വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
15 : 52

أَفَسِحۡرٌ هَٰذَآ أَمۡ أَنتُمۡ لَا تُبۡصِرُونَ

باشە ئەمەی کە ئێوە گیرۆدەی بوون سیحر و جادووە؟! یان ئێوە چەواشە بوون و ڕاستییەکان نابینن؟! info
التفاسير:

external-link copy
16 : 52

ٱصۡلَوۡهَا فَٱصۡبِرُوٓاْ أَوۡ لَا تَصۡبِرُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡكُمۡۖ إِنَّمَا تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

دەی سزای گەرمی ئاگر بچێژن، جا خۆتان بگرن لەتاو ئازاری، یان خۆتان نەگرن، ھەر وەکو یەک وایە و بەھیچ شێوەیەک ڕزگارتان نابێت، بێگومان ئەوەی کە ئێستا دەیچێژن لەم سزا سەختە و بەئازارە، پاداشتی ئەو بێ ئیمانی و کردەوە ناشیرین و خراپانەی خۆتانە کە لەدونیادا دەتانکردن. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 52

إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَنَعِيمٖ

بێگومان ئەوانەی پارێزکار و ئیماندارن - بەجێبەجێ کردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى - لە نێو باخەکانی بەھەشتی پڕ لەناز و نیعمەتدا ژیانی پڕ لەشادی و کامەرانی و بەختیاری دەبەنە سەر. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 52

فَٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ وَوَقَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ

ئەو بەختەوەرانە زۆر دڵخۆش و شادمان و کەیف خۆشن بەو ناز و نیعمەتانەی کە پەروەردگاریان پێی بەخشیون - لە خواردن و خواردنەوە و ھاوسەرگیری- لە ناز و نیعمەتانێ کە کەس نەیدیوە، ھەروەھا پەروەردگاریان پاراستونی لەسزا و ئازاری ئاگری دۆزەخ، ھەرچی خۆشی ھەیە بەدەستیان ھێناوە، وە پارێزراون لەھەرچی ناخۆشییە. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 52

كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

وە پێیان دەوترێت : بخۆن و بخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت ھەرچی ئارەزووی دەکەن، ھیچ مەترسن لەوەی دەیخۆن نە زەرەری ھەیە، نەناخۆشی و ناڕەحەتی ھەیە بۆتان ؛ هەموو ئەمانە پاداشتی ئەو کار وکردەوانەیە کە لەدونیادا ئەنجامتان دەدا. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 52

مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٖ مَّصۡفُوفَةٖۖ وَزَوَّجۡنَٰهُم بِحُورٍ عِينٖ

ئەو بەھەشتییانە لەسەر تەخت و قەنەفەی ڕازێنراوی ڕیزکراو بەرامبەر یەک پاڵ دەدەنەوە ، وە ئافرەتانێک دەکرێنە ھاوسەریان، کە ڕەنگیان سپییە و چاویان گەورە و گەشە. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 52

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱتَّبَعَتۡهُمۡ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلۡحَقۡنَا بِهِمۡ ذُرِّيَّتَهُمۡ وَمَآ أَلَتۡنَٰهُم مِّنۡ عَمَلِهِم مِّن شَيۡءٖۚ كُلُّ ٱمۡرِيِٕۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٞ

ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە لەگەڵ نەوەکانیاندا کە ئەوانیش لە ئیماندارییدا شوێنی ئەوان کەوتبوون،لە بەھەشتدا ھەموویان دەگەیەنین بەیەک و شادیان دەکەین بە یەکتری، ئەگەر ئەو شوێنکەوتوانەیان لەچاکەکارییدا وەکو پێشینانی خۆیان نەبن، پاداشتیان وەک پێشینان دەدەینەوە، بەبێ ئەوەی شتێک لەپاداشتی پێشینانیان کەم بکرێتەوە، ھەموو کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا بەندە بەوەی کە لە دونیادا کردوویەتی لەکاری خراپە، ھیچ کەسێک کاری خراپەی کەسێکی تر هەڵناگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 52

وَأَمۡدَدۡنَٰهُم بِفَٰكِهَةٖ وَلَحۡمٖ مِّمَّا يَشۡتَهُونَ

لە بەھەشتدا بەردەوام بەھرەمەندیان دەکەین لە سفرە و خوانی ڕازاوە بە میوەی جوان و بە تام و ھەمە جۆر، لەگەڵ گۆشتی ناسکی تایبەت و بەتام و ئەوەی ئەوان حەزی لێ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 52

يَتَنَٰزَعُونَ فِيهَا كَأۡسٗا لَّا لَغۡوٞ فِيهَا وَلَا تَأۡثِيمٞ

بەھەشتییەکان لە نێوان خۆیاندا بادەی خواردنەوە بەیەکتری دەدەن، کە شەرابێکە خواردنەوەی سەرخۆشیان ناکات، و قسەی پوچەڵ وناڕەوا لەسەر زاریان دەرناچێت و توشی ھیچ گوناھێک نابن بەهۆی سەرخۆشییەوە. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 52

۞ وَيَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ غِلۡمَانٞ لَّهُمۡ كَأَنَّهُمۡ لُؤۡلُؤٞ مَّكۡنُونٞ

ھەروەھا منداڵانی ناسک و جوان و نازداری تایبەت بەخۆیان، سەردانیان دەکەن و دەست لە ملیان دەکەن و بەگوفتاری جوان لە گەڵیان دەدوێن، ئەوەندە سپی و قەشەنگن دەڵێی مرواری ناو سەدەفی کەس نەدیون. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 52

وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ

ھەندێک لە بەھەشتییەکان لەگەڵ ھەندێکی تریاندا دەکەونە قسە و پرسیار لەیەک کردن، دەربارەی ئەوەی لە دونیادا کردوویانە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 52

قَالُوٓاْ إِنَّا كُنَّا قَبۡلُ فِيٓ أَهۡلِنَا مُشۡفِقِينَ

لە وەڵامدا دەڵێن : ئێمە پێشتر لە دونیادا لە ناو ماڵ و منداڵانی خۆماندا زۆر دەترساین کە پەروەردگارمان سزامان بدات. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 52

فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ

(اللە تعالی) لوتفی لەگەڵ کردین و ڕێنمایی کردین بۆ ئاینی ئیسلام، وا ئێستاش دەبینین بە ڕەحم و میھرەبانی خۆی لە گەرمای دۆزەخ پاراستوونی. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 52

إِنَّا كُنَّا مِن قَبۡلُ نَدۡعُوهُۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡبَرُّ ٱلرَّحِيمُ

ئێمە پێشتر لە دونیادا پەروەردگارمان دەپەرست و لێی دەپاڕاینەوە کە لە سزای دۆزەخ بمانپارێزێت، بەڕاستی ئەو زاتێکی خاوەن چاکەی بێ سنورە و سۆز و میھری فراوانە بۆ بەندەکانی، وە لەچاکە و میھری ڕێنمایی کردووین بۆ لای ئاینەکەی، وە بەھەشتیشی پێ بەخشیوین و لە ئاگری دۆزەخ ئێمەى پاراست. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 52

فَذَكِّرۡ فَمَآ أَنتَ بِنِعۡمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٖ وَلَا مَجۡنُونٍ

- ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) - تۆ ئامۆژگاری ئەو بێباوەڕ و بتپەرستانە بکە بە قورئان، بەھۆی ئەو بەخشش و نیعمەتەی پەروەردگارتەوە کە ئیمان و عەقڵە، تۆ کاھین - جادووگەر وفاڵگرەوە - نیت، تا وەکو کاھینەکان لە خۆتەوە یان بەهۆی هەواڵی جنۆکەکان قسە لەو کارە غەیبییانە بکەیت، کە ھیچیان لێ نازانیت و خەڵکی پێ بخەڵتێنیت، ھەروەھا تۆ شێت نیت تا سەرت لێ تێکچووبێت. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 52

أَمۡ يَقُولُونَ شَاعِرٞ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيۡبَ ٱلۡمَنُونِ

ئەو بێباوەڕانە دەڵێن: موحەممەد شاعیرە و پێغەمبەر نییە، چاوەڕێی ڕۆژگار دەکەین تابمرێت و ڕزگارمان ببێت لێی. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 52

قُلۡ تَرَبَّصُواْ فَإِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُتَرَبِّصِينَ

تۆش - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پێیان بڵێ: تا بۆتان دەکرێت چاوەڕێی مردنی من بکەن، بێگومان منیش چاوەڕێ دەکەم تابزانم پەروەردگارم چ سزایەکتان بۆ دەنێرێت بە ھۆی درۆ و بێ باوەڕیتانەوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الجمع بين الآباء والأبناء في الجنة في منزلة واحدة وإن قصر عمل بعضهم إكرامًا لهم جميعًا حتى تتم الفرحة.
کۆبوونەوەی باوک و دایک لەگەڵ منداڵەکانیان ھەرچەندە ھەندێکیان کەمیان ھێناوە لە کردەوەکانیاندا، ئەمەش ڕێزێکی پەروەردگارە بۆیان تا خۆشییەکەیان تەواو بێت. info

• خمر الآخرة لا يترتب على شربها مكروه.
خواردنەوەی شەراب لەبەهەشتدا گوناھــ نیە ومرۆڤ سەرخۆش وناڕەحەت ناكات. info

• من خاف من ربه في دنياه أمّنه في آخرته.
ھەر کەسێك لە دونیادا لە پەروەردگاری بترسێت، لە قیامەتدا ناترسێنرێت. info