکردنەوەو لادانی خەڵکی، ھەر لەبەر ئەمە سزایەکی بە سۆ و سەر شۆڕکەریان بۆ ئامادەیە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 58

لَّن تُغۡنِيَ عَنۡهُمۡ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۚ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

نە ماڵ و سەروەت و سامانیان، نە کوڕ و کاڵ و منداڵیان ناتوانن لە دەست تۆڵەی پەروەردگار ڕزگاریان بکەن، ئا ئەوانە ھاوەڵ و گرۆھی ئاگری دۆزەخەن و بە ھەتا ھەتایش تیایدا دەمێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 58

يَوۡمَ يَبۡعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعٗا فَيَحۡلِفُونَ لَهُۥ كَمَا يَحۡلِفُونَ لَكُمۡ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُمۡ عَلَىٰ شَيۡءٍۚ أَلَآ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡكَٰذِبُونَ

لە ڕۆژێکدا اللە تەعالا ھەموویان زیندوو دەکاتەوە، ئەو دوو ڕووانە سوێند بۆ اللە تەعالا دەخۆن کە (ئەھلی ئیمان بوون) ھەروەک چۆن لە دونیادا سوێندی درۆیان بۆ ئێوە دەخوارد، وە وادەزانن ئەو سوێندە درۆیانەیان قازانجێکیان پێ دەگەیەنن (پەروەردگاریش لەناو خەڵکیدا ڕسوایان دەکات) وە دەفەرموێت: بەڕاستی ئا ئەمانە درۆزنن، لە باوەڕهێنانی دونیایان، وە لەباوەڕیان بە ڕۆژی دواییش. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 58

ٱسۡتَحۡوَذَ عَلَيۡهِمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَأَنسَىٰهُمۡ ذِكۡرَ ٱللَّهِۚ أُوْلَٰٓئِكَ حِزۡبُ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ أَلَآ إِنَّ حِزۡبَ ٱلشَّيۡطَٰنِ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ

ئەو کەسانە شەیتان زاڵ بووە بەسەریاندا (بە وەسوەسە دروست کردن بۆیان) جا بەو ھۆیەوە یادی اللە تەعالایان لەبیر بردونەتەوە، ئا ئەوانەی (کە شەیتان زاڵ بووە بەسەریاندا) دەستە و تاقم و گرۆھی شەیتانن، جا ئێوەش ھۆشیاربن کە ھەر گروپەکەی شەیتان - لە دونیا و قیامەتدا- زەرەرمەندن (چونکە دواڕۆژیان فرۆشتوە بە دونیا و ھیدایەتیشیان گۆڕیوەتەوە بە گومڕایی). info
التفاسير:

external-link copy
20 : 58

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ٱلۡأَذَلِّينَ

بێگومان ئەوانەی کە دژایەتی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی دەکەن، ئا ئەوانە لە ڕسواترین و زەبونترین خەڵکن لە دونیا و قیامەتدا، وە لەناو گەل و نەتەوه بێباوەڕەكانیشدا ڕیسواترینیان. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 58

كَتَبَ ٱللَّهُ لَأَغۡلِبَنَّ أَنَا۠ وَرُسُلِيٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٞ

اللە تەعالا (لە قەدەردا) بڕیاری داوە کە خۆم و پێغەمبەرەکانم سەر دەکەوین (ئەمەش مانای ئەوە نییە کە ھیچ کەسێک بتوانیت ململانێ لەگەڵ اللە دا بکات، بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت کە پەروەردگار دەیەوێت بە بڕواداران بڵێ ئێوە خۆتان تەنھا نین، بەڵکو ھەمیشە لە گەڵتانم) چونکە بەڕاستی ھەر اللە تەعالا خوایەکی بەھێز و باڵادەستە (بەوەی خاوەن ھێزە بە سەر خستنی ئیمانداران و ڕسواکردنی دوژمنانی). info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• لطف الله بنبيه صلى الله عليه وسلم؛ حيث أدَّب صحابته بعدم المشقَّة عليه بكثرة المناجاة.
لەم ئایەتانەدا بەزەیی الله تەعالا بۆ پێغەمبەرەكەی ( صلّى الله عليه وسلّم) دەردەكەوێت، بەوەی ئەدەبی فێری هاوەڵان كردووە كە بارگرانی بەسەریەوە دروست نەكەن و زۆر چپە و ورتە ورت نەكەن لەلایدا. info

• ولاية اليهود من شأن المنافقين.
پشتیوانی و پشتگیری جولەكە كار و پیشەی دووڕووەكانه. info

• خسران أهل الكفر وغلبة أهل الإيمان سُنَّة إلهية قد تتأخر، لكنها لا تتخلف.
دۆڕان و خەسارۆمەندی بێباوەڕان، وە سەركەوتنی ئەهلی باوەڕ سوننەتێكی ئیلاهییە، دەكرێت هەندێك جار دوا بكەوێت، بەڵام هەرگیز اللە تەعالا پێچەوانەی بەڵێنی خۆی كار ناكات. info