വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
37 : 42

وَٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُواْ هُمۡ يَغۡفِرُونَ

ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەیە کە دوور دەکەونەوە لە گوناھە گەورە و قێزەونەکان، وە ھەر کاتێکیش تووڕە بوون لەو کەسانەی خراپەیان لە گەڵدا کردوون بە قسە و کردەوەیان، بەڵام ئەوان لەو کارانە خۆش دەبن و چاوپۆشیان لێدەکەن و تۆڵەیان لێ ناسێننەوە و سزایان نادەن، ئەم لێبووردن و چاوپۆشی کردنەیش لە چاکە و فەزڵی خۆیانەوەیە ئەگەر ھاتوو خێر و بەرژەوەندی تێدا بوو. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الصبر والشكر سببان للتوفيق للاعتبار بآيات الله.
ئارام گرتن و شوکر و سوپاس کردن دوو ھۆکاری موەفەق بوونن تاوەکو مرۆڤ بەهۆیانەوە بتوانیت پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• مكانة الشورى في الإسلام عظيمة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی پلە و پایەی شوورا و ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا. info

• جواز مؤاخذة الظالم بمثل ظلمه، والعفو خير من ذلك.
دروسته کەسێک زوڵم و ستەمی لێکرابێت بەو ئەندازەیەی زوڵم و ستەمی لێکراوە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، بەڵام لێبووردن و چاوپۆشی کردن باشتر و چاکترە. info