വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
19 : 55

مَرَجَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ يَلۡتَقِيَانِ

ئاوی ھەردوو دەریای - سوێر و سازگار - بە یەکی گەیاندوون، وەھا دەبینرێت کە تێکەڵ بوون، بەڵام لە ھەمان کاتدا تێکەڵیش نابن. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 55

بَيۡنَهُمَا بَرۡزَخٞ لَّا يَبۡغِيَانِ

چونکە لە نێوانیاندا بەربەستێک لە تەوژمی ئاو ھەیە کە ناهێڵێت تێکەڵ بن، ئاوە سازگارەکە بەسازگاری و سوێرەکە بەسوێری خۆی دەمێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
22 : 55

يَخۡرُجُ مِنۡهُمَا ٱللُّؤۡلُؤُ وَٱلۡمَرۡجَانُ

لەو دوو جۆرە دەریایە مرواری و مەرجان گەورە و بچووك دەردەھێنرێت. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
24 : 55

وَلَهُ ٱلۡجَوَارِ ٱلۡمُنشَـَٔاتُ فِي ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَٰمِ

تەنھا خۆی پەروەردگار -سبحانه وتعالى- خاوەنی ئەو کەشتیانەیە کە بەدەریاکاندا وەک کەژ و کێوی گەورە ھاتووچۆ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
26 : 55

كُلُّ مَنۡ عَلَيۡهَا فَانٖ

ھەرچی لەم سەر زەویەدا ھەیە لەبەدیهێنراوەكان- مرۆڤـ بێت یان ھەر گیاندارێکی تر- ھەموویان لەناو دەچن، وە ھیچ چارەیەک نییە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 55

وَيَبۡقَىٰ وَجۡهُ رَبِّكَ ذُو ٱلۡجَلَٰلِ وَٱلۡإِكۡرَامِ

ئەوەی دەمێنێتەوە تەنھا پەروەردگارتە -ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - خاوەن شکۆ و بەخشندەیە بەسەر بەندەکانیەوە، ھیچ کاتێک تیاچوون ڕوی تێناکات. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
29 : 55

يَسۡـَٔلُهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ كُلَّ يَوۡمٍ هُوَ فِي شَأۡنٖ

ھەرکەس لە ئاسماندایە وەک فریشتەکان و ئەوەی لە زەویدایە وەک جنۆکە و مرۆڤەکان - بە زمانی حاڵ - داوای یارمەتی و ڕەحمەت و بەخششی لێ دەکەن، (اللە تعالی) لەھەرکاتێکدا ڕووی لە کارێکە، وە ھەموو کارو باری ئەم بوونەوەرە بەوەوە بەستراوە و ھەر ئەو دەیبات بەڕێوە، لە ژیان و مردن و ڕزق و ڕۆزی وهتد. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
31 : 55

سَنَفۡرُغُ لَكُمۡ أَيُّهَ ٱلثَّقَلَانِ

- ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە! - لە ڕۆژی قیامەتدا خۆمتان بۆ تەرخان دەکەم و دەتانخەمە ژێر حساب و لێپرسینەوە، تا ھەر کەسە و بەپێی کار و کردەوەکانی خۆی پاداشت و سزای خۆی وەربگرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
33 : 55

يَٰمَعۡشَرَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ إِنِ ٱسۡتَطَعۡتُمۡ أَن تَنفُذُواْ مِنۡ أَقۡطَارِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ فَٱنفُذُواْۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلۡطَٰنٖ

لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک پەروەردگار مرۆڤەکان و جنۆکەکان کۆدەکاتەوە لێیان دەپرسێت: ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە! ئەگەر تواناتان ھەیە و پێتان دەکرێت لە گۆشە و کەنارەکانی ئاسمان و زەوی دەرچن بۆ ئەوەی خۆتان لە لێپرسینەوەی پەروەردگار ڕزگار بکەن، دەفەرموون خۆتان ڕزگار بکەن؟! بەڵام ئێوە ناتوانن کاری وابکەن، مەگەر بەھێزێکی زۆر گەورە نەبێت و ڕوون، ئێوە لە کوێتان بوو؟! info
التفاسير:

external-link copy
34 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
35 : 55

يُرۡسَلُ عَلَيۡكُمَا شُوَاظٞ مِّن نَّارٖ وَنُحَاسٞ فَلَا تَنتَصِرَانِ

ئەنێرێتە سەرتان - ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە - چەند بڵێسەی لە ئاگر و مسی تواوە - کە دووکەڵی نییە- ھەر کاتێك ئەو سزایانەتان بۆ ھات بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن خۆتان ڕزگار بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
37 : 55

فَإِذَا ٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ وَرۡدَةٗ كَٱلدِّهَانِ

ئینجا کاتێك ئاسمان لەت لەت بوو - بۆ ھاتنە خوارەوەی فریشتەکان - سوور ھەڵدەگەڕێت وەکو گوڵی سوور لە ڕەنگدا، وەکو ڕۆن لە بریسکەکەیدا. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
39 : 55

فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يُسۡـَٔلُ عَن ذَنۢبِهِۦٓ إِنسٞ وَلَا جَآنّٞ

لەو ڕۆژە گەورەدا -کە مەبەستی قیامەتە- پرسیار لە گوناھەکانی ئینسانەکان و جنۆکەکان ناکرێت، چونکە پەروەردگار ئاگای لەھەموو کارەکانیانە. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
41 : 55

يُعۡرَفُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ بِسِيمَٰهُمۡ فَيُؤۡخَذُ بِٱلنَّوَٰصِي وَٱلۡأَقۡدَامِ

لەو ڕۆژەدا تاوانکار و تاوانباران ھەر بە روخساریاندا دەناسرێنەوە، ئەویش ئەوەیە ناوچاوانیان ڕەش دەبێت و چاویان شین و ئەبڵەق دەبێت، فریشتەکانی دۆزەخ دەستیان گیر دەکەن لەناوچاوانیان و قاچیان و گڵۆڵەیان دەکەن و بەتوندی فڕێیان دەدەنە ناو ئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الجمع بين البحر المالح والعَذْب دون أن يختلطا من مظاهر قدرة الله تعالى.
کۆکردنەوەی ئاوی دەریای سوێر و دەریای سازگار بەبێ ئەوەی تێکەڵ ببن یەکێکە لە دیاردەکانى دەسەڵاتی پەروەردگار. info

• ثبوت الفناء لجميع الخلائق، وبيان أن البقاء لله وحده حضٌّ للعباد على التعلق بالباقي - سبحانه - دون من سواه.
چەسپاندن و جێگیر کردنی لەناوچوونی ھەموو بەدیهێنراوەكان، مانەوەی ھەتاھەتایی بۆ (اللە تعالی) بە تەنھایی، ھاندانی بەندەکانە بۆئەوەى خۆیان پەیوەست بکەن تەنھا بە پەروەردگارەوە. info

• إثبات صفة الوجه لله على ما يليق به سبحانه دون تشبيه أو تمثيل.
چەسپاندنی ڕوو بۆ پەروەردگار بەو شێوەی کە خۆی شایەنیەتی بەبێ چواندن یان وێناكردن. info

• تنويع عذاب الكافر.
جۆراو جۆری سزای کافر و بێ بڕواکان. info