വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
41 : 39

إِنَّآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ لِلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٍ

- ئەی پێغەمبەر- بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ سەر تۆ دابەزاندووە، تاوەکو ترسێنەری خەڵکی بێت بەھەق و ڕاستی، جا ھەر کەسێک ڕێگای ھیدایەت بگرێتەبەر ئەوە سوودی ھیدایەت وەرگرتنەکەی بۆ خۆیەتی، واللە تەعالا ھیچ سوودێک لەو ھیدایەت وەگرتنەی ئەوان وەرناگرێت، چونکە ئەو پێویستی بەوە نییە، وە ھەر کەسیش گومڕاببێت زیانی گومڕابوونەکەی بۆ خۆیەتی، واللە تەعالا ھیچ زیانێک لە گومڕابوونی ئەو ناکات، وە تۆ ئەی پێغەمبەر ڕانەسپێرراوی لەسەر ئەوان تاوەکو ناچاریان بکەیت بەھیدایەت وەرگرتن، تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە ئەوەی فەرمانت پێکراوە پێیان بگەیەنیت. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 39

ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلۡأَنفُسَ حِينَ مَوۡتِهَا وَٱلَّتِي لَمۡ تَمُتۡ فِي مَنَامِهَاۖ فَيُمۡسِكُ ٱلَّتِي قَضَىٰ عَلَيۡهَا ٱلۡمَوۡتَ وَيُرۡسِلُ ٱلۡأُخۡرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمًّىۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ

کاتێك ئەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە کۆتایی ھات اللە تەعالا گیانیان دەکێشێت، وە گیانی ئەو کەسەیش دەکێشێت کە لەکاتی نوستندا نەمردووە، ئەوەی بڕیاری مردنی بەسەردا دراوە دەیگرێت، وە ئەوەیشی بڕیاری مردنی بەسەردا نەدراوە بەرەڵای دەکات تا ئەو کاتەی لە عیلم و زانیاری خۆیدا بۆی دیاریکراوە، بێگومان لەم گیان کێشان و بەرەڵاکردن و مردن و ژیانەوەدا بەڵگە و نیشانە گەلێکی زۆر ھەن بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە لەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزەی ئەم توانایەی ھەیە دەسەڵاتیشی ھەیە لەسەر زیندووکردنەوەیان دوای مردن بۆ حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ کردن. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 39

أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُفَعَآءَۚ قُلۡ أَوَلَوۡ كَانُواْ لَا يَمۡلِكُونَ شَيۡـٔٗا وَلَا يَعۡقِلُونَ

بتپەرست و موشریکەکان بتەکانیان کردوەتە تکاکار و شەفاعەتکار بەگومانی ئەوەی گوایە بتوانن بەبێ اللە تەعالا سوود و قازانجیان پێ بگەیەنن، - ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: ئایا ئەوانە دەکەنە تکاکار و شەفاعەتکاری خۆتان تەنانەت ئەگەر نەتوانن سوود و قازانج بە ئێوە و خۆیشیان بگەیەنن، وە نەتوانن بیریش بکەنەوە، ئەوانە شتانێکی بێ گیان و کەڕن ، ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن، وە ناتوانن ھیچ ببیستن و ببینن، وە ناتوانن سوود و قازانج بەکەس بگەیەنن. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 39

قُل لِّلَّهِ ٱلشَّفَٰعَةُ جَمِيعٗاۖ لَّهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ ثُمَّ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: شەفاعەت و تکاکردن ھەمووی بۆ اللە تەعالایە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ مۆڵەت و ئیزن و ڕەزامەندی ئەو تکا بۆ ھیچ کەسێک بکات، موڵک و دەسەڵاتی ئاسمانەکان و زەوی ھەمووی ھی اللە تەعالایە، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا گەڕانەوەتان تەنھا بۆ لای ئەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ کردن و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە، پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە، وە تۆڵەیش لەخراپەکارانتان دەسێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 39

وَإِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَحۡدَهُ ٱشۡمَأَزَّتۡ قُلُوبُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِۖ وَإِذَا ذُكِرَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦٓ إِذَا هُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ

ئەگەر تەنھا یادی اللە تەعالا کرا ئەوا دڵی بتپەرست و موشریکەکان، ئەوانەی باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە، لە زیندووبونەوە و حیساب و لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە، دڵیان تەنگ دەبێت، بەڵام ئەگەر باس و یادی ئەو بتانە بکرێت کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن شاد و دڵخۆش دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 39

قُلِ ٱللَّهُمَّ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ عَٰلِمَ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ أَنتَ تَحۡكُمُ بَيۡنَ عِبَادِكَ فِي مَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خوایە، ئەی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی زانا و ئاگادار بەوەی شاراوەیە و بەوەیشی دیار و ئاشکرایە، ھیچ شتێکت لانھێنی و شاراوە نییە، تەنھا تۆی لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیار دەدەیت لە نێوان بەندەکانتدا دەربارەی ئەو شتانەی ناکۆک و جیاواز بوون لەسەری لە دونیادا، ھەق و ڕاستی، لەباتڵ و ناھەقی، بەختەوەر لەڕەنجەڕۆ لەیەک جیا دەکەیتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 39

وَلَوۡ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ مَا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا وَمِثۡلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفۡتَدَوۡاْ بِهِۦ مِن سُوٓءِ ٱلۡعَذَابِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَبَدَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مَا لَمۡ يَكُونُواْ يَحۡتَسِبُونَ

ئەگەر بێتو ئەوانەی بە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، ھەرچی لەسەر ڕووی زەوی ھەیانە لەماڵ و سامان و شتی گرانبەھا ئەوا خەرجیان دەکرد و دەیاندا؛ تاوەکو لەو سزا سەختەی لەپاش مردن بینیویانە ڕزگاریان بێت، بەڵام ناتوانن ئەوە بکەن، گریمان ئەگەر ئەوەشیان ھەبوو ، وە لەو پێناوەیشدا خەرجیان کرد بەڵام لێیان وەرناگیرێت، وە اللە تەعالا سەرجەم ئەو سزایانەیان پیشان دەدا کە پێشتر حیسابیان بۆ نەکردبوو، وە بەخەیاڵیشیاندا نەھاتبوو. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• النوم والاستيقاظ درسان يوميان للتعريف بالموت والبعث.
نووستن و بەخەبەرھاتنەوە دوو وانەی ڕۆژانەن بۆ ئەوەی مردن و زیندووبونەوە بەبەندەکان بناسێنن. info

• إذا ذُكِر الله وحده عند الكفار أصابهم ضيق وهمّ؛ لأنهم يتذكرون ما أمر به وما نهى عنه وهم معرضون عن هذا كله.
کاتێک بەتەنھا یادی اللە تەعالا کرا لای بێباوەڕان ئەوە خێرا دڵیان تەنگ دەبێت و دەگیرێت، چونکە ئەوان شتانێکیان وەبیر دەخرێتەوە کە فەرمانیان پێکراوە و شتانێکیش کەڕێگریان لێکراوە، بەڵام پشت ھەڵدەکەن لەھەموو ئەوانە و گوێی پێ نادەن. info

• يتمنى الكافر يوم القيامة افتداء نفسه بكل ما يملك مع بخله به في الدنيا، ولن يُقْبل منه.
بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەرچیەکیان ھەیە دەیدەن تەنھا بۆ ئەوەی ڕزگاریان ببێت لەو سزایەی بۆیان ئامادەکراوە، بەڵام لێشیان وەرناگیرێت. info