വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
52 : 41

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ ثُمَّ كَفَرۡتُم بِهِۦ مَنۡ أَضَلُّ مِمَّنۡ هُوَ فِي شِقَاقِۭ بَعِيدٖ

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: ھەواڵم پێ بدەن ئەگەر ئەم قورئانە لەلایەن اللە تەعالاوە بێت و ئێوە باوەڕتان پێی نەھێنا بێت ئەو کاتە حاڵی ئێوە چۆن دەبێت؟! کێ لەو کەسە گومڕاترە کە دژایەتی ھەق و ڕاستی دەکات، لەگەڵ ئەوەدا بۆی ڕوون بووەتەوە و بەھێزی بەڵگەکانی بۆ دەرکەوتبێت ؟! info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• علم الساعة عند الله وحده.
زانینی ھاتنی ڕۆژی قیامەت تەنھا لای اللە تەعالایە. info

• تعامل الكافر مع نعم الله ونقمه فيه تخبط واضطراب.
مامەڵە کردنی بێباوەڕان لەگەڵ ناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا و بەڵا و ناڕەحەتیەکان ناڕێکی و شڵەژانی پێوە دیارە. info

• إحاطة الله بكل شيء علمًا وقدرة.
اللە تەعالا بەعیلم و زانست و دەسەڵاتی دەوری ھەموو شتێکی داوە. info