വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
36 : 47

إِنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞۚ وَإِن تُؤۡمِنُواْ وَتَتَّقُواْ يُؤۡتِكُمۡ أُجُورَكُمۡ وَلَا يَسۡـَٔلۡكُمۡ أَمۡوَٰلَكُمۡ

ژیانی دونیا تەنھا ھەر گاڵتەبازی و فەرامۆشکارییە، مرۆڤی ژیر و عاقڵ خۆی سەرگەرم ناکات بەوانەوە و دواڕۆژی لەبیر بچێتەوە، ئێوە ئەگەر باوەڕداربن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) و داواکاریەکانی (اللە تعالی) جێبەجێ بکەن و خۆتان لەگوناهـ و تاوان بپارێزن، (اللە تعالی) پاداشتی چاکتان بەتەواوەتی دەداتەوە و ھیچی لێ کەم ناکات، وە ھەرگیز لەبەرامبەردا داوای بەخشینی ھەموو دارایی و سامانتان ناکات، بەڵکو ڕێژەیەکی کەمی دیاریکردوە بۆ بەخشین و زەکات و خێر و خێرات. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• سرائر المنافقين وخبثهم يظهر على قسمات وجوههم وأسلوب كلامهم.
ڕاز و نهێنی و نیازی دووڕووەکان دەردەکەوێت لەسەر ڕوخسار و شێوەی گوفتاریاندا. info

• الاختبار سُنَّة إلهية لتمييز المؤمنين من المنافقين.
تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندن سوننەتێکی (اللە تعالی) یە، بۆ ئەوەیە دووڕوو و باوەڕدار لەیەک جیابکرێنەوە. info

• تأييد الله لعباده المؤمنين بالنصر والتسديد.
یارمەتیدانى کردنی (اللە تعالی) بۆ بەندە باوەڕدارەکانى و سەرخستنیان. info

• من رفق الله بعباده أنه لا يطلب منهم إنفاق كل أموالهم في سبيل الله.
لە بەزەیی (اللە تعالی) بەبەندەکانى ئەوەیە کە داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامان ناکات لە پێناو (اللە تعالی)دا . info