വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
69 : 33

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ ءَاذَوۡاْ مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ ٱللَّهُ مِمَّا قَالُواْۚ وَكَانَ عِندَ ٱللَّهِ وَجِيهٗا

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بە شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، ئازاری پێغەمبەرەکەتان مەدەن، وەک چۆن جولەکەکان ئازاری موسایاندا، کاتێک عەیب و عاریان لێگرت لەجەستە و لاشەیدا، اللە تەعالایش پاکانەی بۆ موسا کرد لەوەی جولەکەکان وتبویان، ساغ و سەلامەتی ئەوی سەلماند و ڕوونی کردەوە بۆیان، وە موسا لای اللە تەعالا ڕێز و پلەوپایەی ھەبوو، داوای ڕەد ناکاتەوە و لە ھەوڵ و کۆششی نائومێدی ناکات. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• اختصاص الله بعلم الساعة.
زانینی ڕۆژی دوایی تایبەتە بە اللە تەعالاوە. info

• تحميل الأتباع كُبَرَاءَهُم مسؤوليةَ إضلالهم لا يعفيهم هم من المسؤولية.
بەرپرسیاریەتی گومڕابوونیان و خستە ئەستۆی لێپرسراوان و گەورەکانیانەوە لەلایەن شوێنکەوتوانیانەوە، ھیچ لەبەرپرسیاریەتی ئەمان کەم ناکاتەوە و لايان نادات. info

• شدة التحريم لإيذاء الأنبياء بالقول أو الفعل.
ئازاردانی پێغەمبەران بە گوفتار و کردار زۆر حەرامە. info

• عظم الأمانة التي تحمّلها الإنسان.
گەورەیی ئەو سپاردەی کە مرۆڤ ھەڵیدەگرێت. info