വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
33 : 42

إِن يَشَأۡ يُسۡكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظۡلَلۡنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٍ

ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت ئەو بایەی کە ئەو کەشتیانە دەھێنێت و دەبات ڕایبگرێت ئەوا ڕایدەگرت، ئەو کاتە لەناو دەریادا جێگیر دەبوون و لەجێی خۆیان نەدەجوڵان، لەوەی باسکرا لە بەدیھینانی کەشتیەکان و ڕامھێنانی باکان بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا بۆ کەسانێکی زۆر ئارامگر لەسەر بەڵاو موسیبەت و ناخۆشیەکان، وە زۆریش شوکرانەبژێرن بۆ ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگاریان کە بەسەریانەوەیە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الصبر والشكر سببان للتوفيق للاعتبار بآيات الله.
ئارام گرتن و شوکر و سوپاس کردن دوو ھۆکاری موەفەق بوونن تاوەکو مرۆڤ بەهۆیانەوە بتوانیت پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• مكانة الشورى في الإسلام عظيمة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی پلە و پایەی شوورا و ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا. info

• جواز مؤاخذة الظالم بمثل ظلمه، والعفو خير من ذلك.
دروسته کەسێک زوڵم و ستەمی لێکرابێت بەو ئەندازەیەی زوڵم و ستەمی لێکراوە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، بەڵام لێبووردن و چاوپۆشی کردن باشتر و چاکترە. info