വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
8 : 49

فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَنِعۡمَةٗۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

ئەوەی کە بەدەستتان ھێناوە لەو سیفەتە جوانانە - ڕازاندنەوە و بەباشدانانى خێر و چاکە - لەدڵتان، وە بە ناشیرین بینینی خراپە و تاوان لەدڵتان، بەخشش و کەرەمێکی (اللە تعالی) یە و نیعمەتێکی شیرینە، (اللە تعالی) خۆی زانایە و چاک دەزانێت کێ شایانی ئەو کەرەم و بەخششە شیرینەیە تا پێی ببەخشێت، وە ھەروەھا زۆر دانایە وە ھەموو شتێکی لەجێی خۆی داناوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• وجوب التثبت من صحة الأخبار، خاصة التي ينقلها من يُتَّهم بالفسق.
پێویستە ھەواڵەکان بسەلمێنرێن، بەتایبەت ئەو کەسەی دەیگێڕێتەوە ئەگەر تۆمەتبار بێت بە خراپەكاری. info

• وجوب الإصلاح بين من يتقاتل من المسلمين، ومشروعية قتال الطائفة التي تصر على الاعتداء وترفض الصلح.
ئاشتکردنەوەی مسوڵمانان پێویستە ئەگەر ناکۆک بوون، پێویستە شەڕ لەگەڵ ئەوەیان بکرێت کە زوڵم دەکات و ئاشتەوایی ناکات. info

• من حقوق الأخوة الإيمانية: الصلح بين المتنازعين والبعد عما يجرح المشاعر من السخرية والعيب والتنابز بالألقاب.
لە ئەرکەکانی برایەتی ئیمانداری : ئاشتکردنەوەی دوو لایەنە ناکۆکە، وە دوورەپەرێزی لەو شتانەى دەبنە هۆی شکاندنی هەست ودڵی بەرامبەر لە سوکایەتی کردن و گاڵتەکردن و ناو و ناتۆرە وتن. info