വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
25 : 42

وَهُوَ ٱلَّذِي يَقۡبَلُ ٱلتَّوۡبَةَ عَنۡ عِبَادِهِۦ وَيَعۡفُواْ عَنِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ وَيَعۡلَمُ مَا تَفۡعَلُونَ

اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە تەوبەی وازھێنان لە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان لە بەندەکانی وەردەگرێت کاتێک تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە چاوپۆشیش دەکات لەو گوناھ و تاوانانەی پێشتر ئەنجامیان داوە، وە زانا و ئاگادارە بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە، وە سزای سەرپێچی کارانیشیان دەدات. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الداعي إلى الله لا يبتغي الأجر عند الناس.
ئەگەر بانخگواز بانگخوازی ڕاست و دروست بێت پێویستە ئەجر و پاداشتی لەخەڵکی نەوێت لەبەرامبەر بانگەوازەکەیدا. info

• التوسيع في الرزق والتضييق فيه خاضع لحكمة إلهية قد تخفى على كثير من الناس.
فراوانکردنی ڕزق و ڕۆزی و تەنگ و کەمکردنەوەی بۆ ھەرکەسێک ملکەچە بۆ دانایی و حیکمەتێکی زۆری پەروەردگار، کە لای زۆرێک لەخەڵکی نادیار و شاراوەیە. info

• الذنوب والمعاصي من أسباب المصائب.
گوناھ و تاوان کردن و بڵاوبوونەوەی ھۆکاری سەرەکی بەڵا و موسیبەت و ناخۆشیەکانی ژیانن. info