വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
21 : 42

أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْ شَرَعُواْ لَهُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا لَمۡ يَأۡذَنۢ بِهِ ٱللَّهُۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةُ ٱلۡفَصۡلِ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە جگە لە اللە تەعالا پەرستراو و خوایەکی تریان ھەیە، کە شەریعەت و یاسا و ئاینێکیان بۆ دانابن کە اللە تەعالا مۆڵەتی ئەوەی نەدابن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و حەرام کردنی حەڵاڵ و حەڵاڵ کردنی حەرام، بکەن بە شەریعەت و یاسا و ڕێسای ژیانیان؟ ئەگەر اللە تەعالا کاتێکی دیاری نەکردایە بۆ جیاکردنەوە و بڕیاردان لە نێوان کەسە جیاوازەکان، وە دوایان دەخات بۆ ئەو ڕۆژە تاوەکو چاک و خراپ لێک جودا بکاتەوە ئەوا ھەر لە دونیادا سزای دەدان، وە بێگومان ئەوانەی بەھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، سزای سەختی بە ئازار چاوەڕوانیانە لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• خوف المؤمن من أهوال يوم القيامة يعين على الاستعداد لها.
ترس لەناخۆشیەکانی ڕۆژی قیامەت وا دەکات لە باوەڕدار زۆر بەچاکی خۆی بۆ ئامادە بکات. info

• لطف الله بعباده حيث يوسع الرزق على من يكون خيرًا له، ويضيّق على من يكون التضييق خيرًا له.
لوتف و بەزەیی اللە تەعالا لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی ڕزق و ڕۆزیان بۆ فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، بەو شێوەیەی کە بۆ ئەوان باش بێت، وە کەم و بێ بەرەکەتیشی دەکات بۆ ئەوانەی بەو شێوەیە خێر و چاکە بۆیان. info

• خطر إيثار الدنيا على الآخرة.
مەترسی هەڵبژاردنی ژیانی دونیا بەسەر ژیانی دواڕۆژدا. info