വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
30 : 46

قَالُواْ يَٰقَوۡمَنَآ إِنَّا سَمِعۡنَا كِتَٰبًا أُنزِلَ مِنۢ بَعۡدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلۡحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٖ مُّسۡتَقِيمٖ

جنۆکە باوەڕدارەکان لە نێو قەومەکەیاندا بانگەوازیان کرد و وتیان: خزمینە، بەڕاستی ئێمە گوێ بیستی کتێبێک بوین کە دوای کتێبەکەی (موسا) نازڵ کراوە لە لایەن (اللە تعالی)وە ، سەلمێنەر و بەڕاستدانەری کتێبەکانی پێش خۆیەتی و ھیدایەت و ڕێنمونی بەخشە بۆ لای حەق و حەقیقەت و ڕاستی، ھەروەھا بۆ ڕێگە و ڕێباز و بەرنامەیەکی ڕاست و دروست، کە ڕێبازی ئیسلامە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• من حسن الأدب الاستماع إلى المتكلم والإنصات له.
لە جوانی ئەدەب بریتیەلە گوێگرتن و بێ دەنگی بۆ قسەکار. info

• سرعة استجابة المهتدين من الجنّ إلى الحق رسالة ترغيب إلى الإنس.
زوو وەڵامدانەوەی جنۆکەکان و باوەڕھێنانیان، پەیامێکی ھاندان بوو بۆ مرۆڤەکان. info

• الاستجابة إلى الحق تقتضي المسارعة في الدعوة إليه.
وەڵامدانەوەی هەق وڕاستی پێویستی بە ھەوڵ و کۆشش و بانگەوازکردنە بۆی. info

• الصبر خلق الأنبياء عليهم السلام.
ئارامگرتن ئەخلاقی پێغەمبەرەکانە (سەلامی خوایان لێ بێت). info