വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
8 : 35

أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنٗاۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۖ فَلَا تَذۡهَبۡ نَفۡسُكَ عَلَيۡهِمۡ حَسَرَٰتٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا يَصۡنَعُونَ

بێگومان ھەر کەسێک شەیتان کار و کردەوە ناشیرین و ناپەسەندەکانی بۆ بڕازێنێتەوە و وایشی ببینێت کە باشی کردووە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا ھەر کەسێکی بویت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت ڕێنموونی دەکات، بەبێ ئەوەی زۆریان لێ بکات، - ئەی پێغەمبەر- بەباوەڕ نەھێنان و گومڕابوونی ئەوانە خەفت مەخۆ و خۆت مەفەوتێنە، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• تسلية الرسول صلى الله عليه وسلم بذكر أخبار الرسل مع أقوامهم.
دڵدانەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە باسکردنی ھەواڵی پێغەمبەران لەگەڵ گەلەکانیان. info

• الاغترار بالدنيا سبب الإعراض عن الحق.
خەڵەتان بەدونیا ھۆکاری پشتھەڵکردنە لەھەق و ڕاستی. info

• اتخاذ الشيطان عدوًّا باتخاذ الأسباب المعينة على التحرز منه؛ من ذكر الله، وتلاوة القرآن، وفعل الطاعة، وترك المعاصي.
دانانی شەیتان بە دوژمن، بەگرتنەبەری ھۆکارەکانی خۆپاراستن دەبێت لێی، وەک یاد و زیکری اللە تەعالا، قورئان خوێندن، کردەوەی چاکە و گوێڕایەڵی کردنی اللە تەعالا، و وازھێنان لە گوناھ و تاوان و سەپێچی. info

• ثبوت صفة العلو لله تعالى.
سابت و جێگیر کردنی سیفەتی (العلو=بەرز و بڵندی) بۆ الله تەعالا. info