വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
30 : 33

يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ مَن يَأۡتِ مِنكُنَّ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖ يُضَٰعَفۡ لَهَا ٱلۡعَذَابُ ضِعۡفَيۡنِۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا

ئەی ژنانی پێغەمبەر، ھەر کەسێک لە ئێوە گوناھ و سەرپێچییەکی ئاشکرا بکات، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا سزای بۆ دوو بەرامبەر دەکرێتەوە، دوو ھێندەی خەڵکی تر سزا دەدرێت، لەبەر پلە و پایە و پاراستنی شەرەف و ڕێزی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە ئەم کارەیش (دوو بەرامبەر کردنەوەی سزا) بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• تزكية الله لأصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم ، وهو شرف عظيم لهم.
تەزکیە کردنی اللە تەعالا بۆ ھاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، شەرەف و پلە و پایەیەکی زۆر گەورە و مەزنە بۆیان. info

• عون الله ونصره لعباده من حيث لا يحتسبون إذا اتقوا الله.
یارمەتیدان و سەرخستنی باوەڕداران لەلایەن اللە تەعالاوە لە شوێن و جێگایەکەوە کە ھەرگیز خۆیان بەخەیاڵیشیاندا نەھاتووە بەو مەرجەی لەو زاتە پیرۆزە بترسن و تەقوای ئەویان ھەبێت. info

• سوء عاقبة الغدر على اليهود الذين ساعدوا الأحزاب.
خراپی پاشەڕۆژی غەدر و خیانەت کردنی جولەکەکان، ئەوانەی پەیمان و بەڵێنەکەیان لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) شکاند و یارمەتی ئەو دەستە و تاقمانەیاندا کە ھاتنە سەر شاری مەدینە بۆ گرتن و ھەتکردنی. info

• اختيار أزواج النبي صلى الله عليه وسلم رضا الله ورسوله دليل على قوة إيمانهنّ.
ھەڵبژاردنی ڕەزامەندی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی لەلایەن خێزانەکانی پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) بەڵگەیە لەسەر بەھێزی باوەڕ و ئیمانەکەیان. info