വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
32 : 40

وَيَٰقَوۡمِ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ يَوۡمَ ٱلتَّنَادِ

ئەی گەلەکەم بێگومان من دەترسم لەوەی دووچاری سزای ڕۆژی قیامەت ببن، سزای ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەتاو ناڕەحەتی و ناخۆشی دیمەنەکان، ئەوانەی خزم و کەسی یەکترن یەکتری بانگ دەکەن، وادەزانن بانگ کردن سوودێکیان پێ دەگەیەنێت و ڕزگاریان دەکات لەو دیمەنە ترسناک و ناخۆشە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• لجوء المؤمن إلى ربه ليحميه من كيد أعدائه.
پەنابردنی باوەڕدار بۆ پەروەردگاری بۆ ئەوەی بیپارێزێت لە فڕوفێڵی دوژمنەکانی. info

• جواز كتم الإيمان للمصلحة الراجحة أو لدرء المفسدة.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەبەر بەرژەوەندیەکی باشتر و چاکتر، یان بۆ نەھێشتن و لادانی خراپە ھەندێک جار باوەڕەکەی بشارێتەوە و نەھێڵێت خەڵکی پێی بزانن. info

• تقديم النصح للناس من صفات أهل الإيمان.
ئامۆژگاری کردن خەڵکی لە سیفاتە جوان و خاسەکانی ئەھلی ئیمانە. info