വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
7 : 33

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِيثَٰقَهُمۡ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٖ وَإِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَۖ وَأَخَذۡنَا مِنۡهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە بۆ گەلەکەت کاتێک پەیمانێکی بەھێز و بتەومان وەرگرت لە پێغەمبەران کە بەتاک و تەنھایی اللە تەعالا بپەرستن و ھیچ شتێکیش نەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، وە ئەوەیشی لە وەحی و نیگا بۆیان دابەزیوە بیگەیەنن بە خەڵکی، ئەو پەیمان و بەڵێنەمان بەتایبەت لە تۆ و نوح و ئیبراهیم و موسا وعیسای کوڕی مەریەم وەرگرت، پەیمانێکی بەھێز و بتەومان لێوەرگرتن کە وەفا بکەن و پەیوەست بن بە گەیاندنی پەیامەکانی اللە تەعالا کە وەک ئەمانەت پارێزێک خراوەتە ئەستۆیانەوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• منزلة أولي العزم من الرسل.
ئەم ئایەتانە پلە و پایەی پێغەمبەرانی (أولو العزم= خاوەن وره بەرزەكان) دەردەخات. info

• تأييد الله لعباده المؤمنين عند نزول الشدائد.
پشتیوانی و پاڵپشتی اللە تەعالا بۆ بەندەکانی لە کاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا. info

• خذلان المنافقين للمؤمنين في المحن.
پشت بەردان و لاچۆڵ کردنی باوەڕداران له لايەن دووڕوەکانەوە لەکاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا. info