വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
13 : 46

إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ

ئەوانەی لە ناخیانەوە بەڕاستی دەڵێن: پەروەردگارمان - اللە- یە، ھیچ پەروەردگارێکمان نییە تەنھا - اللە- نەبێت، پاشان پابەندی ئەو باوەڕە دەبن و ڕاست و ڕەوان پەیڕەوی دەکەن و لەسەری بەردەوام دەبن و کاری چاکەش ئەنجام دەدەن، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ ترسێک دایان ناگرێت، وە ھیچ غەم و پەژارە دڵتەنگیان ناکات لەوەی لەو ھەلانەی لەدەستیان داوە، وە یا لەوەی بەجێیان ھێشووە لە دونیادا. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• كل من عُبِد من دون الله ينكر على من عبده من الكافرين.
ھەموو پەرستراوەکان جگە لە (اللە تعالی) پەرستنەکەیان ڕەت دەکەنەوە و دەیدەنەوە بەڕووی کافرەکاندا. info

• عدم معرفة النبي صلى الله عليه وسلم بالغيب إلا ما أطلعه الله عليه منه.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ھیچ لە غەیب نازانێ، ئەوە نەبێ کە (اللە تعالی) فێری کردووە. info

• وجود ما يثبت نبوّة نبينا صلى الله عليه وسلم في الكتب السابقة.
بوونی بەڵگە و شاھید لە کتێبە ئاسمانیەکانی پێشوو لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم). info

• بيان فضل الاستقامة وجزاء أصحابها.
ڕوونکردنەوەیی گەورەیی بەردەوام بوون لەسەر ئیمان و باوەڕ -بەردەوامبوون لەسەر ئیستیقامەت- و پاداشتی ئیماندارەکان. info