വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
19 : 57

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصِّدِّيقُونَۖ وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمۡ لَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ وَنُورُهُمۡۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ

بێگومان ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕێکی تەواویان ھەیە بە (اللە تعالی) و بە سەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، ئەوە ئەوانە لەوپەڕی ڕاستگۆییدان، وە شەھیدەکانیش لای پەروەردگاریان پاداشتێکی بەڕێزیان بۆ ئامادە کراوە، وە نوور و ڕۆشنایی ئیمانەکەیان لەپێشیان و لای ڕاستیانەوە پێشیان دەکەوێت لە ڕۆژی قیامەتدا، بەڵام ئەوانەی کە کافرن و باوەڕیان بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) نەھێناوە و قورئان بەقسەی -بەکەلامی- پەروەردگار نازانن و باوەڕیان پێی نییە، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن، لە ڕۆژی قیامەت دەچنە ناو دۆزەخ و تێیدا دەمێننەوە و بەھیچ شێوەیەک ڕزگاریان نابێت و لێی نایەنە دەرەوە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 57

ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞ وَزِينَةٞ وَتَفَاخُرُۢ بَيۡنَكُمۡ وَتَكَاثُرٞ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِۖ كَمَثَلِ غَيۡثٍ أَعۡجَبَ ٱلۡكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَكُونُ حُطَٰمٗاۖ وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٞ شَدِيدٞ وَمَغۡفِرَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٞۚ وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلۡغُرُورِ

چاک بزانن کە ژیانی دونیا یاری و گاڵتە و گەپە وڕابواردنە بۆ لاشە ودڵ، وە جوانی و خۆڕازاندنەوەیە بەماڵی دونیا و خۆھەڵکێشان و فەخر و شانازییە بە زۆری ماڵ و سامان و منداڵ و نەوە و خزم و کەس و کارەوە، وێنەی ژیانی دونیا وەکو بارانێکی بەھێز وایە کە جوتیار زۆر دڵی پێی خۆشە، چونکە بەھۆی ئەوەوە سەوزایی و دەغڵودان سەوز دەبێت، کەچی دوایی دەیبینیت وشک و زەرد بووە و بووە بە پووش و پەڵاش و بەسەریەکدا کەوتووە، وە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی سەخت بۆ کافر و دووڕووەکانە، وە یاخود ڕەزامەندی و لێخۆشبوونی پەروەردگارە بۆ ئیمانداران و چاکەکاران، دڵنیاش بن کە ژیانی دونیا ڕابواردن و خۆشییەکی تەمەن کۆتایە و بەردەوام نییە، ھەرکەسێ ئەو خۆشییە کاتییە ھەڵبژێرێت لەبەرامبەر خۆشی ھەتاھەتایی قیامەت، ئەوە کەسێکە زەرەرمەند و ھەڵخەڵەتاوە. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 57

سَابِقُوٓاْ إِلَىٰ مَغۡفِرَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ وَجَنَّةٍ عَرۡضُهَا كَعَرۡضِ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ أُعِدَّتۡ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦۚ ذَٰلِكَ فَضۡلُ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ

- ئەی خەڵکینە - ئێوە بە باوەڕ و کردەوەی چاک وتەوبە کردن پەلە و کێبڕکێ بکەن بۆ ڕووکردنە لێخۆشبوونی پەروەردگارتان و بۆ دەستخستنی بەھەشتێک کە فراوانییەکەی وەکو فراوانی ئاسمان و زەوی وایە، کە ئامادەکراوە بۆ ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان بە پەروەردگار و پێغەمبەرەکانی ھێناوە، ئەویش فەزڵ و بەخششێکی (اللە تعالی) یە دەیدات بەو کەسانەی کە خۆی بیەوێت بیانداتێ، وە پەروەردگاریش خاوەن فەزڵ و بەخششی زۆر گەورەیە بەسەر بەندە باوەڕدارەكانیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 57

مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مِّن قَبۡلِ أَن نَّبۡرَأَهَآۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ

ھەر کار و ڕووداوێک جا خۆش یان ناخۆش بێت ؛ ڕووبدات ، لەزەویدا یان لە خۆتاندا وەک و شکە ساڵی و شتی تریش- پێش ئەوەی بێتەدی - لە عیلم و زانستی (اللە تعالی) دیاری کراوە و لەپێش ئەوەی ڕوداوەکە ڕووبدات لە (لوح المحفوظ) دا تۆمار کراوە پێش ئەوەى بونەوەرەکان دروست بکەین، ئەو تۆمار کردن و زانینەش بۆ پەروەردگار زۆر ئاسانە. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 57

لِّكَيۡلَا تَأۡسَوۡاْ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمۡ وَلَا تَفۡرَحُواْ بِمَآ ءَاتَىٰكُمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخۡتَالٖ فَخُورٍ

ئەمەش باش بزانن (ئەی خەڵکینە) تاوەکو خەمبار نەبن بەوەی کە ھەوڵدەدەن بۆ ھەندێک شت، کەچی دەستتان ناکەوێت و لە کیستان دەچێت، وە زۆر دڵخۆش نەبن بەوەی کەپێی بەخشیون، دڵخۆشییەکی وا کە کەرەمی پەروەردگارتان لەبیر بباتەوە و دەست بکەن بە خراپەکاری و ستەم، چونکە (اللە تعالی) کەسانی خۆبەگەورەزان و خۆھەڵکێش و فەخر و شانازیکەری خۆش ناوێت. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 57

ٱلَّذِينَ يَبۡخَلُونَ وَيَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبُخۡلِۗ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ

ئەوانەی کە ڕەزیلی و چروکی دەکەن - نابەخشن لەو ماڵ سامانەی کە پەروەردگار پێی بەخشیون - وە ھانی خەڵکیش دەدەن تا چروک و ڕەزیل بن، ئەوە زەرەر و زیانی ئەو ڕەزیلی و دەست نوقاندنەیان بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە، وە ھەر کەسیش پشت بکات لە فەرمانی پەروەردگار، ئەوە ھیچ کات پەروەردگار زەرەر ناکات، بەڵکو تەنھا خۆیان زەرەر دەکەن، بێگومان پەروەردگار دەوڵەمەندە و بێ باکە و ھیچ پێویستی بە طاعەت و گوێڕایەڵی بەندەکانی نییە، لەزاتی خۆیدا ھەمیشە حەمد و ستایش کراوە و دەکرێت. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الزهد في الدنيا وما فيها من شهوات، والترغيب في الآخرة وما فيها من نعيم دائم يُعينان على سلوك الصراط المستقيم.
زوھد وخۆشنەویستنی دونیا ونەخستنە دڵی لەوەی تێیدایە لە شەھوات وئارەزووەکان، لەھەمان کاتدا خۆشوویستنی ژیانی دواڕۆژ لەناز ونیعمەت وخۆشیە ھەمیشەییەکانی، یارمەتی مرۆڤ دەدەن کە ڕێگای ڕاست بگرێتە بەر. info

• وجوب الإيمان بالقدر.
واجبە باوەڕمان بەقەزا و قەدەر ھەبێت. info

• من فوائد الإيمان بالقدر عدم الحزن على ما فات من حظوظ الدنيا.
لە سودەکانی باوەڕ بە قەزا و قەدەر ئەوەیە کە خەفەت ناخۆی بۆ ئەوەی لەدەستت داوە لە خۆشییەکانی دونیا. info

• البخل والأمر به خصلتان ذميمتان لا يتصف بهما المؤمن.
ڕەزیلی و چروکی و ھاندانی خەڵکی بۆ ئەوەی ڕەزیل بن، دوو سیفەتی خراپە و نابێت باوەڕدار ئەو خووەی ھەبێت. info