വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
77 : 56

إِنَّهُۥ لَقُرۡءَانٞ كَرِيمٞ

ئەم قورئانە کە دەخوێنرێتەوە بۆتان -ئەی خەڵکینە - بە ڕاستی قورئانێکی زۆر بەڕێزە، چونکە زۆر سوود و قازانجی گەورەی تێدایە. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 56

فِي كِتَٰبٖ مَّكۡنُونٖ

لەناو کتێبێکی پارێزراودا نووسراوەتەوە، پارێزراوە له چاوی خەڵكی، لە -تابلۆ پارێزراوەکە:اللوح المحفوظ - دا. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 56

لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلۡمُطَهَّرُونَ

کەس دەستی لێنادات تەنھا فریشتەکان نەبێت، کە پاکن لە ھەرچی تاوان و نەنگی و كەموكورتییەك. info
التفاسير:

external-link copy
80 : 56

تَنزِيلٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

لە پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ھاتووەتە خوارەوە بۆ موحەممەدی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم). info
التفاسير:

external-link copy
81 : 56

أَفَبِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ أَنتُم مُّدۡهِنُونَ

ئەی موشریک و بێباوەڕەکان! ئایا ئێوە گومانتان لەم قورئانە پیرۆزە ھەیە، بۆیە باوەڕی پێ ناکەن و بە درۆی دەزانن. info
التفاسير:

external-link copy
82 : 56

وَتَجۡعَلُونَ رِزۡقَكُمۡ أَنَّكُمۡ تُكَذِّبُونَ

لە جیاتی ئەوەی سوپاسی پەروەردگار بکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەتەی کەپێی بەخشیون کەچی بە درۆی دەزانن و باوەڕی پێ ناکەن و دەڵێن بارانمان بە ھۆی ئەستێرەوە یا ھەر شتێکی تر بۆ باریوە...؟! info
التفاسير:

external-link copy
83 : 56

فَلَوۡلَآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلۡحُلۡقُومَ

ئەی کاتێک کە مردن دەتانگاتێ و گیان -ڕۆح- دەگاتە قوڕگتان. info
التفاسير:

external-link copy
84 : 56

وَأَنتُمۡ حِينَئِذٖ تَنظُرُونَ

ئێوەش لەو کاتەدا بەدەوریدان و سەیری دەکەن وا خەریکە گیانی دەردەچێ. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 56

وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنكُمۡ وَلَٰكِن لَّا تُبۡصِرُونَ

ئێمە بە قودرەت و زانست و فریشتەکانمانەوە لە ئێوە نزیکترین لە مردووەکەتان، بەڵام ئێوە ئەو فریشتانە نابینن. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 56

فَلَوۡلَآ إِن كُنتُمۡ غَيۡرَ مَدِينِينَ

ئایا ئێوە واگومان دەبەن دوای مردنتان زیندوو ناكرێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشتدانەوە -جەزادانەوە- لەسەر کردەوەکانتان؟ info
التفاسير:

external-link copy
87 : 56

تَرۡجِعُونَهَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

بۆ گیانی مردووەکەتان ناگێڕنەوە بۆ جێی خۆیی و ڕێگری مردنی لێ ناکەن و چاکی ناکەنەوە، ئەگەر ڕاست دەکەن؟! بێگومان ئێوه ناتوانن ئەوە بكەن. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 56

فَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ

ئەو کەسەی دەمرێت، ئەگەر بە ھۆی ئیمانداری و کردەوە چاکەکانیانەوە لەو کەسانە بێت کە لە خوداوە نزیکن. info
التفاسير:

external-link copy
89 : 56

فَرَوۡحٞ وَرَيۡحَانٞ وَجَنَّتُ نَعِيمٖ

ئەوە لەناو بەھەشتدا لەحەسانەوە و ژیانی پڕ لە خۆشی و کامەرانی و ڕزق و ڕەحمەت و ناز و نیعمەتی بەهەشتدان، هەرچییەك ئارەزوو بكەن پێیان دەدرێت. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 56

وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ

بەڵام ئەگەر ئەو کەسە لەوانە بوو کە کارنامەکانیان دەدرێتە دەستی ڕاستیان، ئەوە زۆر ڕاناوەستێنرێن، چونكە ئەوانه سەلامەتن و ترسیان نییه لە هیچ شتێك. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 56

فَسَلَٰمٞ لَّكَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ

بەڵام ئەگەر ئەو کەسە لەوانە بوو کە کارنامەکانیان دەدرێتە دەستی ڕاستیان، ئەوە زۆر ڕاناوەستێنرێن، چونكە ئەوانه سەلامەتن و ترسیان نییه لە هیچ شتێك. info
التفاسير:

external-link copy
92 : 56

وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ٱلضَّآلِّينَ

خۆ ئەگەر مردووەکە لەوانە بێت کە پەروەردگار و پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- و قورئان و ڕۆژی قیامەت بەدرۆئەخەنەوە و بەدرۆیان دائەنێن و گومڕا بوون ولە ڕێی ڕاست لایان داوە. info
التفاسير:

external-link copy
93 : 56

فَنُزُلٞ مِّنۡ حَمِيمٖ

ئەوە لە پێشوازی و میواندارییەکەیدا ئاوێکی زۆر گەرمی کوڵ بە کوڵی بۆ ئامادە دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
94 : 56

وَتَصۡلِيَةُ جَحِيمٍ

پاشان بە ئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێت. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 56

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ حَقُّ ٱلۡيَقِينِ

بێگومان ئەوەی کە باسکرا - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - ئەوپەڕی هەقیقەت و ڕاستییە و بە ھیچ شێوەیەک گومان و دوودڵی تێدا نییە. info
التفاسير:

external-link copy
96 : 56

فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ

کەواتە ناوی پەروەردگاری مەزنت پاک و بێگەرد ڕاگرە لە هەموو كەموكورتییەك. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• شدة سكرات الموت وعجز الإنسان عن دفعها.
ناڕەحەتی و بێھۆشییەکانی مەرگ - سکرات الموت - وە بێ توانایی مرۆڤـ لە خۆڕزگارکردن لێی. info

• الأصل أن البشر لا يرون الملائكة إلا إن أراد الله لحكمة.
لە ڕاستیدا مرۆڤـ توانای بینینی فریشتەکانی پەروەردگاری نییە، مەگەر پەروەردگار خۆی بیەوێت لەبەر حیكمەتێك كە بیەوێت ببینرێن. info

• أسماء الله (الأول، الآخر، الظاهر، الباطن) تقتضي تعظيم الله ومراقبته في الأعمال الظاهرة والباطنة.
ناوەکانی پەروەردگار (الأول، الأخر، الظاھر، الباطن) ئەوە دەگەیەنن کە ناوی پەروەردگار بە گەورە بزانین و بە چاودێری بزانین لەھەموو کردارەکانماندا، لە ئاشکرا یان لە پەنھانیدا. info