വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
20 : 47

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡلَا نُزِّلَتۡ سُورَةٞۖ فَإِذَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٞ مُّحۡكَمَةٞ وَذُكِرَ فِيهَا ٱلۡقِتَالُ رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ يَنظُرُونَ إِلَيۡكَ نَظَرَ ٱلۡمَغۡشِيِّ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡمَوۡتِۖ فَأَوۡلَىٰ لَهُمۡ

ھەندێک لەوانەی کە باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە - ئاواتە خوازبوون و دەیانوت خۆزگە سورەتێک (دەربارەی جەنگ دژی کافران) دەھاتە خوار - بەڵام کاتێک (اللە تعالی) سورەتێکی بەڕوونی نارد دەربارەی جەنگ، وە جەختی کردەوە لەسەری، دەبینیت ئەوانە دڵیان نەخۆشی دووڕوویی تێدایە، بەشێوەیەک تەماشات دەکەن وەکو تەماشاکردنی یەکێک کە لە ترسی مردندا بورابێتەوە، عەزاب و سزای (اللە تعالی ) بۆ ئەوان نزیکە بەھۆی ترس و کشانەوەیان لەبەرەکانی شەڕ بەرامبەر کافر و بێباوەڕان. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 47

طَاعَةٞ وَقَوۡلٞ مَّعۡرُوفٞۚ فَإِذَا عَزَمَ ٱلۡأَمۡرُ فَلَوۡ صَدَقُواْ ٱللَّهَ لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡ

گەردنکەچ و فەرمانبەردار بوونایە و قسەی جوانیان بکردایە و خراپیان نەووتایە باشتر بوو بۆیان، کە غەزا بڕیار درا، ئەگەر لەگەڵ ئەو پەیمانەی کە دابوویان بە (اللە تعالی) ڕاست بوونایە، بێگومان چاکتر بوو بۆیان، لە دووڕویی و گوێڕایەڵی نەکردنی فەرمانەکانی (اللە تعالی). info
التفاسير:

external-link copy
22 : 47

فَهَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن تَوَلَّيۡتُمۡ أَن تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَتُقَطِّعُوٓاْ أَرۡحَامَكُمۡ

ئایا ئەگەر ئێوە پشت بکەن لە ئایینی (اللە تعالی) و یاخی ببن و لە فەرمانەکانی دەرچن، ئەگەر کاروباری وڵاتتان بکەوێتە ژێر دەست، جگە لە بڵاوکردنەوەی فەساد و خراپەکاری و پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی لە نێوان خۆتاندا، چی ترتان لێ دەوەشێتەوە، ھەروەک لەسەردەمی نەزانی (جاھیلی) حاڵتان بەم شێوەیە بوو. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 47

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فَأَصَمَّهُمۡ وَأَعۡمَىٰٓ أَبۡصَٰرَهُمۡ

ئەوانەی کە بەو شێوەیەن کە باسکرا (فەساد و خراپەکاری و پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی کاریانە)، (اللە تعالی) لە ڕەحمەت و سۆزی خۆی دووری خستوونەتەوە و لە ئاستی بیستنی قسەی هەقدا کەڕی کردوون و لە بینینی ڕێگای ڕاست کوێری کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 47

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ أَمۡ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقۡفَالُهَآ

ئایا ئەمانە (ئەوانەی کە پشتیان لە قورئان کردووە) بۆ بیر لە قورئان ناکەنەوە، لێی ورد نابنەوە؟! ئەگەر بیریان لێبکردایەتەوە ڕێنموییانی دەکرد بۆ کاری چاکە و دووری دەخستنەوە لەکاری خراپە، یان ئەوەیە کە دڵی ئەوانە قوفڵی لێدراوە، وە هیچ ئامۆژگاریەکی پێناگا و هیچ بیرهێنانەوەیەک سوودی بۆی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 47

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱرۡتَدُّواْ عَلَىٰٓ أَدۡبَٰرِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡهُدَى ٱلشَّيۡطَٰنُ سَوَّلَ لَهُمۡ وَأَمۡلَىٰ لَهُمۡ

لە ڕاستیدا ئەوانەی پاشگەز بوونەتەوە لە ڕێبازی ئیمان و ھیدایەت، بۆ لای بێباوەڕی و دووڕوویی، دوای ئەوەی بە چاکی ئەو ڕێبازەیان بۆ ڕوون کرابوویەوه و ئاشکرا بوو لایان و ڕاستی پێغەمبەریان (صلی اللە علیە وسلم) بۆ دەرکەوتبوو، ئەوانە شەیتان بە فێڵ و تەڵەکە خەڵەتاندبوونی و ڕێگای بێباوەڕیی و دووڕویی بۆ ڕازاندبوونەوە، بە ھیوای خۆشگوزەرانی و ژیانێکی باش فریوی دابوون. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 47

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُواْ لِلَّذِينَ كَرِهُواْ مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ سَنُطِيعُكُمۡ فِي بَعۡضِ ٱلۡأَمۡرِۖ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ إِسۡرَارَهُمۡ

ئەو گومڕاییەی کە تووشی بوون، بەھۆی ئەوەوە بوو کە بەنھێنی بە موشریک و بێباوەڕانیان - ئەوانەی پێیان ناخۆش بوو سروش (وەحی) لە لایەن (اللە تعالی) وە نێردرابوو بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) - پێیان دەوتن: لە ھەندێ کاردا بە گوێتان دەکەین، وەک خاوەخاوکردن لە جەنگدا، (اللە تعالی) ش ئاگای لەڕاز و نھێنیەکانیان ھەیە، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە ھەرشتێکی بوێت بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ڕوونی دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 47

فَكَيۡفَ إِذَا تَوَفَّتۡهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَضۡرِبُونَ وُجُوهَهُمۡ وَأَدۡبَٰرَهُمۡ

ئەی ئەبێت حاڵیان چۆن بێت کاتێک ئەو فریشتانەى سپێردراون بەدەرهێنانى ڕۆحیان لەلاشەیان بەتوڕەییەوە گیانیان دەکێشن و ئەدەن بەسەر وچاو و ڕوویان و لاقنگیاندا بە تێڵای ئاسنین. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 47

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱتَّبَعُواْ مَآ أَسۡخَطَ ٱللَّهَ وَكَرِهُواْ رِضۡوَٰنَهُۥ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ

ئا ئەم سزایەش بەھۆی ئەوەوەیە کە دووڕوەکان بەردەوام بەشوێن ئەو شتانە دەگەڕێن کە دەبێتە هۆی قین و خەشمی (اللە تعالی )، وەک کوفر و دووڕویی و دوژمنایەتی (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وە حەزیان لە بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی (اللە تعالی ) نییە، لەو کارانەی ڕەزامەندی (اللە تعالی ) ی تێدایە، لەوانە باوەڕھێنان بە (اللە تعالی ) و شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بۆیە (اللە تعالی) ھەموو کار و کردەوەکانی پوچەڵ کردنەوە و پوچەڵیشی دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 47

أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخۡرِجَ ٱللَّهُ أَضۡغَٰنَهُمۡ

باشە ئەوانەی کەدڵیان نەخۆشی دووڕوویی و دژایەتی ئیسلامی تێدایە، وا دەزانن کە (اللە تعالی) بوغز و کینەی ناخ و دەروونیان ناخاتە ڕوو؟! ڕاستیەکانیان بەتاقیکردنەوە وناڕەحەتی دەخاتەڕوو، بۆئەوەی باوەڕداری ڕاست لە دووڕوو جیاببێتەوە و دەرکەوێت. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• التكليف بالجهاد في سبيل الله يميّز المنافقين من صفّ المؤمنين.
واجب بوونی جیھاد و تێکۆشان لە پێناو (اللە تعالی)، جیاکەرەوەی دووڕووەکانە -مونافیقەکانە- لە باوەڕداران. info

• أهمية تدبر كتاب الله، وخطر الإعراض عنه.
گرنگی بیرکردنەوە لە قورئان، وە مەترسی چاوەڕوان کراو بۆ ئەوانەی پشتی تێدەکەن. info

• الإفساد في الأرض وقطع الأرحام من أسباب قلة التوفيق والبعد عن رحمة الله.
خراپەکاری لەسەر زەوی و پەیوەندی پچڕان لەگەڵ خزمان و ناسراوان ھۆکاری سەرنەکەوتنە، وە دوورکەوتنەوەیە لە بەزەیی (اللە تعالی). info