വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
44 : 42

وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن وَلِيّٖ مِّنۢ بَعۡدِهِۦۗ وَتَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ لَمَّا رَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَ يَقُولُونَ هَلۡ إِلَىٰ مَرَدّٖ مِّن سَبِيلٖ

ھەر کەسێکیش اللە تەعالا گومڕای بکات و ھەق و ڕاستی لێ ون بکات، دوای ئەو ھیچ کەسێک نییە بتوانێت پشتیوان و کۆمەکی بێت و کاروبارەکانی بەڕێوە ببات، کاتێکیش ئەوانەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان کردن زوڵم و ستەمیان لە خۆیان کردووە لە ڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆیان سزای سەخت دەبینن ئاوات دەخوازن و دەڵێن: ئایا ھیچ ڕێگایەک ھەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ دونیا تاوەکو تەوبە بکەین و کار و کردەوەیەک بکەین اللە لێمان ڕازی بێت؟ info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الصبر والشكر سببان للتوفيق للاعتبار بآيات الله.
ئارام گرتن و شوکر و سوپاس کردن دوو ھۆکاری موەفەق بوونن تاوەکو مرۆڤ بەهۆیانەوە بتوانیت پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• مكانة الشورى في الإسلام عظيمة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی پلە و پایەی شوورا و ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا. info

• جواز مؤاخذة الظالم بمثل ظلمه، والعفو خير من ذلك.
دروسته کەسێک زوڵم و ستەمی لێکرابێت بەو ئەندازەیەی زوڵم و ستەمی لێکراوە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، بەڵام لێبووردن و چاوپۆشی کردن باشتر و چاکترە. info